ناودەستکاری
من یەکەم جارە وشەی سەرزەوی دەبیسم. بە مانایە ئەم وشەیە لە کوردیدا بەکارنەھاتووە و فارسییە. دەڵێن سەرزەوی بەڵام بە مانایەکی تر وەک تێنیسی سەرزەوی. بۆ ئەمە باشترە وشەیەکی تر دابنێین. سپاس.--چالاک وتووێژ ١٧:٤٩، ٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
وشەی مەڵبەند هەیە بەڵام پیم وا نیە بەکارهاوردنی لەم شوێنەدا زۆر پڕبەپێست بێت، من وشەی ئەڕز یان ئەردم پێ باشە. مادیوتووێژ (١٧ی پووشپەڕی ٢٧١٤) ١٨:٢٢، ٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
- مەڵبەند بۆ territory باشە. ڕەنگە ھەر خودی «زەوی» خراپ نەبێ. یان بزانین بەڕاستی وشەی Land بە کوردی دەبێتە چی. سپاس.--چالاک وتووێژ ١٨:٢٦، ٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
ئەوەی لە چەمکی "سرزمین، ارض و land" ئاوەز دەکەم، "وڵات"ە ، وەک چۆن لە کوردی خۆماندا زۆر باوە کە : "وڵاتی کوێران" ، " وڵاتی ئەوینداران" ، "وڵاتی گوڵ و بولبول" ... هەر کام لە "خاک" و "سەرزەمین" و "نیشتمان" جۆرێک دردۆنگییان پێوە دیارە کە لە "وڵات"دا یان نییە یان زۆر کەمە. من وڵاتی وادەدراو، یان بەڵێن دراو بە دروست دەزانم. سپاس Aminijian (لێدوان) ١٤:٥١، ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
- پێم وایە بەرامبەری land لە کوردیا وشەی "بەژ"ە. بەڵام دیارە ناکرێ بوترێ بەژی وادەدراو. من "وڵاتی وادەدراو"م زۆر لا جوانە و لە نێوان وادەدراو و بەڵێندراویشا ھەر وادەدراو ھەڵەبژێرم. سپاس.--Aza (لێدوان) ١٥:٥٢، ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
- وڵاتی وادەدراو؟؟، جوانه، بەڵام لێرەدا دەبێ سەرنج بدرێ، ئەو شوێنەی باسی دەکرێ ئەوکاته وڵاتێکی دیار نەبووه، ئەگەر نا منیش زۆرم لا جوانه--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ١٩:٠١، ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
- پێم وایە بەرامبەری land لە کوردیا وشەی "بەژ"ە. بەڵام دیارە ناکرێ بوترێ بەژی وادەدراو. من "وڵاتی وادەدراو"م زۆر لا جوانە و لە نێوان وادەدراو و بەڵێندراویشا ھەر وادەدراو ھەڵەبژێرم. سپاس.--Aza (لێدوان) ١٥:٥٢، ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)
- بۆ هەڵبژاەدنی وشەکان دەبێ گوێ شل بکەین بۆ زمانی خەڵک، زمانی فۆلکلۆر و زمانی ئەدەبی کلاسیکمان، بزانین ئەوان بۆ دەربڕینی ئاوا چەمکێک چۆن وشەیان هەڵبژاردووە و چۆن تێکەڵیان کردووە. قسەی ئەو برایانە ڕاستە، هەم خاک، هەم هەرد، هەم بەژ هەم زەوی دروستە بەڵام هەرکام ئاماژەن بۆ شتێکی تایبەت و جیاواز؛ ئەگەرچی لە باری چەمک و واتاوە هاوسێ و دەستەخوشکی یەکن بەڵام لە زماندا هەر یەک ئاماژەن بۆ شتێک یان بارێکی جیاواز لە شتێک؛ بۆ وێنە"خاک" زۆرتر ئاماژەیە بە جنسی ئەو مادەیەی گۆی زەوی پێک دێنێ، قەت ناڵێن زەوی بە سەرم، یان بێڵێک زەوی یان هەرد یان بەژ. بەژ ئاماژەیە بۆ وشکانی کە لە واتای ناڕاستەوخۆدا "زەوین"یش دەگرێتەوە. ئەم باسە درێژەو من بەوندە بەسندە دەکەم کە : "وڵات" لە بنەڕەتەوە لە وشەی عەرەبی "ولایت" ەوە وەرگیراوە و ئاماژەیە بە شوێنێک کە بەشەکان و دانیشتووانی لە پێوەندی نزیکدان و بەگشتی کاتێک "زەوی" دەبێتە موزافی وشەیەکی مەعنەوی بارەکەی دەگۆڕێ و دەبێتە"وڵات". بە کارهێنانی وشەی وڵات بۆ country زیاتر لایەنەکانی ئەم باسە ڕوون دەکاتەوە و هیچ دژبەرییەکیان پێکەوە نییە. سپاس Aminijian (لێدوان) ١١:٢٣، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)