وتووێژ:خاک

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Serchia لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

خاک مانای landیش دەدا، بەڵام زیاتر بە مانای خۆڵە. بۆیە ئەبێ ڕەوانەکەر بێ بۆ خۆڵ. land بە ڕای من «بەژ»ە، «بەڕ» و «وشکانی»ش دەبێ. -Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٧، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێستا زیاتر بەو مانایە بەکاردێت، کە دەڵێن خاکی کوردستان، دەبێتە «The land of Kurdistan». بۆ ئەوەی دیکە خۆڵ و گڵ ھەیە، و پێم وانییە تێکەڵ ببن. بەژ و بەڕیش ئەوەندە ناسراو نین جێگەی وشەیەکی وا بگرنەوە. سەرچیا‏١٣:٤٢، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
دانانی خاک بۆ land وەک ئەوەیە بڵێی «جێ» بەرامبەری bed -ە. ڕاستە جێ مانای bedیشی ھەیە لە بەعزێ ڕستەدا (چوومە ناو جێ و خەوتم) بەڵام خۆ مانا سەرەکییەکەی bed نییە. خاکیش وایە، یەکەم مانای خاک ھەر خۆڵە، واتە ماکەی پێکھاتوو لە بەردی ھاڕیاوە کە ڕووی زەویی داپۆشیوە، خاک وەک وەتەن و نیشتمان و land کینایە و مەجازە. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٥١، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش پێچەوانەم نەگوتووە و ناڵێم پەیوەندی بە خۆڵەوە نییە، دەڵێم ئێستا زیاتر ئەو واتایەی وەرگرتووە، کەوایە کێشەیەکی نییە. سەرچیا‏٢١:١٠، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش خاک-م بۆ land پێ باش نییە چون مانای سەرەکیی خاک ئەمە نییە. کێشەکەی تری ئەمەیە لە ھەموو شوێنێکدا ناکرێ بە land بوترێ خاک. وشەیەکی فارسیشە و کوردییەکەی دەبێتە ئاخ (وەک دەڵێن بناخە) کە ئەمە لە کرمانجیدا باوترە.-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٧، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لەوە ئەچێ خاکەلێوە کە ناوی یەکەم مانگی بەھارە وشەیەکی کۆن بێ. ماڵان ماڵیان نەشێوێ/ بەھارە و خاکەلێوێ/ خەرمانی گوڵ دەپێوێ. ناوی ئەم مانگەش لەوە ھاتووە کە تێدا گیا ھێشتا بەتەواوی ھەڵی نەداوە و حەیوان کە گیاکە ئەخوا دەم و لێوی خاکی پێوە ئەلکێت. ئەمە دەری ئەخا ھەر لە کۆنەوە کورد کە وتوویە خاک مەبەستی خۆڵ بووە. -Aza (لێدوان) ‏١٦:٠٢، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: خاک و ئاخ ھاومانا و ھاوڕیشەن. خاک فارسییەکەیەتی و ئاخ کوردییەکەی. لە کوردیدا بە خاکەلێوە ئاخەلێوە-یشیان وتووە و ئەمە کۆنترە.
جا چۆناوچۆن ئاخ کوردییە و خاک فارسی؟ یەکەم دەبێ بزانین وشەی ئاخ پێشتر *ھاک بووە. دواتر دەنگی ھ- قرتاوە و -خ بووەتە -ک. بۆ ئەوەی دوایی بۆ نموونە بە کوردی ڕێخ بە فارسی ریگ (کە *ریک بووە). یان بە کوردیی سۆرانی و کرمانجی بەرخ کەچی بە کوردیی کەڵھوڕیی وەرک و بە لەکی ڤەرک.
دەی ئاشکرایە خاک و ھاک یەک شتن. ئەو دەنگە خ-یەی سەرەتای وشە تایبەتی فارسییە. بۆ نموونە فارسی خشک کوردی (کرمانجی) ھشک، فارسی خرس کوردی (کرمانجی) هرچ. فارسی خوشە کوردی ھێشوو. ھەڵبەت لە کوردیدا دەنگی ھو- ئەغڵەب دبێتە وِ- (وەک سۆرانی وشک، ورچ کرمانجی وشی).
بە ھەر حاڵ خاک یان ئاخ بە مانای soilن. ئاخ ڕەسەنتر لە خاک. لە سۆرانیدا بۆ soil وشەی خۆڵ (خوەڵ)-یشمان ھەیە. بە کرمانجی دەڵێن خوەڵی بەڵام بە مانای خۆڵەمێش. مانای کۆنی خۆڵ ھەر خۆڵەمێش بووە دوایی لە سۆرانیدا گۆڕاوە. چالاک وتووێژ ‏٢١:١٩، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەرانبەری دیکەی گونجاو کە بە بیرم بێت بۆ (Land) وشەی «زەوی» و «عەرد»ن. زەوی بۆ (Earth) دانراوە، لەبەرەوە ڕەنگە بۆ ئەمە دەست نەدات. وشەی «وشکانی»یش ھەیە، بەس نازانم گەر لە بەرانبەر وشەی دیکە دانرابێت. سەرچیا‏١٨:٤٤، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "خاک".