وتووێژ:گۆڕانی خراپ

دوایین لێدوان: ١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ناو

دەستکاری

بەڕای من شکانی خراپ گوونجاوترە!!! --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٢:٠٤، ٣١ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

بە ڕای من ھەر ئەبێ برەیکینگ بەد بێ. ناوی وا ھەر نابێ تەرجومە بێتەوە.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٢٢، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
من بۆ هەمیشە وتوومە ناوەکان بەزمانی خۆیان بنووسینەوە، وەرگێڕانییان بۆ کوردی هیچ سوودێکی نییە چوونکە گەر باویش بن تەنیا لەناوچەیەکی کوردستان باودەبن بەڵام گەر ناوی خۆی بنووسینەوە ئەوا کێشەمان بۆ درووستنابێت و ئەو هەموو وتێژەشی ناوێت! >Kushared (لێدوان) ‏٠٨:٥٧، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
لەم بابەتەدا ئاڵۆزی یان تێکەڵیێک ھەیە، نەک تەنیا لە زمانی کوردی، لە زمانەکانی تریش، ناوی زۆرێک لە شتەکان وەردەگێڕن و ھەندێکیان وەکوو خۆی، لە بابەتی فیلم و زنجیرەکاندا باشترە ناوەکەش بە کوردی بکرێ، بەتایبەتی گەر فیلمەکە ژێرنووس یان دۆبلاژکراو بێت بۆ کوردی. بەڵام کە فیلمێک یان زنجیرەیەک ناوە ڕەسەنەکی باو بوو لەنێو خەڵکدا، لە ویکیپیدیاش ھەر ئەویان بەکاربێت چاترە. --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٤٨، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

بیگوازمەوە بۆ برەیکینگ بەد؟ ئەمە ناکرێتە کوردی. نزیکترین شت لە کوردیا ڕەنگە «پەت بڕین» بێ. نازانم لە شوێنەکانی تر ئەوترێ یا نە. Aza (لێدوان) ‏١٦:٣٤، ٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Aza: زووش لە وتووێژ:ڕەگێ خاب وتووێژێ لەسەر بە کوردیکردنی ناوی فیلم و دراما ئەو بابەتانە کرا. گەر چی لەسەر ناوی ئەو وتارە دوور کەوتینەوە، بەس وا دیارە زۆرینە لەگەڵ ئەوەن کە بکرێنە کوردی. ناوی ئەو درامایەش لە ھەموو شوێنێکی کوردیی سەر تۆڕی ئینتەرنێت کراوە بە گۆڕانی خراپ؛ خۆی واشە و گەر سەیری زنجیرەکەت کردبێ، شتەکان قەت باش نابن و تا بێت خراپتر دەبن. ئینجا بۆ پەتبڕینیش نازانم، بە بڕوای من دەستی لێ نەدەین باشترە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٠، ٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
to break بە مەعنای گۆڕانیش دێت، بەتایبەت گۆڕانی ھەوا یا دەنگ و... ئەگەر ئارام دەڵێت وەھا وەرگێڕاوەتە سەر کوردی و خەڵک لە باشوور وەھا دەیناسن با ھەر ئەو ناوە بێت. برەیکینگ بەدیش ھەم لە وتارەکەدا ھەم لە ڕەوانەکەردا ببێت چون وەھایش بەناوبانگە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٣٢، ٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕگ خواب جوان ئەکرێتە کوردی، من ئەڵێم برەیکنیگ بەد وەرگێڕان ھەڵناگرێ. ھەرچی ئەکرێ بە کوردی بیکەین، ھەرچییەکیش ناکرێ دەستی لێ نەدەین. Aza (لێدوان) ‏٠٣:٥٣، ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: و @Pirehelokan: وەڵا لە باشوور ھەر بە گۆڕانی خراپ ناسراوە. ئێ ئەوە نییە پیرەھەڵۆش وتوویەتی بە مانای گۆڕانیش دێت. ئیتر نازانم بۆچی ناکرێتە کوردی! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٦، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی گۆڕانی خراپم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٠:٤٢، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "گۆڕانی خراپ".