وتووێژ:ڕێکخراوەی سوودنەخواز

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن ئارام بکر لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

پێم باشە بکرێتە ڕێکخراوی قازانج نەویست چوون ویکیمیدیا زەقترین نموونەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٥٨، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەردووکی گونجاون.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٢:٥١، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
مانای هەردووکیان یەکێکە سوودنەخواز هەندێ کورتترە.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٠٧:٢٧، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕێکخراوە دروستە نە ڕێکخراو. سوود وشەیەکی باشترە. قازانج لە تورکی ئەچێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرچاوەی ڕێکخراو:
  • http://dictio.kurditgroup.org/dictio/organization
  • https://ku.wiktionary.org/wiki/organization
  • فەرهەنگی گۆڤەند زنار، دانانی: حەمە کەریم عارف، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر ٢٠٠٦، لاپەڕەی ٦٢٠
  • فەرهەنگی ناهید، محەمەد ناهید، بڵاوکراوەی ئەکادیمیای کوردی، هەولێر ٢٠١١، لاپەڕەی ٤٦٧
  • فەرهەنگی هەژیر، بەرگی دووەم، هەژیر عەبدوڵڵا پوور، چاپخانەی خانی ٢٠٠٨، لاپەڕەی ٧١٨

و هتد. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٠٨:٥٤، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە


@Kardo Muradi: کاکە خۆ منیش ئەزانم لە فەرھەنگەکاندا ھاتووە، بەڵام ئەگەر باش بۆی ىروانی ئەبینی کە ڕێکخراو یانی organized. ئەمە پێشتر باسی کراوە و بەم ئاکامە گەیشتووین.--Aza (لێدوان) ‏٠٩:١٧، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاست ئەفەرمووی، منیش هاوڕام لەگەڵتاندا بەس چونکە ڕێکخراو باوترە بەکاری دەبەم.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٠٩:٢٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ وشەکان، ھەردووک بیانین، سوودیش فارسییە، بۆیە من وتم فەرق ناکات، لەڕاستیدا ھەردووکیان باون، بەس سوود بە شێوەیەکی فەرمی تر بەکار دەبرێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٣٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕێکخراو پێشتر باسی لەسەر کرابوو و کاک ئازا ئاماژەی پێکردەوە. ئەمە وەک دامەزراوە وایە کە ناوە بەڵام دامەزراو ئاوەڵناوە. لە ڕۆژھەڵات بەم ھەڵەیەیان زانیوە و رێکخراو زۆر کەم بووەتەوە (بۆ نموونە ڕێکخراوەی زانستیی هۆژان). لە باشووریش خەریکن دای دەنێن (وەک لێرەدا نووسراوە ڕێکخراوەی مانگی سوور).
قازانج تورکییە وشەی تورکی لادەبەن فارسی لە جیات دادەنێن. لە کوردیدا بە سود-ی فارس دەڵین سوو. سوو کوردییە و فارسی نییە (ھەر وەک لە فارسیدا دەڵێن باد و لە کوردیدا با). لە مەڵبەندی کاک کاردۆ و لە ناو جافەندا بیستوومە دەڵێن سوو. لە گشت وشەنامەکانیشدا ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:١٤، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ هەروایە لای ئێمە ئەگەر بڵێی سوود ئەڵێن فارسی قسە دەکا بەڵام سوو هی خوەمانە.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٧:١٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: کەوایە دەست و ماست فارسین و دەس و ماس کوردی؟--Aza (لێدوان) ‏٠٩:١٩، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: نا! /ت/ لە دوای بزوێن (post-vocalic) دەقرتێ نەک لە دوای نەبزوێن.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٧، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەندێ یاسا تایبەتمەندی زمانن و ھەندێکیش تایبەتمەندی شێوەزار و بنشێوەزار بۆ نموونە جافی جوانڕۆ پیتی ت پاش س دەسڕێتەوە و زۆر جار "د"ێش بۆ نموونە ئێمە مامۆستا بە مامۆسا دەخوێنینەوە و کوردستان دەکەینە کورسان کە ئەمە تایبەتمەندی بنشێوەزار بەڵام زمانی کوردی بەگشتی عادەتی سڕینی پیتی دێ و تێیە ئەگەر پاش دەنگدار بێن. مەرجیش نییە کە بۆ ھەموو وشەکان ڕێسا دەنگییەکان جێبەجێ ببن کە نموونەشی زۆرە. زمانی کوردی خ دەکاتە ھ تەنانەت لە کوردیی ناوین و ھەورامیشدا ھێکەش دەسڕیتەوە بۆ نموونە ئێمە بەخش کە پەھڵەوییە دەکەینە بەھش و پاشان بەش، یان تۆخم دەبێتە تۆم، خوورد دەبێتە ورد لەکاتێکدا خۆش/خوەش ناکەینە ھوەش بەڵام لە ھەورامیدا ئەم ڕێسایە جێبەجێ دەکرێ یان خاڵ/خاڵۆ ناکەینە ھاڵۆ بەڵام لە لەکیدا دەبێتە ھاڵوو ئێمە ناتوانین بڵێین خاڵ/خاڵۆ ھەڵەیە و دەبێ کوردی بکرێتەوە ئەگەرچی ڕێساکەش جێبەجێ نەبووبێ سوود و سووش ھەردوانیان کوردین جیاوازییەکی زۆریان نییە تەنیا لێرەدا دێ حوکمی پیتێکی یاریدەری ھەیە.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٨:٤٠، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
تکایە یەکێ ناوەکە بژار بکات بۆ ڕێکخراوەی سوودنەخواز.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٨:٤٨، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرائارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٠، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ڕێکخراوەی سوودنەخواز".