وتووێژ:فڕانسیس بەیکن

کۆتا لێدوان: ١٠ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Pirehelokan

بەڕێز چالاک ئەمن فڕانسیسم بە لاوە دروست ترە تا فرانسیس. وەکوو چۆن دەڵێین فەڕەنسا و ناڵێین فەرەنسا. سەیری ئەم لینکەش بکە: [١] پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٦:٢٣, ٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

هەروەها بەپێی ئێرە، بەیکن ـە نەک بەیکۆن! --برووسک (لێدوان) ‏٢٢:٠٤، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕای من بە پێی ئەو شتەی لە گووگڵ بیستمە: فڕانسیس بەیکن. مادیوتووێژ (١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ‏٢٢:١٤، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەموو ھەر ئەوە نییە. مەسەلە باوبوونیشە. ئایا بەیکن باوترە لە بەیکۆن؟--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٢٣، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
قسەی جەنابیشە دروسە، بەڵام ئەوەڵ جار ناوی بەیکۆنم دی هەر بە قەد بەیکن بۆم نامۆ بوو، دەی کە وایە جیاوازی بەیکۆن و بەیکن چیە؟ ئەوەیشی لە فارس و خەڵکی تری ئێرانم بیستووە هەر ئێژن بەیکن جا دڵنیا نیم. مادیوتووێژ (١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ‏٢٢:٣٣، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
من گوومان دەکەم هەر باویش بێت :D. من لە زانکۆ بەرهەم و فەلسەفەکەی بەیکنم خوێندووە و لەزاری مامۆستا ئەمەریکییەکانیشەوە بە بەیکن بیستوومە. ئەمما چۆن باوە، ئەوەیان نازانم چوونکە لەکەسی کەم نەبیستووە جگە لە هەندێک لە هاوپۆلەکانم نەبێت کە ئەوانیش بەهۆی ئەوەی مامۆستاکەمان بە بەیکن بانگی دەکرد، ئەوانیش هەر دەیانووتەوە بەیکن. --برووسک (لێدوان) ‏٢٢:٣٦، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ ڕەنگە بەیکن یان بەیکێن پرۆنانسیەیشنێکی باشتری ھەبێ، بەس من ئەو کاتە بۆ ناو نانی ئەم وتارە لە گووگڵدا گەڕام و بینیم کە بەرھەمی گەڕانەکانی بەیکۆن گەلێک لە بەیکن زۆرتر بوو، بۆیە وامزانی لە سەرچاوە کوردییەکاندا ناوی بە بەیکۆن زیاتر ھاتووە (ھەمان باو بوون).پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٥٥، ٥ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
شتێکی دیکەش کە ھەبوو، ئەوە بوو کە لە ویکیی عەرەبی و میسریدا فرانسيس بيكون نووسرابوو. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٢٢، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "فڕانسیس بەیکن".