گوڕینی وشەی زانستی لە ناوی وتاردا دەستکاری

"مەزھەبی زانستی" چییە؟ لەوە ناچێ دەستەوشەی وا گونجاو بێ. --Aza ١٢:٤١, ١٩ تەمموز ٢٠١١ (UTC)

مەزهەبە زانستییەکان مەبەست فیقهیەکانە، ووشەی فیقهـ لە عەرەبیدا بە مانای زانستی حوکمە شەرعیەکان دێت، هەروەها وەک ووشە بە مانای زانست، تێگەیشتن و بیروڕا دێت، لە سەرچاوە کوردییەکان هەر هەمان ووشە عەرەبیەکە بەکاردێنن، واتە ئەنووسن (مەزهەبە فیقهییەکان)، کام دەستەواژەیان بە ناسراوتر ئەزانن بێزەحمەت بیگوازنەوە بۆ ئەوەیان. Rannda ٠٩:٠٧, ٢٠ تەمموز ٢٠١١ (UTC)
بە ڕای من مەزھەبە زانستییەکان باشە. جا نازانم دەستەوشەیەکی لەوەی جوانتر ھەیە یان نا.--merkhas ١٦:٥٥, ٢٠ تەمموز ٢٠١١ (UTC)
مەزھەبی زانستیمان نییە. مەزھەب و زانست ناتەبان. زانست پرۆسەی پەیداکردنی مەعریفەتە بە پەیڕەوکردنی میتۆدی زانستی و لە ڕێگای تاقیکارییەوە. مەزھەب میتۆدی زانستی پەیڕەو ناکا. "مەزھەبی فیقھی" دروستە. سپاس. --Aza ١٣:٥٥, ٢١ تەمموز ٢٠١١ (UTC)
بژی، ھەر "مەزھەبی فیقھی" دروستترە.--merkhas ٠٩:٠١, ٢٢ تەمموز ٢٠١١ (UTC)
جێبەجێ بوو.--Aza ١٤:٢٧, ٢٣ تەمموز ٢٠١١ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ڕێباز (فیقھ)".