وتووێژ:کرێدت کارد

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Tessla لە بابەتی گواستنەوە

ناو دەستکاری

ئەم ناوەم پێ دروست نییە، نە credit بە واتای بایەخدار دێت، نە cardیش. نن تێبینیم کردووە لای ئێمە زیاتر بەمە دەوترێت کارتی بانقی.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:١٤، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ناو دەستکاری

ئەم ناوەم پێ دروست نییە، نە credit بە واتای بایەخدار دێت، نە cardیش. نن تێبینیم کردووە لای ئێمە زیاتر بەمە دەوترێت کارتی بانقی.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:١٤، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ بەڕێز ئێپین منیش سەرەتا ویستم ناوی بنێم کارتی بانکی، بەڵام سەردانی ھەندێ فەرھەنگ و وتارم کرد کە بۆم دەرکەوت ئێمە دوو جۆرە کارتی گرنگمان ھەیە یەکێک Credit card و دووەم Debit card لە کاتی پارەداندا بۆ کارتی دێبیت یان قەرزی (مەبەست لە دێبیت یان قەرزی ئەوەیە کە ئێمە قەرزمان داوە بە بانک) لە ئەو پارەیە کەم دەبێتەوە کە ئێمە پێشتر سپاردوومانە بە بانک و تەنیا بە ئەندازەی سپاردەکەمان دەتوانین چت بکڕین لە ڕاستیدا خوەمان بەم جۆرە کارتانە ئەڵێین کارتی بانکی بەڵام کرێدیت ئەوەیە کە لە کاتی کڕیندا ئەگەر سپاردەکەمانیش دوای ھاتبێ لە بایەخێک (اعتبار) کە بانک دایوە بە ئێمە کەم دەکا و لە ڕاستیدا جۆرێ قەرز کردنە (بینیم کە ھەندێ فەرھەنگ کارتی کرێدیتیان بە کاتی قەرزی مانا کردووەتەوە کە لە ڕووی جۆری کارکردنی ئەم کارتەوە وەریان گێڕاوە بەڵام کارتی قەرزی وشەیەکی دروست ترە بۆ وەرگێڕانی دێبیت کە لە دێبت واتە قەرزەوە دێت بە کارتی قەرزی لە فارسیدا کارت قرض الحسنە جاری دەڵێن) لە داھاتووشدا دەبێ ئەو پارەیە کە لە کرێدیتەوە وەرگیراوە لە گەڵ سوودەکەیدا بدرێتە بانک. بۆیە بە بایەخدار وەرم گێڕا ئەگەر وشەیەکی باشترتان دۆزیوە ناوەکەی بگۆڕن. بە سپاسەوە کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٢:٣٤، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

