وتووێژ:مڵک

دوایین لێدوان: ٨ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aza لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

@Aza: پێم وایە ئەمەش بکەین بە سامان باشتر بێ؛ وەک سامان (فەلسەفە) کە ھەر جنابت داتناوە و بنووسین «سامان (یاسا)».--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٥، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: سڵاو، پێم وایە ئەبێ سامان (فەلسەفە) بکەین بە تایبەتمەندی (فەلسەفە). دەس لە ماڵ (یاسا) نەدین باشترە، چونکە ھەمانە لە کوردیا زیندەماڵ (Movable property) و مردەماڵ (Immovable property).

@Aza: سڵاو. کاکە من زۆر بە وردی فکرم لەمە کردەوە. بە بڕوای من جوانترین وشە بۆ property لێرەدا وشەی مڵکە. لە عەربیشدا ملكيّة، لە ئازەربایجانیدا ئەملاک (Əmlak) و لە تورکیدا مولکیەت (Mülkiyet) ھەر دەگەڕێنەوە سەر وشەی عەرەبیی مڵک.
ھەر لە فارسیدا ماڵ ھاتووە کە ئەویش زۆر جاران ئەوانیش ھەر دەڵێن مالکیت. بۆ نموونە بە en:Private property دەڵین fa:مالکیت خصوصی. لە کوردیشدا دەڵێن مڵکی تایبەتی یان مڵکایەتی تایبەتی و نەمبیستووە بڵێن ماڵی تایبەتی.
من پێم وایە وشەی ماڵ بۆ en:Asset دابنێین و وشەی سامانیش بۆ en:Wealth (ثروت) ھەر وەک ساماندار لە ھەنبانەدا بە مانای دەوڵەمەند (ثروتمند) ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٧، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە


@Calak: سپاس. وشەیەکی تریش کە ئەبێ باسی کەین وشەی finance -ە کە لە باشووردا پێ دەڵێن دارایی ، بەfinancial -یش ھەر دەڵێن داراریی. سەبارەت بە "مڵک" سەیری ئەمەش بکە.--Aza (لێدوان) ‏١٠:١٨، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: داژدە وشەیەکی جوانە. ئاماژەی کردبوو وشەکە پاڵەویە بەڵام شتێکی وام نەدۆزییەوە. نازانم پاڵەوی بێ یان نا و لە بنیچەدا مانای چ بووە. پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە. بەڵام پێم وایە خراپ نەبێ لە ناو وتارەکەدا وەک ناوی دووەم ئاماژەی پێ بکرێ ھەتا بتوانێ جێگای خۆی بکاتەوە.
بۆ finance دەمزانی لە باشوور دارایی پێ دەڵێن چۆن وەزارەتێک ھەیە بە ناوی وەزارەتی دارایی و ئابووری (ministry of finance and economy). خۆ لە فارسیشدا ھەر دەڵێن وزارت امور اقتصادی و دارایی کە چی لە ھەموو شوێنیکدا دەڵێن مالی. finance یەکێک لە ماناکانی «کاروباری/زانستی دارایی»ە و مانایەکی تریشی خودی داراییە (money available to a government, business, or person). کێشە نییە بە financialیش بوترێ دارایی.
بۆ ئەم وتارە ھەر نەمزانی بیروڕات چیە؟ مڵکت پێ باشترە بیگوێزینەوە یان ھەر دەڵێی ماڵ بێ؟--چالاک وتووێژ ‏١٣:٤٩، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە


@Calak: بۆ asset دڵنیا نیم ماڵ بەرامبەرێکی باش بێ.--Aza (لێدوان) ‏٢١:٣٥، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ئەم وتارە مەبەستمە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٣، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: ئەی زیندەماڵ و مردەماڵ لەبەرچاو نەگرین؟--Aza (لێدوان) ‏٢١:٥٣، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ئەسڵەن من ئەم زیندەماڵ و مردەماڵم پێ ھەڵەیە. ئەمە چ بەرامبەرێکە بۆ Im)movable) (غیر)منقول دانراوە. لە کوردیدا بە ھەر چەشنە ئاژەڵێک دەڵێن زیندەماڵ چون ماڵێکن کە زیندوون. دەی ئەم چی بەسەر Movable property داوە؟ بۆ نموونە ئۆتۆمۆبیلێک لە یاسادا Movable propertyە دەی کوا دەتوانین بەمە بڵێین زیندەماڵ! بۆ مەگەر ئۆتۆمۆبیل زیندەیە. نەخێر ئۆتۆمۆبیل دەگوێزرێتەوە بۆیە پێی دەڵێن Movable property. لە ڕووی ئەم وشە ھەڵەیەش مردەماڵیان داتاشیوە!
بە ‎property Im)movable)‎ دەتوانین بڵێین مڵکی شوێنگۆڕ، جێگۆڕ/شوێننەگۆڕ، جێنەگۆڕ و واز لەم ماڵە بێنین.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٣٨، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە


@Calak: ئۆکەی کاک چالاک. تۆزی زیاتر وتارەکانم خوێندەوە و تێفکریم. تەنیا لەوە دڵنیا نیم کە ماڵ بۆ asset بشێت، ئەنا مڵک بۆ property و سامان بۆ wealth و دارایی بۆ finance باشن. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٠٧، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
باشترە بۆ asset زیاتر فکر بکەینەوە چون لێرەدا بەکارھاتووە: بەڕێوەبەرایەتیی سامان.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٦، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: لە سەرەوە باسی وشەی داژدە-مان کردبوو. ئێستا بۆی چووم ئەم وشەیە ھەر دبێ وشەی داشته-ی فارسی بێ. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٦:٢٨، ٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak وایە. Aza (لێدوان) ‏٠٩:٤٨، ٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مڵک".