وتووێژ:ھیپۆتێز

(لە وتووێژ:گریمانەەوە ڕەوانە کراوە)
کۆتا لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza

تکایە ئەگەر کەسێک دەزانێت وشەی "گریمانە" لە زمانی کوردیدا لە چیوە هاتووە، لە بەشی لێکدانەوەی وشەی ئەم وتارە بینووسێت. خۆم وادەزانم ئەم وشەیە دەشێت کەڵهوڕی بێت. کەڵهوڕەکان دەڵێن: "گیریمان من بچم" (=وای دابنێین من بچم). هەروا کە لە وتارەکەشدا هاتووە گریمانە واتە وادانان، فەرزکردن. من دڵنیا نیم، سەرچاوەشم نیە دەنا خۆم دامدەنا.--Aza ٠٩:٢٨, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک ئازا من لە پەرتووکێکدا خوێندمەوە کە دوو وشەی «گریمانە» و «شیمانە» لە وشە داتاشراوەکانی کۆڕی زانیارین و لە ڕووی وشەی کۆنی «دیمانە» دروست کراون. کە وا بوو سەر بە ھیچ شێوەزارێک نین؛ ئەگەر چی من لە دروست بوونی داتاشینی ئەم وشانە دوودڵم.--:)چالاکلێدوان ١٨:٥٨, ٣ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
@Aza: ئەگەر بەپێی دیمانە دروست کرابێ دیمانە لە دی (ڕەگی ڕابردووی فیعلی دین بە مانای see) و پاشگری مانە (یان پاشگری مان + ە) پێکھاتووە. ئێستا پرسیار ئەمەیە گری- لە گریمانەدا چییە؟ نە دەتوانێ ڕەگی رابردووی گرتن (گرت) بێ نە ھی گیران (گیرا). ڕەگی ئێستای ئەم دوو فیعلەش گر و گیر ھەر نابێ.
بۆ شیمانەش فیعلەکەی ناڕوونە. بڵێی شیان بێ؟--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٢، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ گریمانە ڕاست دەکەی. شیمانەش لە شیانەوە ھاتووە. ئەڵێن "دەشێت" یانی ڕێی تێ دەچێت، ئیحتیمالەن.--Aza (لێدوان) ‏١٢:١٥، ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
گریمانە کە لە بنەڕەتا بە مانای گرێخواردووە، بۆ ئەم مەبەستە نەگونجاوە. گریمانە وەک بەرامبەری وشەی فەرزییەی عەرەبی، مەعلووم نییە چۆناوچۆن و بە پێی کام پرەنسیپی وشەسازی دروست بووە. «گریمان» ھەیە لە کوردیا کە یانی «وامان دانا»، «وامان فەرز کرد»، بەڵام ئەمە خۆ نابێتە فەرزییە! لە بوارەکانی زانست و فەلسەفەی سیاسیدا وا باوە کە ھەر وشەی ھیپۆتێز بە کار بھێنرێت. بۆیە منیش گواستمەوە. -Aza (لێدوان) — ئەم لێدوانە لەلایەن Aza واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٥:٢٦، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ھیپۆتێز".