وتووێژ:دەربڕە (ماتماتیک)

کۆتا لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

جا Expression کەی بە مانای بڕە؟ بڕ مەگەر ئەندازە و چەندایەتی نییە؟--Aza (لێدوان) ‏٠٥:١٢، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک ئازا، @Aza: من لە گۆڕینی ئەو وشانەی لە باشوور بەکار هاتوون و باون دەترسێم، سەر لێشێواوی دروست دەبێت، ئامانجمان کردە ڕادە دوایە دیتم، ئەوان ڕادەیان بۆ تێرم (جملە)، داناوە. وتووێژیشم دروست کرد کە چی بکەین، بێ ئەنجام ماوە. ئەوا بچینە پێش، لەخۆمان بەدەر کەس سەریان لێ دەر ناکا. من بەڕاستی دڵتەنگم بەو وەزعە. لەو ئاستەشدا نیمە بێم خۆم وشەیەکی گونجاو دانێم (سەرچاوەی تریش جگە لەو کتێبانە شک نابەم، یەک دوو فەرهەنگی ترن ئەوانیش هەر وەک کتێبەکانی قوتابخانە)... ئێستەش بەو ئەنجامە گەیشتم کە بێ خیاڵی بیرکاری بەکوردی بم، لە سەر ئێشەیی بەدەر هیچی پێوە نییە Şûşe وتووێژ ‏٠٦:٥٧، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
با ئەوەش بڵێم کە مەبەستم لە دروستکردنی ئەو پەڕە ڕوونکردنەوەی ماتریکس بوو، نووسرابوو، پێکهاتەیەکی لاکێشەییە کە هەر شتێکی بیرکاری تێدایە، لە ماتریکسدا، عیبارەتی بیرکاری تێدایە، نەک هەموو شتێک. جا ئێوە چیتان پێ گونجاوە دایبنێن. لە وتاری ماتریکسیشدا هەندێک وشەی تێدایە وەکوو دانە کە کاک چالاک پێی دروست نەبوون. Şûşe وتووێژ ‏٠٩:٠٠، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Amine yousefi: لە فەرھەنگی تۆفیق وەھبیدا دەربڕین بە Express مانا کراوەتەوە. لە فەرھەنگی زاراوەکانی کارگێڕیشدا بۆ عبارة ی عەرەبی دەربڕە ھاتووە. ئەیگوازمەوە بۆ دەربڕە. --Aza (لێدوان) ‏٠٨:٥٧، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @Aza: دژایەتیم نییە، دەستتان خۆش بێت.Şûşe وتووێژ ‏١٨:٠٥، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک چالاک وشەی دەربڕەم تۆزێ پێ سەیرە. لە باری ڕێزمانەوە تەواوە؟ وا ھەست ئەکەم تەواو نەبێ. دیارە تۆ باشتر ئەزانی. Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٤، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: پرسین > پرسە (لە فارسیشدا ھەیە خندیدن > خندە). بەو پێیە بڕین > بڕە؛ دەربرین > دەربڕە. من وای لێ حاڵیم.
ھەڵبەت بۆ برین زیاتر دەڵێن بڕیار رێک وەک پرسین و پرسیار. یانی دەبێ بڵێین دەربڕیار بەڵام دەربڕە-یش ناتوانێ ھەڵە بێ و بە بڕوای من جوانترە لە دەربڕیار.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٩، ١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "دەربڕە (ماتماتیک)".