وتووێژ:تەقەکردن لە قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕۆب

(لە وتووێژ:تەقەکردن لە قوتابخانەی بنەڕەتی ڕۆبەوە ڕەوانە کراوە)
دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Kurd2021 لە بابەتی باشترکردن

باشترکردن دەستکاری

ئەم وتارە دەکرێت زیاتر پەرەی پێ بدرێت و ھەوڵی چاککردنی کەم و کورییەکانی بدرێت ، باشترە لە تاگلێدان ،بژین Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٠١، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Kurd2021 دەتوانیت وای لێ بکەیت مرۆڤ بتوانێت تێی بگات؟ من خەریک بووم پەرەم پێ دەدا، بەڵام تێبینیم کرد لە بەشەکانی کۆتایییدا ناڕوونییەکی زۆر هەیە کە بەئاسانی خەڵک ناتوانێت تێی بگات بەبێ دانانی لای ئەو دەقەی کە لێوەی وەرگێڕاوە. بێجگە لەمە، بەڕێزت وتارەکان دەست پێ دەکەیت و وازیان لێ دەهێنیت، ئەمە دیاردەیەکی باش نییە. تکایە کاتێک داوای باشترکردن بکە لەوانی دیکە کاتێک خۆت هەوڵی خۆتت دابێت، ئەو کاتەش تاگەکە لێ دەکەینەوە بەیەکەوە. سپاس :) — ڕۆژ ‏١٥:٢٥، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @ڕۆژ سەربەست ناڕوونییەک ھەیە خۆ ئەتوانی دەقەکەی بگۆری کاکی من ، یان لانیکەم ئاماژەی پێ بکە لەبەشی وتوێژ بڵێ ئەو دەقە باسی چی دەکات ئێستا نازانم جەنابت چیت پێ ناڕوون ؟ ،من کە ناونیشانێک زیاد دەکەم لەسەرم نییە چاودێری بکەم بەپێی توانا دەیکەم ، ھەر ناشکرێ ئەو چاوەڕوانییەت ھەبێت لە ھیچ کەس.ئینجا وەک شتێک دیارە کە ھەر خۆم ھەوڵمداوە چاوەڕێی ئەوەش ناکەم بەڕێزت تاگ لاببەیت ئەگەر پێویست بێت خۆم لایدەبەم بەڵام پێم باش بوو سەرەتا قسەیەکی لێ بکەین . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٠٣، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ نموونەیەکی ناڕوونیت، بڕوانە ئەم دێڕەی دوایین گۆڕانکاریت:

بە چەک ھێرشی کردە سەر قوتابخانەی ڕۆبی سەرەتایی لە شاری ئوڤاڵدی ویلایەتی تێکسا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە ھۆی کوژرانی ٢١ کەس

لەنێوان «ئەمریکا» و «بووە» پێشبەندێکت بیر چووە و بووەتە هۆی نەگەیاندنی واتای دێڕەکە.
بەهەرحاڵ، هەوڵ دەدەم کە کاتم دۆزییەوە چاکیان بکەم و تاگەکە لاببەم. بمێنیت. — ڕۆژ ‏١٨:١١، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@ڕۆژ سەربەست ڕاستی ناڕونیەک لەوەدا نابینم بەڵام دەکرێت دەقەکەی باشتر بکرێت دواتر ھێرشەکە بەچەک کراوەتە سەر قوتابخانەکە ئەم قوتابخانەیە لە کوێیە لە شاری ئۆڤاڵدی ویلایەتی تێکساسە لە کوێ لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆتە ھۆی چی کوژرانی ٢١ کەس . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٣٩، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: ئەوەش بەلاوە بنێیت (کە هەڵەیەکی زەقە)، ئەی ئەمە؟

ھێرشەی سەر قوتابخانەی ڕۆبی بنەڕەتی کاردانەوەی نێودەوڵەتیشی لێکەوتەوە

لەوە زەقترە و زۆر زووتر لەلایەن خوێنەر هەستی پێ دەکرێت کە ئامرازێکی نیشانەی تێدا لەبیر کراوە. — ڕۆژ ‏١٨:٤٣، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@ڕۆژ سەربەست دەی خۆی ھێرشەکە کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە
ئەتوانی بڵێین ئەم ھێرشە کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە یان بڵێین ڕوودانی ھێرشی سەر قوتابخانەی ڕۆبی بنەڕەتی کاردانەوەی نێودەوڵەتیشی لێکەوتەوە یان بڵێین لە درێژەی کاردانەوەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش چەندین وڵات ئیدانەیان کرد چەندین دەقی دیکە . کە من پێم وایە ھەمدیسان ناڕوونیەک نییە Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٠٣، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرتایی ، بنەڕەتی دەستکاری

ئەوەندی من شارەزاییم ھەبێت گۆڕینی ناوی وتار ھەڵەیە ،ناوترێت قوتابخانەی سەرەتایی ڕۆب بەڵکو ڕاستەکەی ھەر ئەوەیە کە من پێشتر دامنابوو قوتابخانەی ڕۆبی بنەڕەتی .تکایە پێش گۆڕین ھەر ئاڵوگۆڕێک بیرورا بکەن . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٠٧، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو Kurd2021،   کرا ناوەکەی پێشووش کرا بە ڕەوانکەر بۆی. سپاس بۆ تۆ! ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٧:٥٦، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Kurd2021: وەزارەتی پەروەردە بە ھەڵە ناوی قوتابخانەکانی نووسیوە، دەبێت وشەی بنەڕەتی بکەوێتە پێش ناوی قوتابخانەکە. و کاک @-Haryad: «ی»ی پەیوەندیت لەبیر کردووە، دەبێتە «قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕۆب». سەرچیا‏١٨:١٥، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia خۆی لەم قۆناغە زیاتر ناوی قوتابخانەکە زەق دەکرێتەوە ئینجا دوای ئاماژە بە قۆناغەکەی دەکرێت وە ئەو ی پەیوەندییە دەبەستەنەوە بە بنەڕەتییەکە نەک بە ناوەکە (قوتابخانەی ڕۆبی بنەڕەتی تێکەڵاو) وە ھەرچەند پێم وانییە کێشەیەک ھەبێت لەوەی لە پێش بێت یان لەدوا گرینگ ئەوەیە گونجاو بێت بۆ خوێندنەوە ،چونکە جیاوازە لە دواناوەندی یاخود ئامادەی Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٥٤، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kurd2021: کاک @Serchia ڕاست دەکات. کاتێک دەڵێیت «قوتابخانەی ڕۆبی بنەڕەتی» وەک ئەوە وایە بڵێیت قوتابخانەکە ڕۆبە و هی بنەڕەتییە. — ڕۆژ ‏١٨:٢١، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@ڕۆژ سەربەست خۆی ناوی قوتابخانەکە ڕۆبە چ قۆناغێکە؟ بنەڕەتی یان بڵێین سەرەتایی کە ئەم سەرەتاییە لێرە کاری پێناکرێت ئێستا . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٥٦، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "تەقەکردن لە قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕۆب".