وتووێژ:پاڵ پێوەنان

دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

پاڵپێوەنان بەرانبەرێکی باش نییە. ئەکرێ یەکێک لەمانە ھەڵبژێرین؛ تەوژم (تەوژمدان)، پەڵەپەستۆ، گوشار، زەخت، نھێم. سەرچیا‏١٤:٣٩، ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

دیارە دروست نییە پاڵپێوەنان. ئەوانەی جنابیشت نووسیوە ھەمووی بە مانای pressureە. بۆ thrust نازانم چ باشە. فکرم لە ڕاتەکاندن بوو ئەویش ئێستا پێم وایە بۆ propulsion گونجاوترە.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٣٤، ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەو وشانەی ڕیزمکردوون گەرچی بەرانبەری (pressure) بن، بەڵام لە کۆتایی ھەر یەک دوو وشە بۆ (pressure) بەسن و ئەوانی دی بێئەرک دەمێننەوە. بۆ (pressure) خەڵک زیاتر پەستان و فشار و زەخت بەکاردێنن. پێم وایە کێشەیەک نابێت گەر یەکێک لەم سێ وشەیە (تەوژم، پەڵەپەستۆ، نھێم) ھەڵبژێرین. سەرچیا‏١٣:٤٥، ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
من کە خۆم دەڵێم ئاوێنە بەڵام ھاوشارییەکم ھەبوو دەیکوت ھاوێنە. ئاشکرایە ھەر ئەو نەبووە وای کوتووە دیارە جەماعەتێکی زۆر وا دەڵێن. جا وەرە یەخەی ئەو کوڕە و دایک و باوکی بگرە پێی بڵێ مامە گیان ھاوێنە لێنزە و تۆ دەبێ وەک من بڵێی ئاوێنە! گۆڕینی مانای وشەی وا کە خەڵک ھەموو مانای دەزانێ و لەسەر زاران باوە نەگونجاوە. ئەمە یارمەتیی زمان ناکا و سەریش لە خەڵک دەشێوێنێ. نموونەکەی تر ئەستێرە و ھەسارە کە بە میلیۆن خەڵک بە ئەستێرە دەڵێن ھەسارە و ھەسێرە و ئاسارە. کە چی بەو دەردەیان بردووە.
بە کورتی ھەق نییە مانای وشەیەک بگۆڕی کە باوە. تەنیا بۆ وشەی فەوتاو و وشەیەک زۆرینەی خەڵک نازانین چییە ئەمە رێپێدراوە دەنا زەرەری زیاترە لە قازانجی.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:١٩، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
من لەسەر وشە قسە ناکەم، بەڵام لەکاتی گواستنەوە ئاگادار بن کە وتارگەلێکی تری قوتابییەکان بەستەری پێ داوە و وشەکە بەکاربراوە کە دیارە لە زانکۆ ئەو وشەیە بەکار دەبەن. ئاشکراشە خوێندنی زانکۆ کاریگەرییەکی چاکی ھەیە جا ھەڵە بێت یان دروست. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٣، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
با ئەم وتووێژە یەکلایی ببێتەوە. لە فەرھەنگێک «پاڵھێز» ھاتووە. بیگوازمەوە یان وشەی باشتر ھەن؟ سەرچیا‏٢٢:٠٩، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لێی گەڕێن با ھەڵەیەک نەبێتە دوو ھەڵە. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١١:٠٢، ١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "پاڵ پێوەنان".