وتووێژ:دووچەرخە

دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Serchia لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

لای ئێمە ھەر دەڵێن پایسکل، ئەم وشەیە نزیکترە لە ڕەسەنەکە تا وشەی پاسکیل، لەبەرەوە پێشنیازی گواستنەوە دەکەم. | سەرچیا‏١٧:٤٩، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak:، @Aza:، @Serchia:، @Aram: لەم دیو زۆرینە دەڵێن دووچەرخە.کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٢:٣٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
دووچەرخە لە فارسییەوە ھاتووە و پایسکلیس لە ئینگلیزییەوە، مادام ھەردووکیان بیانین پێم باشترە کە پایسکل بێت. سەرچیا‏١٣:١٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵا من خۆم گەر بازاڕی قسە بکەم، دەڵێم «پاسکیل»، و پێم وابێ زۆرینەش ھەر وان. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستە هەردووکیان بیانین بەڵام پاسکیل یانی چی پێچەوانەی ئەو دووچەرخە لە کوردیشدا دەبێت هەم دوو کوردییە هەم چەرخ.کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٤:٤٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
مەرج نییە وشەکان واتایەکیان ھەبێت تا پەسەند بکرێن. کە خەڵک دەڵێن پایسکل دەزانن مەبەستیان چییە، گرنگ ئەوەیە. گەر بە پێوەری ئێوە بێت دەبێت چوارچەرخە بەکاربێنین بۆ ئۆتۆمۆبیل. سەرچیا‏١٦:٠٧، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
نە کاک سەرچیا خۆت دەزانی مەبەستی من ئەوە نییە، عەیب ئەوەیە کە ئێوە کوردستانی فکرناکەنەوە تەنیا باشووری فکر دەکەنەوە، کە دەڵێن خەڵک مەبەستتان خەڵکی باشوورە ئەی ئێمە خەڵک نین. مەبەستیشم نییە ئەوەی کە ئێمە ئەیڵێین بسەپێنم بەڵکوو دەمەوێ ئەوەی کە هاوبەشە لەنێوانماندا قەبووڵی بکەین کە وتیشم هەم دوو کورییە هەم چەرخ بەڵام پاسکیل بەتەواوی بیانییە، لە ئێوەش زۆرتر ڕقم لە وشەی فارسییە لە نێو کوردیدا. ئەگەر لە نێوانماندا تەنەزول هەبێ ئەوا لەم دیو بەردەوام کردوومانە چونکە ئێمە خۆمان بە یەک دەزانین، هەروەها دووچەرخە عەیبی خۆشی هەیە بۆ نموونە ماتۆریش هەر دووچەرخەیە بەڵام مەبەستی من هەر ئەوەیە دەست بگرین بە خاڵە هاوبەشەکانمانەوە.کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٨:٠٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک کاردۆ من باشووری یان ڕۆژھەڵاتی بیرناکەمەوە، ئەوە بابەتی کوردایەتی نییە. ئەوەش بڵێم کە لە بابەتی نووسین زۆرتر ڕەخنەم لە خەڵکی باشوور ھەیە تا ڕۆژھەڵات. قسەی من لێرە ڕوون بوو، گوتم مادام ھەردوو وشەکە بیانین با ئەوە بێت کە ئینگلیزییە، لەبەرەوەی ئێستا زۆرینەی خەڵک، چ ڕۆژھەڵات چ باشوور لە مەکتەب فێربوون کە (bicycle) چییە. بەڵام خۆ ھەمووان نازانن دووچەرخە چییە. ئەوەی ھەر یەک لە بڕگەکانی وشەکە (دوو) و (چەرخە) لە کوردی ھەن، بەڕای من دەلیلێکی گونجاو نییە بۆ دیاریکردنی ناوێک. سەرچیا‏١٩:٠٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بژی کاک کاردۆ بۆچوونەکەت زۆر ڕاست و جوان بوو. بۆ کاک سەرچیا کە پایسکلی پێ باشە عەرز کەم: بایسیکڵ = بای bi (دوو) + سیکڵ cycle (چەرخ). ئێستا بیانییەکە جوان و دروستە چون لە باشوور باوە بەڵام کوردییەکەی کە ھەمان شتە کرێت و ھەڵەیە چۆن لە باشوور باو نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا سەرچیا‏٢١:١٢، ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "دووچەرخە".