وتووێژ:زمانەوانی

دوایین لێدوان: ٨ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی زمانەوانی یان زمانناسی؟

زمانەوانی یان زمانناسی؟ دەستکاری

پێموایە زمانناسی زۆرتر جێکەوتووە. ھەروەھا پاشگری «وان» کەمتر بۆ بەشەکانی زانست بەکار دێت. «وان» زۆرتر بە مانای پاراستن دێت. وەک ژمارەوانی و پاسەوانی. ئەرکی زمانناس ناسینی زمانە نەک پاراستنی. نووسەران و ئاخێوەران دەیپارێزن. بیروڕای ئێوە چۆنە؟— ئەم لێدوانە لەلایەن ئاسۆ واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

ئەگەر ئەمە بکەینە زمانناسی ئەوا بە زمانەوان یش بڵێین زمانناس کە وابزانم پۆلێکی لە ویک ھەیە بەو ناوە، بەڕای من ھەر بکرێتە زمانناسی چوونکە لقەکانی زمان ھەمووی ئەو پاشگرەین ھەیە با ئەمیشیان وا بێ وە ویکییە کوردییەکانی دیش زمانناسییان بەکارھێناوە، ئێمە لە باشووور ھەردووکیان بەکاردێنین بەڵام پاشگری ناسی زۆرتر بەکاردێنین ء>Kushared (لێدوان) ‏١٠:٠٩، ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

پاشگری وان ھەڵگری مانای زۆرە و یەکێکیان بە مانای سەروکاربوون لەگەڵ شتەکەیە (یانی ناوی پیشە ساز دەکات). وەک دەڵین نێچیروان یانی سەروکاری لەگەڵ نێچیرە (خۆ نێچیر ناپارێزە)؛ زمانەوانیش یانی سەروکاری لەگەڵ زمانە (نەک پاراستنی زمان).
بەڵام بەڕاستی نازانم کامیان باوترە. ئێمە کە بە فارسی دەڵێن زبانشسناسی لە ڕووی وان دەڵێین زمانناسی بۆیە من زمانەوانیم پێ کوردیتر بوو؛ تەنانەت گۆڤارمان ھەیە بە ناوی زمانەوان. ئێستاش زۆر بۆ من گرنگ نییە بەڵام ھەر کامیان بێ تکایە ھەمووی ھەر یەک جۆر بێ. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏١١:٢٧، ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم بەینە کتێبێکم لە کتێبخانە چاو پێ کەوت لەسەر Linguistics نووسرابوو و ڕووبەرگەکەی زمانەوانی بوو. ئەمەش کتێبێکی تر بە ناوی سەرەتایەک بۆ زمانەوانی. --چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٩، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "زمانەوانی".