وتووێژ:پرێمیەرلیگ

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

پریمەرلیگ ڕاستە نەک پرێمیەرلیگ ! --Zhyar Afc (لێدوان) ٠٠:٠٨, ٥ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

ڕەنگە عەرەبان وا بڵێن بۆیە جنابیشت پێت وایە ئەمە دروست بێ بەڵام ئێمە لەسەر ویکیپیدیا بەبەڵگە دەبێ قسە بکەین. شێوازی خوێندنەوەکەی لە ئینگلیزیدا بەم جۆرەیە: /prɛmɪər/ کە ئەمە دەبێتە پرێمیەر. ئەگەر پریمەر با ئاوا دەنووسرا: /prɪmər/. تکایە پێش لێدوان لەمەڕ وشە بیانییەکان سەرەتا سەیری شێوازی خوێندنەوەی وشە بیانیەکە بکە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ٠٧:١٤, ٥ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
وەڵا کاک چالاک من لەوەتەی هەیە هەر بە پریمەرلیگ بیستومە و هەموو کەس وادەڵێن ، لەچ سایتێک جەنابت سەیری شێوازی خوێندنەوەی وشەکان دەکەیت؟؟ --Zhyar Afc (لێدوان) ١٥:٠٣, ٥ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ھەڵە زۆرە بەتایبەت لە باشوور. زۆر جار دەبیسم ژاپۆنیش بە یابان دەڵێن بۆیە گوێم لەو قسانە نییە. سایتیش زۆرە بۆ ئەمە، ھەر بۆ نموونە ویکەیەکی خوشک ھەیە بە ناوی ویکیفەرھەنگ. ئەوە پریمەرلیگم ڕەوانە کرد.--چالاکWьтуwеж (١٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٧:٥٢, ٥ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
وەڵا کاک چالاک لای ئێمە هەروا دەوترێت ، بەس یەک شت ، زۆر وشە هەیە لە ئینگلیزیەوە وەرگیراوە و بەشیوەیەکی تر لای خۆمان دەوترێت بەڕای من وا باشە ئەو وشانە بەکاربهێنین کە لەناو خەڵکدا باوە و خەڵکی بەکاری دەهێنێت ، بۆ نمونە خەڵک لە سێرچدا دەنوسێت پریمەرلیگ نەک پرێمیەرلیگ ئیتر وا دەزانێت ئەوشتە نیە(ئەزانم جەنابت ڕەوانەتکرد بەس ئەگەر نەتکرایە ئەو وشەیە خەڵک بۆی نادۆزرێتەوە) ،
  • بەس لەسەر کێشەی هەندێ وشە بۆ نمونە یابان ئێمە لە باشوور بەهۆی کاریگەری عەرەبیەوە وادەڵێین و ئێوەش بەهۆی کاریگەری فارسیەوە دەڵێن ژاپۆن بەس ئەبێ ئێمە هەردووکی بەڕاست بزانین چونکە لە هەموو باشور دەڵێن یابان لە ڕۆژهەڵاتیش دەڵێن ژاپۆن بەس بۆ کورمانجیەکە نازانم چی دەڵێن بەهەرحاڵ بەهۆی کاریگەری زمانەکانی تر و لەهجەکان شێوازی وتنەکان دەگۆڕدرێت ،شێوازی قسەکانی ڕۆژهەڵاتی و باشووری زۆری فەرقە و دەبێت ئێمە هەردووکی بەڕاست بزانین چونکە بەداخەوە تا ئێستا زمانێکی یەکگرتومان نیە!
  • دەست خۆش بۆ ویکیفەرهەنگەکە بەس وەڵا سەیرم کرد نازانم ئەو ئیشە ناکەت کە من دەمەوێت بۆ نمونە نوسیم پریمەرلیگ باسی دەکات دەڵێت ئاوایە و ئاوایە من دەمەوێت وەک ئەوەی جەنابت شێوازی خوێندنەوەکەیم بداتێ وەک ئەمە /prɪmər/ ، سوپاس --Zhyar Afc (لێدوان) ٢١:٥٠, ٥ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
    خۆ ناکرێ وتارێک دوو ناوی ھەبێ دەتوانین لە ناو وتارەکەدا ئاماژە بە ھەموو ناوە باوەکان بکەین بەڵام دەبێ ناوێک وەک ناوی سەرەکی ھەڵبژێردرێ کە شێوازی خوێندنەوەکەی دروستترە. بۆ وشەی پرێمیەر فەرموو لە ویکیفەرھەنگدا بزانە چۆن نووسراوە: premier.--چالاکWьтуwеж (١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ٠٩:٢٣, ٦ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
وایە دەبێت کامە دروستە ئەوە دابنرێت ، بەس زۆۆر وشەیە و ناوی وتار جەنابت کامەت پێت ڕاست بێت ئەیگوازیتەوە بۆ ئەوە بۆ نمونە ئەمەم بینی کە هەڵەیە ئارسێن ڤێنگێر ئەوە ڕاستە ئارسن ڤینگەر سەیری ئەنجامەکانی گوگڵیش بکە ئارسن ڤینگەر 3700 ئەدۆزێتەوە بەس ئارسێن ڤێنگێر تەنها 3 دانە دەدۆزێتەوە ئەوە مانای ئەوەیە کە زۆۆر زۆۆر بەکەمی کەسەکان دەڵێن ئارسێن ڤێنگێر وە هەڵیەیە !! ، خۆی وشەکە ئینگلیزیە دەبێت کامە خەڵک لە کوردیدا بەکاری دەهێنن ئەوە بنوسین ! ، سوپاس --Zhyar Afc (لێدوان) ١٤:٥٥, ٦ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئێمە خەڵکی ڕۆژھەڵاتیش کوردین و چەند میلیۆن کەسین و ئێمە ھەموومان دەڵێین ئارسێن ڤێنگێر. سەیری وتارەکە لە ویکی ئینگلیزیش بکە ئاوا نووسراوە: [aʁsɛn vɛŋ(ɡ)ɛʁ]. ئەگەر ڤینگەر با دەنووسرا [vɪŋ(ɡ)əʁ]. لە باشوور زۆربەی ناوەکان ھەڵە دەڵێن و ئەگەر دەبینی ناوە دروستەکە لە گوگڵدا ئەنجامی نییە ھۆکارەکەی ئەوە کوردیی ئێمە زمانی فەرمی نییە. وا باشترە ئێوەش خۆتان فێری شێوازی دروستی ناوەکان بکەن و واز لە خوێندنەوەی وشەکان بە شێوازی عەرەبی بھێنن، ھەر چی بێ ئێوە گەلێکی سەربەخۆن.--چالاکWьтуwеж (١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٦:٥٤, ٦ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئەو قسەیەت مانای زۆر هەڵدەگرێ تۆدەڵێی(خۆتان و خۆمان) ئێوە و ئێمە چین؟ هەموومان کوردین بەلامەوە سەیرە ئەوقسانەدەکەیت!!! ، ئینجا تۆ دەڵێی لە ڕۆژهەڵات چەند ملیۆن دەڵێت ئارسێن ڤێنگێر ،ئەی باشە لە باشووریش چەندملیۆنێک دەڵێت ئارسن ڤینگەر! ،تۆ وەک بەڕێوەبەرێک نابێت لە هەموو وتارەکان و بابەتەکاندا بەس قسەی خۆت و ئەو شێوازەت پێ ڕاست بێت کە خۆت قسەی پێدەکەیت!! وەک خۆتت وتت چەند ملیۆنێک لە رۆژهەڵات بەو شێوەی تۆیان پێ ڕاستە.بەڵام چەند ملیۆنێکیش ئەو شێوەی من دەڵێن و ئەوەیان پێ ڕاستە! (تۆ دەبێ وەک بەڕێوبەرێک قسەکردنی ئەو چەند ملیۆنە نابێ بەهەڵە بزانیت و ئەو قسەکردنەی خۆتت پێ ڕاست بێت! دەبێ ڕێز لە قسەکردنی ئەو چەند ملیۆنە بگریت!) ، یانی چی خۆتان فێربکەن بکە ئەو قسانەت جوان نیە واتە ئێمە کوردی نازانین!!! (زمانی چەند ملیۆن کەس بەجەنابت ناگۆڕدرێت و ناتوانیت وا بکەیت چەند ملیۆنێک بێنە سەر شێوە زاری تۆ!!)، تۆ بەم قسانەت جیاوازیەک دروست دەکەیت لە ویکی سۆرانیدا! ، ئینجا بۆ مەسەلەی عەرەبیەکە بەڵێ هەندێ وشە وە هەندێ شێوازی قسەکردن وەک عەرەبیەکەیە چونکە باشوور لەلایەن عەرەبەوە داگیرکراوە کاریگەری هەبووە لەسەری وەک چۆن ڕۆژهەڵات زمانی فارسی کاریگەری زۆۆری هەیە لەسەر قسەکردنی کوردەکان! --Zhyar Afc (لێدوان) ١٨:٥٧, ٦ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاکە با یەک دوو شتت پێ بڵێم و ئەم باسە کۆتایی پێ بێنین. بە کوردی و بە کورتی ناوێک لە ڕۆژھەڵات پێی دەڵێن X و لە باشوور دەڵێن Y. لەو دوو ناوانە ناوێک ھەڵدەبژێردرێ کە دروستتر بێ. باوەڕ ناکەم حاڵی بوونی ئەمە زۆر دژوار بێ. ناوێک ھەڵنابژێردرێ کە من یا جنابت پێمان خۆشە. نەخێر لێرەدا ھەموو شتێک بەبەڵگەیە و لە ڕووی ھەوەسی من یا جنابت نییە. من بەڵگەم بۆ ھێنایەوە کە بە ڤێنگێر دەخوێنرێتەوە [vɛŋ(ɡ)ɛʁ]. ئیتر من لەوە زیاتر ناتوانم شتەکە ڕوون کەمەوە.
نەشم وتووە کوردی نازانن. ئێمە باسی وشەی بیانی دەکەین نەک کوردی، وایە؟ کە وا بوو باسی زمانی کوردی ناکەین. ئێوە بەداخەوە بۆ وشەی بیانی چاو لە زمانی عەرەبی دەکەن و ئەمەش باش بزانە عەرەب قەت لەو جێگە و پێگەیەدا نییە کورد بڕوانێت بە دەستی ئەواندا. بەڵێ لە ڕۆژھەڵات ئێمە لە ژێر چەپۆک فارسەکانداین بەڵام شوکر خوا ئێوە ئازادن واز لە عەرەبی بێنن.--چالاکWьтуwеж (١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٣) ١٩:٥١, ٦ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
چاوەکەم باش لێتتێدەگەم بەس وابزانم جەنابت باش لەمن تێنەگەشتیت، ئینجا من هەر مەبەستم (ڤینگەر)ەکە نیە بە گشتی قسەدەکەم مەبەستم هەموو بابەتەکانە!، کاکە گیان وەک وتم ئێمەزمانیکی ستاندارمان نیە و ئێستاخەڵکی بەو شێوازە قسەدەکەن قسەی میلەتێک بە من و تۆ ناگۆڕدرێت!، لەگەڵ ڕێزم. --Zhyar Afc (لێدوان) ١٤:٠٣, ٨ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر پرێمیەرلیگ. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٠٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پرێمیەرلیگ".