وتووێژ:سووڕی مانگانە

کۆتا لێدوان: ٩ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

سڵاو. پێم وابێ ھەڵەیەک لێرەدا ھەیە (سووڕی مانگانە) بەرامبەر وشەی ئینگلیزی (Menstrual cycle) نەک (Menstruation) و، (Menstruation = کەوتنەسەرخوێن). ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن، بۆ ئەوەی دواتر وتاری (کەوتنەسەرخوێن) زیاد بکەم. --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٤:٤٣، ١٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو. بۆ سووڕی مانگانە ڕاست دەکەی بەرامبەر بە Menstrual cycleە، چاک کرا.
بۆ Menstruationیش ئەوە لە کوردیدا بەرامبەری جوانمان ھەیە و ئەم وشە داتاشراوە (کەوتنەسەرخوێن) زۆر سەقەتە. بۆ ئەمە «بێنوێژی» زۆر باوە بەڵام ڕەنگە بۆ بابەتێکی پزیشکی زۆر گونجاو نەبێ. وشەیەکی تر کە لە فەرھەنگە پزیشکییەکانیشدا ھەبوو «مەھک»ە و ھەروەھا لە ویکیفەرھەنگدا: wikt:ku:mehik (کرمانجییە و لە مەھ ھاتووە یان مانگ). «پۆن»یش بەم مانایە ھەیەو لێرەدا وتارەکە بە ناوی پۆن دروست کراوە، دەتوانی پەرەی پێ بدەی. من کەوتنەسەرخوێنم بۆ ڕەوانە کرد. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٩، ١٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "سووڕی مانگانە".