وتووێژ:سوودەکانی وەرزش

دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Gyan333 لە بابەتی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە

سەرچاوە دەستکاری

خۆی کێشەکە بێ سەرچاوەیی نییە ئەگەر بێ سەرچاوەیی بێت ئێستا من سەرچاوەی گونجاوی بۆ دادەنێم و بابەتەکە رێک دەخەم بەڵام کێشەکە بێ ناوەرۆکی و بێ بایەخیە@ئارام بکر: -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC

@Gyan333: وەک خۆت وتت بێناوەڕۆکی و بێبایەخییە. ئەسڵەن وەک Pirehelokan ئاماژەی پێدا ناکرێت وتارمان بە ناوی سوودی فڵان و فیسار ھەبێت. دەکرێت چەند دەقێکی گونجاو (نەک ھەمووی) لێرە ببرێتە ناو وەرزش، بەڵام ھێشتاش دەقی لەبەرگیراوەی تێدایە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٦، ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

تێکەل کردن دەستکاری

@Pirehelokan: بە پێشنیاری من کردنە یەک گونجاو نییە بروانە ئەتوانین لە وتاری وەرزش بەم شێوەیەی لی بکەن

وتار

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سوودەکانی وەرزش


بەم شێوەیە ئەتوانین سوودی لێ وەربگرین ؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٦:٢٨، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە


ویکیپیدیا دەستکاری

دەکرێ بۆ ماوەیەک تا وتاری وەرزشکردن دروست ئەکرێ ئەم وتارە ببەستم بە https://en.wikipedia.org/wiki/Exercise ؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٧:٠١، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Gyan333:، ھیچ وتارێکمان نییە وەک سوودەکانی فڵان و فڵان. ئینجا سوودەکانی وەرزش ئاشکران و پێویستیان بە وتاری سەربەخۆ نییە. لیبکی مەکە بە Exercise. کێشە لەوایە بۆ exercise وتارمان نییە. ئەگەر دەکرێ وتارێکی بۆ بنووسە. نازانم ناوی وتارەکە بنێین چی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٦، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵام ئەمە وتاریکی سەربەخۆیە ناکرێ بیبەستینەوە بە وەرزش! و چاو لە ئینگلیزی بکەین من بنیویمە لە ئینگلیزیش ھەموو سپۆرتەکان لە یەک وتار کۆناکەنەوە ھەرچەنە بابەتەکەش سپۆرتی نییە بەلام وا بە گونجاوی ئەزانم نەیبەستنەوە بە وەرزش؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٩:٣٠، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک ناسر ڕەزازی دەڵێ: «لە چیای قەندیل، ھاوڕێیانی (پێ کا کا)، شوێنێکیان درووست کردبوو بۆ گەنجان، کە تێیدا وەرزە (وەرزش)یان دەکرد، وەرزەکردنەکەشیان بۆ ئەوە بوو کە گەریلاکانیان بزێو و گورج و گۆڵ و کارکوشتە بن و فێری لۆری تازەی سەرپێناوی (سەربازی) ببن، منیش میوانیان بووم، چووم بۆ دیتنیان و کابرایەکی پیر لەوێ راوەستابوو. لێم پرسی خاڵە گیان ئەمانە خەریکی چین؟ کابرا لە وەڵامدا وتی: ئەوە شوێنی وەرزینە و خەریکن ڕاژۆ دەکەن. دوایی دیتم (ڕاژۆ) بۆ پرۆڤە و تەمرین بەکار دەبرێت. زۆرم پێ خۆش بوو کە ئەو پیاوە پیرە بەساڵاچووە ئەو وشەجوانەی لە زار ھاتە دەرێ، یەکسەر وشەکەم لە تەلەفۆنەکەمدا نووسی و ھەڵم گرت و ئەوە لێرەدا دانووسی دەکەم».
--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٩، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەرچەن لەوە شکم نییە وشەگەلی کوردی ھەن کە لە ھیچ فەرھەنگێکدا تۆمار نەکراون، بەڵام بڕوا ناکەم ئەم گێڕانەوە ببێ بە سەرچاوەیەکی باش. واتە وشەیەک کە گۆرانیبێژێ لە زاری پیاوەپیرەیەکی بیستووە. نازانم خودی ڕەزازی چەنێ کرمانجی ئەزانێت. ھەر لە وشەکە دروست تێگەیشتبێ یا نە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٣٤، ٩ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
من ناڵێم کاک ناسر زمانەوانە و لەگەڵ زۆرێک لە بۆچوونەکانیشی نیم بەڵام پێم وایە زمانزانێکی باشە. بۆ ئەوەی کە گوێت لە وشەیەک بێ و بینووسێ پێویست نییە حەتمەن زمانەوان بی. خۆیشی دەڵێ «دوایی دیتم (ڕاژۆ) بۆ پرۆڤە و تەمرین بەکار دەبرێت». ئەمە یانی دوایی چووە لێی کۆڵیوەتەوە. بە ھەر حاڵ وتم ئەمە لێرە جێگای خۆیەتی باسی بکەم ڕەنگە بە کار بێ مەبەستی ترم نەبوو. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠٦، ٩ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە دەستکاری

کۆپیم لە ڕووداو نەکردووەو لەبەرم نەکردۆتەوە وەک لەبەرگیرانەوە تەنھا بەشێک لەسەرە بابەتەکەیم داناوە ئەمەش وابزانم نابێتە نەپاراستنی ماف؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٠:١٩، ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Gyan333: با، لەوێش دەقی لەبەرگیراوە ھەیە، بەڵام کێشەی لەپێشینە بێبایەخبوونی وتارەکەیە. ھەروەکوو پیرەھەڵۆکان لەسەرەوە ئاماژەی پێداوە. گەر بەشێکی لەگەڵ وەرزش تێکەڵ بکرێت، باشە گەرنا دەسڕدرێتەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٤٢، ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەرخۆی من ھەڵەم کرد بایەخم پێدا بیسڕنەوە -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٠:٥٠، ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "سوودەکانی وەرزش".