وتووێژ:کوڵوکۆ

کۆتا لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza

ئەگەر emotion ھەست -ە ئەی feeling چییە؟--Aza (لێدوان) ‏١٩:٥٥، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

نازانم. لە ویکی ئینگلیزی بۆ Feeling نووسراوە: In psychology, the word is usually reserved for the conscious subjective experience of emotion. دەبێتە چی؟--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٩، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza، Min.neel، و Aminijian: زۆر بیرم لێ کردەوە. وشەی ھەست دەبێ وەک بەرامبەرێک بێ بۆ وشەی senseی ئینگلیزی (بە فارسی حس، بە عەرەبی حاسة). لە کوردیدا دەڵێن ھەستیار sensitive و ھەستی sensory یانی ھەست دەبێتە sense.
emotion لە فارسیدا دەبێتە احساسات (ھیجان زۆر دروست نییە کە لە ویکی فارسی ھاتووە) و بە عەرەبی مشاعر. من بۆ ئەمە تاقە یەک وشەم پێ شک دێ: کوڵی دەروون. لە ھەنبانە و فەرھەنگی ئەستێرەگەشەشدا ھاتووە. بۆ feeling دڵنیا نیم؛ بە عەرەبی نووسراوە حس.
تکایە ئێوەش بیری لێ بکەنەوە و ڕا و پێشنیاری خۆتان بنووسن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٠، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: پێم وایە کوڵوکۆ یانی غەم و خەفەت ([١]). ڕەنگە کوڵی دەروون بەتەنیا دروست بێ یانی جۆش و خرۆشی دەروون یان ھەمان هیجان (کوڵ لە کولینەوە ھاتووە ھەمان جوشیدن).--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٩، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: فەرھەنگی زانستگای کوردستان بۆ کوڵوکۆ نووسیویە قوڵت و کوڵ (جوش و غلیان)، جا بە شۆنیا خەم و خەفەت وەک دووەم مەعنی.
ئەمەم یەکەم جار لە فەرھەنگی ئینگلیزی بە کوردیی کوردستانیکا چاو پێ کەوت، لە بەرامبەر وشەی emotionدا.
کۆ کردن بە مانای داچڵەکین و سڵ کردنیشە. شایەد ئەو کۆیە ئەم کۆیە بێ. نازانم.
-Aza (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: ئەوە ئێستە کوردستانیکام کردەوە و مەدخەلی emotionم ھێنا، ھیچ ئاماژەیەکی بە وشەی کوڵوکۆ نەکردبوو! نازانم لە کوێ بەر چاوم کەوتووە. -Aza (لێدوان) ‏٠٥:٣٧، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کوڵوکۆ".