وتووێژ:پەیمانگای ھەڵۆکانی شاولین

Active discussions

زۆربەی بەشەکانی ئەم وتارە یان بە شێوەی لایەنگرانە نووسراوە یان بە شێوەی نازانستنامەیی. بەشەکانی‌تریش کە ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوی نییە، کە ئەگەر چاکسازی نەکرێ دەبێ وتارەکە بسڕێتەوە. بۆ زانیاری زیاتر چاو لە ویکیپیدیا چی نییە‌ بکەن.

ئەم بەشانەی کە دەبێ بسڕێنەوە، بە ھۆی ڕیکلام کردندەستکاری

  • سەدان جار لە فێرگەکانی تر سەرکەوتوترە گەر کەسێک سەردانی کردبێ و ویژدانی لەگەڵی بوبێ دەزانێت کە چەند پێشکەوتوە لە ڕووی جەستەیی و فکری و دەرونییەوە ھەر لە ئەندامە پچوکوکەکانەوە تاوەکو ئەندامە گەورەکانی
  • جا ئێستا ئەم پێگە کوردییە دەکەینە دیاری فێرخوازانی قوتابخانەکەمان و ھەر کوردێکی دڵسۆز کە ‌خولیای ئەم ھونەرانەیە ھەوڵدەدەین تەندروسترین زانیاری لەسەر کارەکانی خۆمان و چالاکییەکانمان و مێژووی ئەم ھونەرانە ‌و مێژووی شێوازەکانیان بڵاوبکەینەوە.
  • لێی ڕادەبینین کەسەرپەرشتیارێکی باش بێت.

بەشە نازانستنامەییەکانی وتارەکەدەستکاری

  • فێرگەکەمان ھەڵەیە، دەبێ بنووسرێ: فێرگەکە
  • لەلایەن یەکێک لە قوتابییە بەڕێزەکانمانەوە ھەڵەیەی نازانستنامەیی. دەبێ بنووسرێ: "لەلایەن یەکێک لە قوتابییەکانی ئەم فێرگەیە"

ئەم زانیاریانەی کە دەبێ سەرچاوەی ھەبێدەستکاری

  • ئەم فێرگەیە لەم ماوەیەدا ١٦ مامۆستای پێگەیاندووە (بەڵگە؟)
  • ئەم فێرگەیە لەم ماوەیەدا نزیکەی ٤٠ قوتابی بوون بە پاڵەوانی عێراق و کوردستان لە پاڵەوانیە جیاجیاکاندا (بەڵگە؟)
  • ئەم پێگەیە لەلایەن یەکێک لە قوتابییە بەڕێزەکانمانەوە بەناوی (ڕێژوان عبدالحمید محمد) وە سەرپەرشتی دەکرێ (بەڵگە؟)
  • (ماستەر بزازرا) کە ناسراوە بە (‌ماستەر ھەڵۆ) چاودێری ئەم پێگەیە دەکات و زانیاریەکانی دەنوسێ و ئامادەی دەکات. (بەڵگە؟)

--merkhas وتووێژ ١٤:١٩, ٧ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)


زۆر سوپاس بۆ یارمەتیتدەستکاری

ئێستا ھەندێک لەو ھەڵانەم ڕاست کردۆتەوە ,ھیوادارم ئەگەر ھەڵەی تری تێدا ئاگادارم بکەیتەوە ,بە پشتیوانی خودا سەرجەم ناوەکان و مەدالییا و پاڵەوانێتیییەکان بڵاودەکەمەوە.

ببورە لە درەنگ وەڵام دانەوەم سەرقاڵی خوێندنی پۆلی دوانزەیەمم بۆیە دووبارە ببورە لە درەنگ وەڵام دانەوە.

ڕێژوان جاف ١٠:٠٧, ٨ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

کێشە نییە، ھیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە گشت کاتەکانی ژیانت. دەستخۆش، ڕیکلامەکان و بەشە نازانستنامەییەکانت لابرد بەڵام ئەم وتانەی کە پێت زیاد کرد، کێشەی نازانستنامەییان ھەیە کە ھیوادارم ئەمانەش ڕاست کەیتەوە. بۆ نموونە: رستەی کە بەم زووانە ناوەکانیان بڵاودەکەینەوە. نابێ بنووسی. ئەم وتارە ئەگەر نەسڕێتەوە بۆ ھەمیشە لەسەر ویکیپیدیا دەمێنێتەوە و ھەر کات کە توانیت دێی ئەم ناوانە زیاد دەکەی، ئیدی پێویستی بە نووسینی ئەم رستەیە نییە. ھەروەھا پێویست ناکە لەسەر وتارەکانی ویکیپیدیا شیعری دابنێی، مەگەر شیعرێکی گرینگ لە شاعیرێکی ناسراو بێ، یان لە کاتی نووسینی ژیاننامەی شاعیرەکان، ھۆنراوەیەکی ناسراوی شاعیرەکە دەنووسن ئەویش شیعرێکی زۆر کورت.
ھەروەھا کێشەکەی‌تر سەبارەت بە لینکەکانە کە نابێ لە نێو وتارەکە ئەم لینکانە بنووسی، بەڵکوو دەبێ بە شێوەی سەرچاوە یان بەستەری دەرەکی بێ. ئەم کارە بۆخۆم کردم کە دەتوانی چاو لە وتارەکە بکەی تاکوو باشتر لێم تێ‌بگەی. سەرکەوتوو بی.--merkhas وتووێژ ١٦:١٩, ٨ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

زۆر سوپاس بۆ یارمەتیت بە ڕاستی من تازە بەشداریکەری بابەتەکانی ویکیپێدیام بۆیە دوبارە سوپاس بۆ یارمەتیت. ڕێژوان جاف ١٦:٢٧, ٨ ئەیلوول ٢٠١١ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر پەیمانگای ھەڵۆکانی شاولین. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٠:٠٧، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پەیمانگای ھەڵۆکانی شاولین".