وتووێژ:دیو

دوایین لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Serchia لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

لەگەڵ ئەوەم ناوی سەرەکیی وتار ژوور بێت. --| سەرچیا‏١٣:٣١، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ئۆدە کە تورکیە. ژوور مانای زۆرە باش نییە. دەڵێن بچۆ ژوورەوە یا سەیری ژوورەوە بکە لێرەدا یانی ناوەوە. لە زۆر شوێنان ژوور یان سەرەوە. دەڵێن بچۆ ژوور یانی بچۆ سەرەوە. لە فارسیشدا بە ژوور دەڵێن زبر یانی سەرەوە. بەڵام دیو لای ئێمەش باوە ھەر بە مانای roomە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٥١، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستە کاک چالاک ژوور واتای ناوەوە و سەرەوەش دەدات، بەڵام بە بڕوای من ئەمە نابێتە کێشە، وشەی فرەواتا لە ھەموو زمانێک ھەیە، لێرە قسە لەسەر ئەوەیە کامیان زۆرتر بەکاردەھێنرێن، لای ئێمەش دیو و ھۆدە بەکاردێن، بەس زۆر بە کەمی. | سەرچیا‏١٤:٥٩، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
لای ئێمەش درۆ نەبێ قەت ناڵێن ژوور. ناڵێن ئەو ماڵە دوو ژووری ھەیە یان چەند ژووری ھەیە. ئۆدەش کە تورکیە ھەر لە باشوور بەکاردێ. ھەر دەگەینەوە سەر باسی بێ خاوەن بوونی ئەم زمانە. دنا زۆر ئاسان بوو دەمانتوانی بڵێین ژوور تەنیا بە مانای سەرەوە بەکاربێ. بۆ ئەوانی تر بڵێن ناو و دیو. نەک لە سۆرانیدا لە ھەموو شێوەزارەکاندا. ئاوا دەتوانین شیوەزارەکانی کوردیش لێک نزیک کەینەوە. بنەمانی ئەوەش کە فلان وشە کامە مانای پەسندکرێ دەبێ زانستی بێ نەک بەپێی تعصب و دەمارگیری. لە کۆنەوە دوو وشەی ژوور و ژێر دژمانا بوون. لە فارسیشدا زبر و زیر ھەر دژمانان. لە زۆر شێوەزاری کوردیدا بە سەروو و خواروو دەڵێن ژووروو و ژێروو.
جا بۆ ناوی ئەم وتارەش بۆیە دەڵێم دیو چون ھەر بەم مانایە بەکارھاتووە و کوردیشە. بەڵام پێداگری ناکەم لەسەری با بەکارھێنەرانی تریش رای خویان بنووسن.--چالاک وتووێژ ‏١٦:١٠، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ژوورم پێ باشە. مادیوتووێژ ‏١٦:٥٨، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

دیو و ژوور ھەردووکیان کوردین و باشن. دیو لە ناوچەی ئێمەدا باوترە. وشەکە وەکوو دیو یا دێو لە ناوچەی ئەردەڵانیدا لە مەریوان و سنە ھەتا سەقز و بانەیش باوە. ڕەنگە کورتکراوە یا ھاوڕیشەی دیوان بێت. لەگەڵ دیواریش ھاوڕیشەیە. یا ڕەنگە دیوان و دیوار لە دیوەوە ھاتبێت. ژوور چەندواتایە (ژێر و ژوور، زیر و زبری فارسی). ھەرچەند دیویش واتای تری ھەیە کە بە ئەمبەر و ئەوبەری شتێک دیو دەوترێت. ڕەنگە وشەکە لەوێوەشەوە ھاتبێ، بە واتای ئەم دیوەودیوی دیوار کە دەبێت بە دوو دیو. مەحوی دەڵێت: لە دنیا تا دەگاتە ئاخیرەت کاریگەرە تیری / وەکوو تیری تەھمتەن زامی پاک ئەم دیو و ئەو دیوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:١٠، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمن لەبەرەوە پێشنیاری ژوورم نەکردووە کە خۆم یان ناوچەکەم بەکاری بھێنن، ھەرگیز ئەمەشم نەکردووەتە پێوەر. پێوەر بۆ ئەمە کتێبەکان (کتێبی ھەموو بوارەکان)، ڕاگەیاندن، و باوییە. ژوور لەگەڵ ناوی تریش بەکارھاتووە، بۆ نوونە؛ ژووری نەشتەرگەری، ژووری ھەواڵ، تاد. وەک پیرەھەڵۆش ئاماژەی بۆ کرد، دیو واتای (لا)(Side)یش دەدات، بەو واتایەش زۆر بەکاردێت. | سەرچیا‏١٨:٥٢، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەو دیوە کە دەڵێن بە مانای ئەمبەر و ئەوبەر دەبێ لە دیو بە مانای room وەرگیرابێ نەک پێچەوانە. ھەر وا بێتەوە بەم مانایە (side) زۆرینەی کورد دەڵێ «لا»؛ بە کرمانجیش «ئالی». ئەگەر دەڵێم دەبێ مانای وشەکان دیاری بکرێن ئەمەیە. ناڵێم وشە ناتوانێ فرەمانا بێ. بەڵام بۆ زمانی کوردی کە ئەھەموو شێوەزارەی ھەیە و بۆ یەکگرتووکردنیان ئەمە لەمپەرێکی گەورەیە. چون کارەکەشان ھیچ بنەمایەکی زانستی و زمانەوانی نییە خراپترین مانا بۆ وەشەکان دیار دەکەن و بەم جۆرە ئەگەرچی مەبەستیان خزمەتە بەڵام خەیانەت دەکەن و خۆشیان نازانن.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤١، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێستا گەیشتین بە کوێ؟ ناوەکەی بکەینە ژوور یان ھەروا باشترە؟ | سەرچیا‏١١:٤٣، ١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
من ڕای خۆم نووسیوە. مانای سەرەکی ژوور ناوەوە یان سەرەوەیە. لە کرمانجیشدا دەڵێن ژۆر ھەر بە مانای ناوەوە یان سەرەوە، مانای room نادا. لە زۆر شێوەزاری سۆرانیشدا ژوور بە مانای room نییە. وشەیەک کە لە زمانی زۆرینەی خەڵکی کورد مانای ناوەوە یان سەرەوە دەدا چ پێویستە پەرە بە مانایەکی بدرێ کە تەنیا لە شوێنیکی بچووکدا باوە. ئەمە زیان بە یەکگرتووکردنی زمانەکەمان دەگەیێنی. تەنانەت من ھۆدەی تورکیم زۆر پێ باشترە لە ژوور. خۆ لە کرمانجیشدا دەڵێن ئۆدە. ئەگەر ھەموو لەگەڵ ژوورن من دژایەتی ناکەم بەڵام ڕای خۆم دەنووسم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٢٧، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک چالاک کە دوای گۆڕینی ناوی ئەم وتارە و چەندێکی تر دەکەم لەبەر ڕای خۆم نییە، بابەتەکە باوییە، بەپێچەوانەوە ئەوەی باوە ژوورە، لە ھەرچی کتێب و تەلەڤیزیۆنە ھەر ژوور دەڵێن، بە کەمی دیو یان ھۆدە بەکاردێت. | سەرچیا‏١٥:١٢، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "دیو".