وتووێژ:ستوودیۆکانی وێنەی جووڵاوی واڵت دیزنی

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

وێنەی جوڵاوی ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی لەڕووی ڕێزمانەوە ھەڵەیە، بۆیە گۆڕیم بەمەی ئیستە. دەکرێت لەجێی وێنەی جووڵاو ھەر بنووسین مۆشن پیکچرز، چون ئەمە ناوەکەیەتی. یانی حەتمەن پێویست بە وەرگێڕان ناکات. ھەرچەند وەھایش کێشەی نیە. ئینجا وێنەی جووڵاو باوە یا ئەو بەڕێزە @هۆگر صڵاح: خۆی دایھێناوە؟ سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٢٣، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو پەڕێز @Pirehelokan، بێگوومان وشەی مۆشن بەمانای جوڵە دێت لەگەڵ وشەی پیکچەرز دەبێت بڵێین وێنەی جووڵاو، هەڵبەتە ناوەکەت گۆڕیووە و راستت کردۆتەوە یان باشترت کردووە دەسەکانت خۆش بێت و زۆرم پێخۆشە بۆ چاودێرکردنی بەهێز، جگە لەوە بەی تێبینی شتێکم کرد کە نووسیووتە ستوودیۆ هەڵبەتە کاک @Ahrir باسی لەوە کردووە، وشە باوەکە ستۆدیۆیە، سوپاس. هۆگر صڵاح ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏١٧:٣٥، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز @Pirehelokan: وابزانم ستۆدیۆ دروستترە لە ستوودیۆ، بڕوانە نووسینەکانی ستۆدیۆ لە ویکیپیدیا. AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:١٠، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو و سەرچاو. وشەکە ستوودیۆیە بە ئینگلیزی /u:/. ئیتر نازانم چۆن وەرگیرابێت بە کوردی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥٠، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: @Aza: ئێوە دەڵێن چی. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:٤٩، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەمە پێویست ناکا بکرێتە کوردی، دەبێ ھەر ناوەکەی خۆی بنووسرێ. ئەگەریش بیکەیتە کوردی دەبێ بە «وێنەکانی جووڵەی ستوودیۆکانی واڵت دیزنی» یان «فیلمەکانی ستوودیۆکانی واڵت دیزنی». کە دیارە ئەو مانایەی دەمانەوێ نایگەیەنێ بۆیە ھەر نەکرێتە کوردی باشترە. motion pictures وێنەکانی جووڵەیە نە وێنە جووڵاوەکان، مەبەست لە وێنەی جووڵەش ھەر فیلمە. واڵت دیزنی ستوودیۆز چەن لقی لێ دەبێتەوە کە یەکێکیان مۆشن پیکچرزە، چەن لقی تریشی ھەیە. -Aza (لێدوان) ‏٠٨:٢٦، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: پێتان چۆنە بە motion picture بڵێی «وێنەجووڵە»؟ ئەو دەم دەتوانین بڵێین «وێنەجووڵەکانی ستوودیۆکانی واڵت دیزنی» کە مەبەست دەپێکێ.
لە کوردیدا دەڵێن «وێنەھەواڵ» بۆیە «وێنەجووڵە»یش بێکێشەیە. چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٤، ٤ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ستوودیۆکانی وێنەی جووڵاوی واڵت دیزنی".