وتووێژ:ماری سلێست

(لە وتووێژ:ماری سلیستەوە ڕەوانە کراوە)
کۆتا لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن دیاکۆ

@Aram:ببورە بۆ بێزارکردنت ئەگەر بتوانن یارمەتیم بدەن لە رێکخستنی ئەم وتارە بەربژێری دەکەین بۆ وتاری ھەڵبژێردراو ،سووپاس بۆ ھاوکاریەکانتدیاکۆ (لێدوان) ‏٠٦:٠١، ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @دیاکۆ: وەڵڵا ئافەرین بۆ کارەکانت! پێم خۆشە ھەوڵێکی بۆ بدەین. تکایە سەرەتا وپ:وھ بخوێننەوە و دواتر لەڕێگەی ئەم فێرکارییەوە دەتوانیت فێری پرۆسەی پاڵاوتنەکە ببیت. لەبیریشت نەچێت کە لە سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بڕوانیت. دووبارە بژیت و بەھیوای بوون بە وتاری ھەڵبژێردراو! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٨، ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @دیاکۆ: ھەڵبەت پەیوەندیی بە خۆشتەوە ھەیە، بەڵام ھەر ویستم بزانم بۆچی پاڵاوتنەکەت لە بوون بە وتارێکی ھەڵبژێردراوەوە بۆ بوون بە وتاری باش گۆڕی؟! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٥، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @Aram: من بۆیە خۆم ماندوو کرد ،تێبینی ئەوەم کرد وتاری هەڵبژێردراو نیە یاخود کەمە ،سێ وتارم نووسی بۆ ئەم بەشە ،بینم وتاری ماری سلیست هەر لە پاڵاوتن مایتەوە ئەگەر هەڵە نەبم پتر لە دوو مانگ لە پاڵاوتن بوو کەس چاکسازی تێدا نەکرد کەس دژایەتی نەکرد کەس تێبینی نەبوو (جگە لە تۆ) کەچی هەر نەبووە وتارێکی هەڵبژێردراو (بەپێی یاسا ئەگەر وتارێکی پاڵێوراو بۆماوەی سی ڕۆژ کەس دژی نەبوو ئەوە خۆکارانە هەڵدەبژێردرێت )، دوای فەرامۆشکردنی وتارەکە ،گوتم با ئیشی لۆ بکەمەوە بۆ وتاری باش چونکە ئەویش بابەتی کەمە، لێرەش ئەگەر کەس چاکسازی لێ نەکات ئەوکات لای دەبەم ،سندوقی زانیاریدانەکەی ڕێک ناخرێت لەگەڵ وێنەیەک لە ناوەڕکەکەیدا سوپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏١٤:١٤، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @دیاکۆ: ماندووبوونەکانت جێگای ڕێزن، بەڵام خۆشت دەزانی کە لە بەیانی تا ئێوارە ھەر ئێمەین. بەڕاستی کارەکان ئەوەندە زۆرن کە فریا ناکەوین. من نموونە بە خۆم بھێنمەوە جگە لە کارە تەکنیکییەکان و کاری ئامرازەکان سەرقاڵی بۆتێکیشم، بەردەوام بەسەر دانەدانەی دەستکارییەکان دا دەچمەوە. وتووێژ دەکەم، یارمەتیی بەکارھێنەرە نوێیەکان دەدەم، پەیامەکانی سیستم بە کوردی دەکەم و من ھەموو توانام لێرە خستووەتە گەڕ، بەڵام فریا ناکەوم. بەخوا پێش بوون بە بەڕێوەبەرم لا خۆشتر بوو چوونکە ئێستا ساڵ دەسووڕێتەوە کەچی من فریای نووسینی وتارێک ناکەوم بەھۆی ئەم گشتە کارەوە. ئیتر بۆ بەسەرداچوونەوەی وتارە پاڵێوراوەکانیش وابزانم لە ئێستادا ھەر خۆمم. بەڕاستی شەو و ڕۆژم لە ویکیپیدیا بەسەر دەبەم. داوات لێ دەکەم کە وەکوو پێشتر بۆ ھەڵبژێردراو بیپاڵێویت. جیاوازیشی نییە چ باش چ ھەڵبژێردراو بێت، ھەر دەبێت بەسەرداچوونەوەی بۆ بکرێت. کێشەی سەرەکیی وتارەکەت سەرچاوەکانی بوو، کە ئەوەتا لە ویکیپیدیای عەرەبی نزیکەی ١٥٠ سەرچاوەی ھەیە، بەڵام لەوەی خۆمان نزیکەی ٣٠ سەرچاوەی ھەیە بۆیە، دەبێت سەرچاوەکان زیاد بکرێن و لە شوێنی گونجاوی خۆیان دانرێن. کە سەرچاوەکان بەباشی دانران، کاتی بۆ تەرخان دەکەم. دووبارەی دەکەمەوە کە کارەکانت جێگەی ئەوپەڕی ڕێزن و من زۆر دڵم بەو چالاکییانەت خۆشە کە لێرە بەردەوام و بەردەوام دەتبینم! لەگەڵ ئەوپەڕی سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٨، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستەکانت خۆش کاک @Aram: ئاگادارم ئەو ئەرکەی ئێوە جێبەجێی دەکەن کارێکی ئاسان و خۆش نیە ، بەڵام کارێکی مەزن دەکەن خوا یارمەتیتان بدات ،سەبارەت بە وتارەکە پێم باشە هەر لێرە لە وتاری باش بمینێتەوە چونکە وتارە باشەکان کەمن،گرنگ ئەوەیە زۆرترین وتارمان هەبێت بە قوڵیەکی باش ، سەرچاوەکان هەیە لە ڕووی تەکنیکیەوە کەسێکی شارەزامان دەوێت بەڕێز @Kushared:کەسێکی لێهاتووە ئەگەر دووبارە ئەزیەت بکێشێت و سەرچاوەکانمان بۆ بگوازێتەوە.