کارتی بانکی ئەمە نییە خۆی وتاری ھەیە en:Bank card. بە ھەر کارتێکی پلاستیکی بانک بیدا دەڵێن کارتی بانکی یانی ھەموو جۆر کارتێک دەگرێتەوە. کارتی قەرزیش کە ئاماژەی پێ کرا بە عەرەبیش ھەر دەڵێن المدين لە دین وەرگیراوە یانی قەرز. من پێم وا نییە وشەیەکمان بۆ Credit ھەبێ فکر لێکردنەوەش تەنیا خۆ ماندووکردنە. بایەخ و نرخ و بەھامان ماشاڵڵا بەرامبەر بە سەد وشە داناوە ھێندە ئەم زمانە کۆڵەوارە.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٥١، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
تۆ بڵێی «یەکە» گونجاو بێت؟ من سەرنجم داوە، لە باشوور لایەنی کەم، یەکە بەرامبەر بە کرێدت بەکار دێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٢٧، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز چالاک باش لە مەبەستی من تێنەگەیشتی، ئارمانجی من ئەوە نەبوو کە ئەمە کارتی بانکییە من گوتم "لەڕاستیدا ئێمە بە ئەم کارتانە ئەڵێین کارتی بانکی" و مەبەستم لە ئێمە خەڵکی ئاسایییە کە ھەموو جۆر کارتێک کە لەلایەن بانکەوە دەرکرابێ ئەڵێین کارتی بانکی، کە ئەمیشە دروستە بەڵام بە زاراوەی تایبەت بانگیان ناکەین. Credit لە ئینگلیزیدا بە چەندین واتا بەکارھاتووە : deferred payment; trust, confidence; importance, respect; money, believe, accept و ھتد. کرێدیت لە ئابوورزانیدا واتە متمانەی پێدانی قەرز و دیارە کە ئەگەر بێبایەخ بی متمانەی قەرز پێدانیشت پێ ناکەن و ناپەرموونەوە پێتدا، پەرموون، ڕاپەرموون، ڕابینین واتە باوەڕ پێ بوون (اعتماد، ائتمان)یش مانای trust, confidence, credit ـی ھەیە. ھەژیندار یان ھێژایش ھەر دەتوانێ جێگری کرێدیت بێ. ھەروەھا ئەمەی کە تۆ ئەفەرمووی ئێمە وشەیەکمان بەرامبەر اەد وشە بەکارھێناوە تایبەت بە کوردی نییە و زۆر وشە لە ئینگلیزیشدا ھەر وان. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٠٠:٢٧، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دەبێ وشەیەکی بۆ دابنرێ بەڵام کێشە ئەمەیە ئێمە بەرپرسی ئەمە نین. بەڵێ پێشنیارێکی باشە ئەگەر لە فیعلی «ھێژان»ەوە وەشەی بۆ دابنرێ. بۆ ئەم وتارە ئەگەر ناوێکی کوردی باوی نییە با ھەر کرێدیت بێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٩، ١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵ. ئینگلیزی بێت باشترە لە ئێستادا.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٠٢، ١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine:، @Calak: دەترسم ئەگەر ئێستا ئینگلیزی بەکار بێنین سبەی شوێنێک بۆ کوردییەکەی نەمێنێتەوە. خودی هێژا چۆنە؟، بەنرخ، بەقیمەت، بەڕێز، بەهادار. متمانەش وشەیەکی تەواوە لەگەڵ trust و confidence و "ائتمان" ـی عەرەبیشدا گونجاوە بەڵام لە کورمانجیدا بەکار نایە. وشەی ئیعتیبارییش باشە لە کورمانجی و زازاکیشدا هەیە چونکە لە فارسیشدا هەر دەڵێن (کارت اعتباری) کوردی ئەم دیویش هەر ئەم وشە بەکار دێنن بەس عەرەبییە ئەگەر بە کێشەی نەزانن ئێمەش دەتوانین بڵێین کارتی ئیعتیباری.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٣:٣٠، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

لەکاتی دانانی ئەم جۆرە ناوانە دەبێت ئاگامان لە دوو شتی سەرەکی بێت: دروستی ناوەکە و باوییەکەی. ڕەنگە برۆیتە دەرەوە ھەر ناوێکی کوردی بەکار ببەیت کەس نەزانێت مەبەستت لە چییە تا دەڵێی کرێدت کارد، کە ھەر بەوە لای خەڵکی باوە و خودی خۆشم ھەر بەوە ناوی دێنم. من ھەردەم وتوومە ھەر کوردییەکە باشترە، لەگەڵ ئەوەشم ناوی کوردی بۆ ھەموو وتارەکان دابنێین، بەڵام کە ناوێکی دروست ڕێک بەرامبەر وشەکە دانەنرا بوو، ناچارین ناوە ڕەسەنەکە دابنێینەوە (بۆ نموونە وتووێژ:گود ئینەف ببینە.) من لەگەڵ عەرەبییەکە نیم و گەر بۆچن و ڕای تریش نییە دەیگوازمەوە سەر کرێدت کارد. سوپاس،--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٦، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: بۆ ئەو بابەتە لەگەڵتدا هاوڕام بەس من ئەڵێم کارتی کرێدت باشترە لە کرێدت کارد، کەمێ بۆنی کوردیی لێوە دێت.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١١:٢٨، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەلایەن Épine لە کارتی بایەخدارەوە گوێزرایەوە بۆ کرێدت کارد.ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٣، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

گواستنەوە دەستکاری

ئەیگوازمەوە بۆ کرێدیت کارت، ئەگەر دژایەتی نەبێ. Aza (لێدوان) ‏١٥:١٦، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕای منیش ناوەکەی بگوازرێتەوە بۆ «کرێدیت کارت» تەواوترە. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٤١، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کرێدت کارد".