وتووێژ:دەروون

دوایین لێدوان: ٢ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو

دەستکاری

@Calak ئەم ناوەشم بە دڵ نییە. ڕەوان باشتر نییە؟ Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٩، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: ‫ǰuwānی پاڵەوی لە فارسیدا بووەتە جَوان (جەوان) و لە کوردیدا جوان. ‫ruwānی پاڵەوی لە فارسیدا بووەتە رَوان (رەوان) و دەبێ لە کوردیدا ببیتە ڕوان. دیارە ڕەوان فارسییە.
‫ruwānی پاڵەوی لە پاڵەوانیدا (پارتی) arwānە. لە زمانی گۆرانیدا وشەی ئەروا-مان ھەیە[١]. وێدەچێ کوردیی ڕەوان، *ئەروان بووبێ کە فەوتاوە.
ھەڵبەت ڕێی تێ دەچێ ئەروا ھەر اَرواح-ی عەرەبی بێ بەڵام من پێم وا نییە چون قرتانی دەنگی ن لە دوای ئا لە ھەورامیدا فرە ئاساییە.
دەروون فارسییە بەڵام بە مانای «باطن» و «ضمیر»ە نەک «نفس». ڕەوان-یش فارسییە و کێشەکەی ئەمەیە لە کوردیدا بە مانای «نفس» باو نییە و تەنانەت لە فەرھەنگەکانی خاڵ و ھەنبانە و مەردۆخیشدا نەھاتووە. سپاس. چالاک وتووێژ ٠٦:٠٤، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "دەروون".