وتووێژ:پێڕستی دەوڵەتانی جیھان

دەستپێکردن دەستکاری

برادەران ئەم وتارە زۆر گرینگە چونکو پێم وایە تا ئێستا لیستێکی یەکگرتوو کە ھەم کوردەکانی ڕۆژھەڵات و ھەم باشوور بە دروستی بزانن پێک نەھاتوو. لیستێکی ئامادەی ناوی وڵاتەکان بۆ ناوچەیی کردنی پرۆگرامەکان زۆر پێویستە و پێم وایە زۆر جار بۆ وەرگێڕان کێشە سازکردووە. نازانم شێوازی ئەم وتارە چۆن دروستبکەین باشە. با پێش لە دروستکردنی لێدوانێک بکەین لەسەر پێوەرەکانمان بۆ پەسندکردنی ناوەکان.--ئاسۆ ٠٧:٠٣, ٣١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ ڕاستە و ھەبوونی پێویست و بەسوودە. ھەرجۆرە بکرێ یارمەتیدەر دەبم.--MarMzok لـێدوان-- ١٠:٠٥, ٣١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
"ناوچەیی کردنی پرۆگرامەکان" بە چ مانایە؟--Aza ١٠:٤٥, ٣١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
بەرامبەری localize. وەک وەرگێڕانی داڕێژەکان و ھتد، بە زمانی ناوچەی خۆمان(کوردیی سۆرانی)--MarMzok-- ١١:٤٢, ٣١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
سپاس--Aza ١٢:٣٣, ٣١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
من ئەڵێم با ناوی وتارەکە بکەینە لیستی دەوڵەتانی جیهان--Ara Qadir ١١:٥٠, ٣١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
کاک ئارا ھۆکارەکەی دەڵەی؟--MarMzok--١١:٥٤, ٣١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
لەبەر ئەوەی ەکە نیشانەی ناسراوییە، پێویست ناکات هەبێت.--Ara Qadir ١٣:٢٢, ٣١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
ڕاستە. پێموایە مەبەستی کاک ئاسۆ زیاتر ناوەڕۆکی وتارەکە بووبێ ھەتا ناوەکەی--MarMzok--١٤:٢٧, ٣١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
  لەگەڵ - بە لای منەوە جوانترە و ھەروەھا لە کوردیی سەروودا نیشانەی کۆی "ەکان" نییە، بەڵام "ان" ھەیە. ھەرچەند، لەم حاڵەتەدا کورمانجییەکەی ئەبێتە "دەولەتێن جیھانێ"، بەبێ "ان" :)! ئەکرێ لیستیش بکەینە پێـڕست با کوردی بێت--Aza ١٢:٣٤, ٣١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
ئەوا من گواستمەوە. سوپاس.--ئاسۆ ١٨:٥٨, ٢٩ نیسان ٢٠١٠ (UTC)
  لەگەڵ - دەستانخۆش، ەس بۆ دەوڵەتان، وڵاتان نەبێت. --ئاراس نوری ١٩:٤٧, ٢٩ نیسان ٢٠١٠ (UTC)
  لەگەڵ - لەگەڵتم. دەوڵەت لە دولةی عەرەبییەوە هاتووە. وڵات کوردیترە. --Ara Qadir ١٠:٢٧, ٣٠ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

شێوازی لیستەکە دەستکاری

شێوازی وتارەکە چۆن بێت باشە، بەڕای ئێوە؟ ئەڵێم تا لێدوانەکان تەواو ئەبن با خشتەیەک بێت کە لە ستوونێک خۆماڵییەکەی (Native) ، لە ستوونێک ئینگلیزییەک، ستوونێک عەرەبییەکەی و ستوونێک ئەوەی ویکیپیدیای کورمانجی بێت. چی ئەڵێن؟ --ئاسۆ ١٤:٤٧, ٣١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

  لەگەڵ - زۆر باشە. تەنیا بەڕای من عەربیی ناوێت. لە خۆماڵیش مەبەست چییە؟ ڕۆژھەڵات؟ باشوور؟ یان ھەردووکی--Aza ١٦:٤١, ٣١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

خۆماڵی مەبەستم زمانی خودی وڵاتەکە بوو. بەڵام پێموایە ئەگەر ھەموو زمانە فەرمییەکانی ھەر دەوڵەتێک بنووسین (وەک ئەوەی ویکیپیدیای ئینگلیزی) وتارەکە زۆر گەورە ئەبێتەوە. ئەڵێم با بە شێوەی کاتی ستوونێک بۆ پێشنیارەکان (بە کوردیی ناوەڕاست) دابنێین و لەسەر ھەریەک لە ناوەکان لە پەڕەی تایبەتی خویاندا لێدوانمان ھەبێت. با ئەم پەڕەیە ئەوەندە جەنجاڵ نەکرێ. بەم شێوەیە:
ناوی کوردی (پێشنیار) ئاڵا و ناو و ناوی فەرمی بە ئینگلیزی
ئەفغانستان- کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان - (لێدوان)   ئەفغانستان – Islamic Republic of Afghanistan

بە ھیوای بیروڕاکانتانم --ئاسۆ ١٨:٥٨, ٢٩ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

  لەگەڵ - ڕێکوپێکە. --ئاراس نوری ٢١:٠٥, ٢٩ نیسان ٢٠١٠ (UTC)
منیش لەگەڵ ئەوە نیم عەرەبی تیادا بێت. تەنانەت کورمانجیش ئەو پێویستە نییە. ئینگلیزی، ناوچەیی، سۆرانی. ئەگەر کورمانجیش دانرا ئەوە چوار زمان. زمانی زیاتر وتارەکە درێژ ئەکاتەوە. --Ara Qadir ١٠:٢٧, ٣٠ نیسان ٢٠١٠ (UTC)
  لەگەڵ - با کورمانجیش ببێت. --Aza ١٥:٠٣, ٣٠ نیسان ٢٠١٠ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پێڕستی دەوڵەتانی جیھان".