لە ڕووی خاڵبەندیەوە بەسەر تەواوی وتارەکە چوومەوە لەبارەی سندوقی زانیاریدان کاک @Aram: دەستەکانت خۆش بێت هیوادارم کاک @Kushared: بتوانێت یارمەتیمان بدات،سوپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏١٥:٣٣، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @دیاکۆ: زۆر سپاس! تەواو، مادام وات پێ خۆشە کە وتاری باش زیاتر بکەین، ئەوا لەلایەن منەوە گرفتێک نییە. دووبارە سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٥، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: هەربژی دەستەکانی تۆش خۆش لەبەشی ونبوونی کەشتیەکە نەخشەک هەیە کە خۆی نیشان نادات ئەگەر دەرفەتت بوو چاکی بکەیت باشە ،دەستەکانت دەکوشم دیاکۆ (لێدوان) ‏١٦:٠٥، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
 کرا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٦، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: زۆر نایابە دەست خۆش ،دیاکۆ (لێدوان) ‏١٨:٠٨، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Kushared: زۆر سوپاس بۆ چاکسازیەکانت لە سەرچاوەکان ،بەهیوای وتاری باشتر و قوڵتر،دیاکۆ (لێدوان) ‏١٧:٤٣، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستت خۆشبێت، ئێشەڵا سبەی و دووسبەی دەیخوێنمەوە و دەنگی خۆم دەدەم، هیوای بەردەوامیت لەم وتارە نایابانە کاک دیاکۆ. — Kushared (لێدوان) ‏١٨:٤٢، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵام ھێشتاکە سەرچاوەکان زیاد نەکراون و تێبینییەکانیش عەرەبی و ئینگلزین! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٣، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aram:زۆر هەوڵمدا نەمزانی چۆن دەستکاریان بکەم و بیانکەم بە کوردی.دیاکۆ (لێدوان) ‏٠٧:٠٦، ١١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @دیاکۆ: ئاسانە. بەدوای کۆدی {{Refn| بگەڕێ و ئاسانتر دەقەکانی تێبینییەکان دەدۆزیتەوە و وەریان بگێڕە، بەڵام لەبیرت بێت کە دەستکاریکەری دیداری بەکار نەھێنیت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٦، ١١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aram:هەر ئێستا دانەیەکم تاقی کردەوە ، دەستەکانت خۆش ،هەربژیدیاکۆ (لێدوان) ‏١٢:٤٨، ١١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aram: ئەوە دوو خشتەم زیادکرد لەبەشی کاپتن بریجز و دەستەکەی بەڵام دەمەوێت دووخشتەکە لە تەنیشت یەک بن نەک لەژێڕ یەکتر ، ئایا دەتوانی وای لێ بکەیت،سوپاسدیاکۆ (لێدوان) ‏٢١:١١، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@دیاکۆ:  کرا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٧، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
هەربژی کاکۆ @Aram:دەستەکانت خۆش دیاکۆ (لێدوان) ‏١١:٥٥، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٤ بەستەری دەرەکیی ماری سلیستم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٩:١٧، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ماری سلیستم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠١:٣١، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ماری سلیستم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٧:٣٧، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ماری سلێست".