وتووێژ:کەرتبوونی ناوکی

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Serchia لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

من ئەم ناوانە ھەموو بە ھەڵە دەزانم. ھەر گشتی ھەڵەیە ئەگەر تەواوی کتێبەکانتان ئاوا بێ ھەمووی ھەڵەیە. باشە کەی لە کوردیدا ناوێک بە چاوگەوە زیاد کراوە؟! وا ھەیە کوردیک بە داخورانی ددان بڵێ ددانەداخوران؟! ئەم شتە سەیر و سەمەرە چییە ئێوە داتان ھێناوە. ئەمە دەبێتە کەرتبوونی ناوکی تەواو! باسی ئەمەش ناکەم fission نابێتە کەرتبوون.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٢، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکە گیان ئێمە چی بکەین؟! لە سەردەمی حکوومەتی بەعس کاتێک بڕیاردرا خوێندنی کوردی بکرێتەوە، کۆمەڵێک کەس ھەستاون بەپەلە چەند فەرھەنگێکی زانستییان داناوە و لەبەرەوەی خۆیان ھەر بە عەرەبی خوێندوویانە، زۆربەی وشەکانیان لە عەرەبی وەرگرتوون، دوای دامەزراندنی حکوومەتی باشووری کوردستانیش ھەمان زاراوەکان بەکارھاتوونەتەوە و کەسێک پێداچوونەوەی بۆ نەکردوون. منداڵانی ئەم وڵاتەش ھەر ئەم وشانەیەی بەرگوێ کەوتووە، خۆ خەتاکە ناخرێتە ملی ئەوان. تۆ کە ئاگاداری ئەم ھەموو ھەڵانەی پڕۆژەیەک پێشکەشی وەزارەتی پەروەردە بکە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم وشانە، تا ھەم ئێمە و ھەم خۆت ڕزگارببن لەم وشانە. سەرچیا‏١١:٠٠، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
من خەتام نەخەستووەتە سەر ملی ئێوە. حکوومەتی ھەرێمیش بۆ پەرەپێدانی زمانی کوردی کاتی نییە. لەبەر دزی و گەندەڵی کاتی بۆ ئەمانە نەماوە و نەک من ھەزار لە من خوێندەوارتریش ناھومێد بوون لەم دەم و دەزگایە. لێرەدا دەتوانین لێدوانێکی بچووک بکەین و شتەکە تۆزێک باشتر بکەین. ئەمە بکەنە کەرتبوونی ناوکی وەکوو ئینگلیزی یان فارسی یان عەرەبی با ئەوانەی کتێبەکانتان ببینە ڕەوانەکەر. لەسەرەوەش وتم باسی راست و ناراست بوونی کەرتبوونیش ناکەم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٧، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
گواستمەوە. بۆ کەرتبوونیش، گەر وشەی چاکتر ھەیە پێشنیازی بکەن. لە فەرھەنگەکان (شەقبوون، تەقین، تڵیشان، قەرشبوون یان قەرشین، و پەرتبوون) ھاتوون. سەرچیا‏١٢:٥٢، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کەرتبوونی ناوکی".