وتووێژ:خەواریج

کۆتا لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Gyan333

@Épine: ئەوە کەی بێ لایەنییە، سڕینەوەی (د.خ) و دانانی مردنی، بەڕای من بێڕێزییە!!!!!!Şûşe وتووێژ ‏٢٠:٠٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بێگومان «د.خ» و «کۆچی دوایی» نازانستنامەیی و لایەنگرانەیە. Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٣، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
تەسلیم. درێژە بەم وتووێژە نادەم. Şûşe وتووێژ ‏٠٩:٠٠، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
«کۆچی دوایی» لایەنگرانە نییە. ھاوواتای مردنە و بۆ مرۆڤ بەکاردێت لە کوردی. سەرچیا‏١٢:٤٧، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لایەنگری لەو باوەڕە ئەکا کە مردن کۆچکردنێکە بەرەو دنیایەکی تر. ئەمە نازانستنامەیییە. جیا لەمە، تا وشەی سادە و کۆن و جوانی «مردن» هەیە بۆ دەستەوشەی تازە دروستکراو و ڵێڵی «کۆچی دوایی» بە کار بێنین؟ Aza (لێدوان) ‏١٣:٣٣، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بە بڕوای منیش کۆچی دوایی لایەنگرانە نییە (واتە مەعنای باش و خراپی نییە). ئەگەرچی تازەیە و دروستکراو، بەڵام دەربڕینێکی ئەدەبیترە لە مردن. بۆ نموونە خاڵۆی کۆماسی بۆ مەرگی ژنەکەی واچۆ: کۆچی بێ وادەت کارێ پێم کەردەن.... ڤاریانتێکی تری مردنە و زمانەکە دەوڵەمەندتر دەکات. چون ھەر بوترێ مردن، مردن، مردن کەمێک وەڕزکەرە لە ڕوانگەی ستایلەوە. ھەرچەند دەکرێ دەستەواژەی تریش بوترێ لەجێی مردن: ژیانی کۆتایی پێھات؛ گیانی لەدەست دا. ئەڵبەت ئەوەی کە سنووری ئەدەب و زانست لەکوێیە تەواو دیار نییە، بۆیە نابێ لە ڕادەبەدەر بەکار بھێنرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٤، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ پیرەهەڵۆ و سەرچیام.Şûşe وتووێژ ‏٢١:٠٩، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
دژ -- بۆچی ئەو وشە درێژدادڕانە بەکار بێنین لەکاتێکدا مردن و مەرگ ھەیە کە کورتبڕن و زانستیترن؟ ڕوونە کە «گیانی لەدەست دا» و «کۆچی دوایی کرد» نازانستنامەیین. لە ویکیپیدیا گوێ بە وەڕس بوون و ئەدەبیات لەکاتی قسەکردن نادرێ، گوێ بە زانستنامەیبوون ئەدرێ. وپ:وچن.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:١٢، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ڤاریانت نییە. ڤاریانت ئەوەیە کە گۆکردنی یان نووسینی تۆزێ فەرق کات. ئەمە ئیستعارەیە. جۆرێ شوبهاندنە. Aza (لێدوان) ‏٠٩:٣٦، ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ پیرەهەڵۆ و سەرچیام و @Amine yousefi: م کۆچی دوایی لایەنگرانە نییە بەلکو شێوازێکی ئەدەبیانە ترە بۆ دەربرین -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "خەواریج".