وتووێژ:سترێس

(لە وتووێژ:فشار (دەروونناسی)ەوە ڕەوانە کراوە)
دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

مەگەر فشار کوردییەکەی نابێتە گوشار؟ -Aza (لێدوان) ‏١٧:٣٤، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەردووکیان بەکارھاتوون، ھەردووک بە کوردی حسێبن. سەرچیا‏٢٠:٥٤، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کورد کەی وتوویەتی فشاردان لەوەتەی ھەم ھەر گوشین-م بیستووە.
فشار قەت نابێتە Stress دەبێتە Pressure. ئەگەر بە لاسایی عەرەبی دانراوە لە عەرەبیدا نووسراوە ضغط نفسي کە دەبێتە فشاری ڕۆحی.
ضغط لە کوردیدا بووەتە زەخت لە فارسیدا پێی دەڵێن فشار. من پێم وایە گوشار وشەیەکی ھەڵەیە. دەزانین پرسین ناوی چاوگەکەی دەبێتە پرسیار دیارە گوشین-یش دەبێتە گوشیار نەک گوشار!
گوشار وشەیەکی نوێ و داتاشراوە و لە ھیچ وشەنامەیەکدا نەھاتووە [١]. ھەڵبەت لە کوردیدا وشەی وشارمان[٢] ھەیە کە ئەمە وشەیەکی کۆنە و چاوگەکەی دەبێتە وشاردن [٣]. ئەمە وەک بژاردن و بژار وایە.
@Aza: دەی زەخت عەرەبییە، فشار فارسییە، گوشار-یش ھەڵە، وشار باو نییە و پەستان-یش من پێم وایە دەبێتە compress نەک press. ھەر وشەی تەوژم شک دەبەم بە مانای فشار کە باو بێ ھەڵبەت نازانم ڕەگ و ڕیشەکەی چییە و کوردییە یان نا. چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٠، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza و @Calak ئاگاداربن پێش بەکوردیکردنی وشەکان بایەخداریشیان گرنگە، وەرگێڕان و ھێنانی وشەیەکی ڕەسەنی کوردی کە چیتر کاری پێناکرێ یان باو نییە لەناو کۆمەڵگە بەپێی وپ:بایەخداری ڕەت دەکرێتەوە.   زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:١٧، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمە نوێ نییە تا وشەی نوێی بۆ دابنێین. وشەی تەوژم بەکاردێت، بەڵام پێم وانییە کەس بۆ ئەوەی بەکارھێنابێ و گوتبێتی تەوژمی دەروونی. ئەوە لەبەچارودەگرین کە خەڵک دەیڵێت، کە زۆرتر فشارە، و سترێسیش دەڵێن. سەرچیا‏١٦:٢٩، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
من زیاتر سترێسی دەروونی و فشاری دەروونیم بیستووە، وە بەڵێ تا ئێستا تەوژمی دەروونیم نەبیستووە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٠٠، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

دەی با سترێس بێ. ھەر ئەوە باشترە. لێرەش خەڵک ھەر ئەڵێن سترێس. Aza (لێدوان) ‏١٧:٤٤، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

لێرەدا زیاتر ویستم بۆ Pressure ساغ بینەوە دەنا منیش بۆ ئەم وتارە لەگەڵ سترێس-م. چالاک وتووێژ ‏١٨:١٠، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڕینەوە دەستکاری

سڵاو بەڕێز @Serchia: دووبارە ڕێکخستنەوەم بۆی کرد و تاگی پێشنیاری سڕینەوەم لابرد،   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣٨، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

دەست خۆش. سەرچیا‏١٦:٣٠، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "سترێس".