وتووێژ:ھاوتایی

کۆتا لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

هاوڕێیان، من لێرە سەرچاوەم بۆ نووسیوە [١] هاوجێی بەکار هێناوە, بیگۆڕم بە هاوتا؟ یان لێرە ئاماژە بە هاوجێش بکرێت؟ şûşe (لێدوان) ‏٢٠:٣٥، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەوەی کە دەڵێین بڕگەی هاوتا (واتە سهمی) هاوتا(واتە متقارن)یه لەگەڵ تەوەرەکەی. جورێک نابێ‌؟şûşe (لێدوان) ‏٢٠:٤٦، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ھاوتا تەواوە، ھاوجێ یانی دوو شتەکە لە ھەمان جێگابن، لە بیرکاریش بە نموونە لە یەک جێدا تەنیا یەک خاڵ دێت، دوو خاڵ لە ھەمان جێ ناھێن. بۆ ناوەکان، لە بابەتی قوچەکەکان ڕێک لاسایی عەرەبی کراوەتەوە، من کە بیرکاریم بە کوردی خوێندووە ھیچ لەگەڵ ئەو وشانە نەبووم. کە ناوێکی زانستی ھەر وەردەگێڕن ئەکرێ بەپێی ناوە بنەڕەتییەکەی بەرانبەرێکی کوردی بۆ دابنێن. گەر تەماشاکەین (Ellipse) بووەتە بڕگەی ناتەواو! نازانم ئەوە واتای چی دەدات؟ ھەر تەماشای شێوەکە بکەی دەتوانی بەرانبەری گونجاوتری بۆ پێشنیاربکەی، بۆ نموونە (ھێلکەیی) بۆ ئەوانی تریش بە ھەمان شێوە. گەر بڕیارە بەرانبەرەکان ھەر کوردی بن با وشەی گونجاوی کوردی بێت، نەک وەرگێڕانی وشە بە وشەی زمانەکانی تر. لێرەش پێم باشە وشە ئینگلیزییەکان بەکاربێن، (پارابۆلا)، (ھایپەربۆلا) و (ئێلێپس یان ھێلکەیی). | سەرچیا‏١٠:٠٣، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ناوێکی زۆر ناشیرینیان لەسەر Parabola داناوە (بە لاسایی عەرەبی). بۆ Symmetry ھاوجێ باش نییە باسی جێ نییە. ھاوتا باشترە بەڵام ئەویش بەرامبەری counterpartە. لەمانە باشتر ھەر ئەو شتەیە لە فەرھەنگی زاراوەدا ھاتووە یانی «ھاویەکی».
دانانی وشە کارێکی زۆر دەقیقە. وا نییە سەیری عەرەبی بکەی و وشەبەوشە بیکەیە کوردی. ئەگەر وشەیەک دادەنرێ دەبێ بیر لە ھەمموو لقوپۆپەکانی وشەکە بکرێتەوە و کێشەکە بۆ ھەموویان یەکلایی بکرێت. بۆ نموونە بۆ Ellipse ئەگەر بڵێین ھیلکەیی یا ھەر شتێکی تر دەبێ ئەم وشەیە بۆ ellipsograph ellipsometry ellipsoid ellipsoidal elliptic ellipticity elliptical elliptically ellipticus elliptocytary elliptocyte elliptocytosis elliptocytoticیش وەڵامدەرەوە بێ. ئەمە ھەر نموونەیەک بوو.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٩، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەی پێشنیاری چی دەکەن؟ وشەیەکی کوردیی گونجاو ھەیە؟ | سەرچیا‏١٢:٠٢، ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Amine yousefi: بەینێ تر ئەمەوێ کەمێ پەرە بەم وتارە بدەم. وشەی symmetry گەر لێکی کەیتەوە ئەبێ بە ھاوپێوانەیی. پێم وایە ناوێکی گونجاوە. تا ئەو کاتە تۆزێ زیاتر بیری لێ ئەکەمەوە، وتم با ئێوەش ئاگادار بکەمەوە بزانم پێتان چۆنە. -Aza (لێدوان) ‏١١:٠٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستتان خۆش بێت کاک @Aza: منیش فکری لێ دەکەمەوە. بزانین ڕای کاک @Calak:ی چییە؟ Şûşe وتووێژ ‏١١:٤٧، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمەیش وەک ئەوەی لە وپ:دبک نووسیم وایە. لێرەدا ئێتیمۆلۆژی زۆرمان یارمەتی نادا و باشترە فکر لە ماناکەی بکەینەوە. پێوانە یانی measure بە فارسی اندازە. ئەوەی کە بڵێین بەور ھاوپێوانەیە بە بڕوای من دروست نییە. یانی وەک ئەوەیە بە فارسی بڵێی ببر ھم‌اندازه است ئەمە نابێتە متقارن. وشەکە لە ڕووی ریشەوە ڕاستە بەڵام ماناکا ناپێکێ. پێم وایە «ھاویەک» و «ھاویەکی» باشترە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٨، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: دەی خۆ ھێشتا ھەر ناتوانین بڵێین بەور ھاویەکە! وشەی ھاویەکیم لە زووەوە دیوە لە فەرھەنگەکاندا بەڵام ھەر نەمزانی یانی چی! وشەیەکی بێمەعنایە بۆ من. یانی چی؟ -Aza (لێدوان) ‏١٧:١٦، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: دەی ھمدیگر بە کرمانجی ھەڤدی (> ھەڤدو) یانی چی؟ با زیاتر فکری لێ بکەینەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٨، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ھاوتایی".