وتووێژ:پلەی گەرمی

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza لە بابەتی ناو

پلەی گەرمی دروستتر نییە بۆ ناوی ئەم وتارە، ئێمە زیاتر ئەمە بەکاردێنین. --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١١:٠٨، ٢٣ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ناو دەستکاری

بە بڕوای من جوانترین بەرامبەر بۆ ئەمە لە کوردیدا وشەی «تین»ە. ڕای ئێوە چییە؟--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٧، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

دڵنیایت ماناکەی دەپێکێ؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٤، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر چەند فکری لێ دەکەمەوە تین یانی پلەی گەرمی. بۆ نموونە لای ئێمە بە lukewarm (نە گەرم و نە سارد) دەڵێن شیرەوتین، بە ئەردەڵانی شیرتین و بە کرمانجی tênşîr. ئەمە لە چیەوە ھاتووە؟ شیرتین یانی شتێک کە تینەکەی (= پلەی گەرمی/temperature) وەک شیری دایک وا بێ. دەڵێن تیشکی خۆر تینی کەمە یان زۆرە ڕێک یانی temperature. ئێوەش بیری لێ بکەنەوە بزانن وایە یا نا.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٧، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر ھەر سووربین لەسەر گۆڕینی، ڕاستییەکەی من زیاتر بیرم بۆ "تاو" ئەچێت، بەڵام وەرگرتنی بۆچوونی برادەرانی تریش بە باش دەزانم تا بە ئەنجامێکی باشتر بگەین. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤١، ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
نا من سوور نیم. من دەڵێم ئێمە بۆ temperature بەرامبەرمان ھەیە و پێویست نییە وەک عەرەبی کە دەڵێ درجة حرارة وەری بگێڕین و بڵێین پلەی گرمی. بۆ تاو کە فەرمووت ڕاستیەکەی نازانم لای ئێوە چۆن بێ. لەوانەیە دروست بێ بەڵام کێشەکەی ئەمەیە وشەیەکی فرەمانایە و لە ھەموو شوێنێک باو نییە بەڵام بۆ تین پێم وایە شتێکە ھەموو کەس و لە ھەموو شێوەزارەکاندا دەزانێ چییە و مانای چییە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٢، ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بە بڕوای من خراپ بۆی نەچووی، ناڵێم ڕێک، بەڵام بەرانبەرێکی نزیکە. ئەوەشمان لەبیر بێت، تین واتای «ھێز»یش دەگەیەنێت. من جارێ لەگەڵ گۆڕینی ناوی وتارەکە نیم، بەڵام ئاسایییە گەر لەنێو وتارەکە ئاماژەی پێ بدەین. سەرچیا‏١٧:٤٨، ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەبێ. --Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٢، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پلەی گەرمی".