وتووێژ:گۆڕان
دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Épine لە بابەتی ناو
ناو
دەستکاریکاک @Épine: و کاک @Aza: منیش پێشتر وامزانی ئەمەی ئێستای کە ئێوە لەسەرین درووستە، بەڵام لە وتووێژ:محەممەد موکری (نووسەری ئێرانی) کاک @Pirehelokan: ڕوونکردنەوەی داوە. وە باسەکە تەنیا گۆڕینی بەستەری وتارەکان نییە بەڵکوو، ئەوەیە کە بۆ نموونە من شارەزای ویکیپیدیا نیم و دەمەوێت زانیاری لەسەر گۆڕان (حیزبەکە) بخوێنمەوە و بێگومانیش تەنیا دەنووسم «گۆڕان» چوون بە حیسابی خۆم دەبێت بچمە سەر وتاری بزووتنەوەی گۆڕان نەک پەڕەیەکی ڕوونکردنەوە! سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٤:٣٣، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- جا خۆ خوێندنەوە و دۆزینەوەی پەڕەی بزووتنەوەکە لە پەڕەی ڕوونکردنەوە عیلمی غەیب نییە کاکە. ئێوە خوێنەر یەکجار بێتوانا و بەستەزمان دەبینن. دوو داڕێژە ھەیە کە ڕوونی ئەکاتەوە ئەو پەڕەیە ڕوونکردنەوەیە و ئەتوانێت لەوێ ئەو پەڕەیە بدۆزێتەوە کە ئەو بەدوای ئەگەڕێ.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٤:٤٧، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)