وتووێژ:مەڵاشوو

کۆتا لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza

لە سەقز مەڵاشک بەمە ئێژن: https://fa.wikipedia.org/wiki/ملاج. مادیوتووێژ ‏١٢:١٠، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

لە زمانی فارسیشدا کە ئاماژەت بە وتاری ملاج کرد، بە میچی دەم دەڵێن ملاز کە جوان دیارە ملاز و ملاج یەک وشەن.
لای ئێمە ئەگەر دەست لە سەری مناڵان دەدەن دەنگیان دەدەن و دەڵێن دەستی لێ مەدە مەڵاشووی دەکەوێ. پێیان وایە مناڵ لاڵ دەبێ.
جا نازانم لە کوردی و فارسیدا بۆ چی بۆ ئەم دووانە یەک وشە دانراوە و پەیوەندیی ئەم دووانە چییە.
ئەوەی بزانم لە کوردیدا مەڵاشوو بە مانای Palate باوە و لێرەشدا مەڵاژک وەک ھاوتای Palate ھاتووە کە لەگەڵ مەڵاشکی سەقەزی ھەر یەکێکە.
ئەی لای ئێوە بە میچی دەم دەڵێن چی؟--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٤، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
مەڵاشووم تەنیا بۆ کەللەسەری مناڵ بیستووە کە ھێشتا ڕەق نەبووە. زاراوەی مڵاشووکەوتنیش ھەیە ھەر دەربارەی مناڵ. بۆ ئەمە ئەڵێن ئاسمانەی دەم. وشەی ترم بیر نایەت ئیسە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٢٥، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@پیرەھەڵۆ گیان ھەروەک لە فەرھەنگی خاڵیشدا ھاتووە [١] بە ھەر دووک مانایە. لە فۆنتیکدا مەڵاشوو بە مانای Palate زۆر باوە و دەڵێن فڵان دەنگ مەڵاشوویییە. ناتوانین ھەر وا ھاسان بیگۆڕین و بەرامبەریەکەی ئاسمانەی دەم ئەسڵەن جوان نییە. ناکرێ بڵێی فیسار دەنگ ئاسمانەی دەمییە. سەیری وشەنامەی پزیشکیشیم کرد بۆ Fontanelle نووسرابوو فرمێسک! سەرم سووڕ مابوو!-- چالاک وتووێژ ‏١٤:٥١، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan و Aza: وشەی مەڵاشوو (و شکڵەکانی تری) لە زۆربەی ھەرە زۆری شێوەزارەکانی کوردیدا بە fontanelle دەڵێن و ھەروەھا بەشێکیش بە ئاسمانەی ناودەم-یش دەڵێن.
لە بەشێکی تردا کە ناوچەی ئەردەڵان و ھەورامی و کەلھوڕی و لەکی دەگرێتە، وشەی ئاروو یان ھاروو-مان ھەیە (بە کرمانجی ئالوومە) کە بە پووک (gum) ([٢] [٣]) و ھەروەھا ئاسمانەی ناودەم دەڵێن ([٤] + ئاڕوو لە فەرھەنگی کوردستانی مامۆستا گیودا).
جا لە سۆرانیدا کە دەڵێن پووک لە کرمانجیدا دەڵێن پدی، پدوو یان پودوو. ئەم وشانە لە کرمانجیدا بە ھەردووک مانای پووک و ئاسمانەی ناودەم ھاتوون.
مەبەستم ئەوەیە ئەمە تایبەتی سۆرانی نییە و لە گشت شێوەزارەکاندا ئەم وشانە لە جیات یەکتر و لە مانای نزیکدا بەکارھاتوون. لە ئینگلیزیشدا gum یانی پووک بەڵام لە ئینگلیزیی کۆندا goma یانی ئاسمانەی ناودەم. جا لێرەدا بۆ ئەوەی ئێمە بتوانن دوو وشەی fontanelle و ئاسمانەی ناودەم (کە بە ھەردووکیان دەڵێن مەڵاشوو) جیا بکەینەوە، پێشنیاری من ئەوەیە بۆ ئاسمانەی دەم وشەی ئاروو بەکاربھێنین. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:١١، ١٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: لاوس -یش ھەیە. [٥] نازانم کوردییە یان نا و لە چ ناوچەیەک ئەوترێ. -Aza (لێدوان) ‏١٥:١٤، ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مەڵاشوو".