وتووێژ:تیشکەچالاکی

بە ڕای من "تیشکە چالاکی" ناوێکی درووست نیە بۆ ئەم وتارە، ئەم ناوە بە ھیچ جۆرێک واتای ئەو شتەی کە ڕوو دەدات واتە پژاندنی ناوکی ئەتۆم، ناگەیێنێت. جا ئێستا پرسیار ئەمەیە: بەرامبەرێکی جوان بۆ "Decay= واپاشی" چیە؟ وابزانم شتێک وەکوو: "لەیەک پژاندنی ناوکی ئەتۆم" خراپ نیە. مادیوتووێژ (١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:٠٤, ٢١ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

مامە مادی لە ئینگلیزیدا Decay دەقاودەق «واپاشی» فارسی نییە و زیاتر ئەم شتەیە کە عەرەبان ناویان ناوە «اضمحلال». لێرەدا بەرامبەر بە decay نووسرابوو «دەپوکێتەوە» و لە وشەدانێکی تردا بەرامبەر بە اضمحلال نووسرابوو «پووکانەوە»؛ کە وا بوو decay دەبێتە پووکانەوە. بەڵام Radioactive نازانم و تەنیا لە جێگایەک نووسرابوو «تیشکدەر» و نازانم ئەمەیان ڕاستە یان تیشکەچالاکی؟ یان ھەر باشترە بنووسین ڕادیۆئەکتیڤ؟ یان نا بنووسین «ناوکی» و لە ئاکامدا «پووکانەوەی ناوکی»؟ سەبارەت بەمە دڵنیا نیم. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٢٩, ٢١ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

وەڵا کاکە پووکانەوەیش وەھا چاک نیە چون کە پووکانەوە زۆرتر واتای خاڵی بوونی ھەیە بەڵام "decay" جۆرێک لە لەیەکبەربوونە کە لەگەڵ دەرکردنی ئنرژی دا ھاوکاتە. بەڵام سەبارەت بە "ڕادیۆئەکتیڤ" چاکترە چونکە ئەمە زمانی زانستە، جا باش وایە ئەم وشانە دەقاودەق وەک خۆیان بەکار بێن ھەتا سەرلێشێوان پێش نەیێت. لە زمانی فارسیدا زۆر کەس ویستیان کە ئەم کارە بکەن وھەموو وشەکان بھێننە سەر فارسی بەڵام نەکرا و تەنھا خەڵک زۆرتر سەریان لێشێویا کە چی بڵێن و چۆن بیڵێن. مادیوتووێژ (٣ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٦:٤٢, ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

بە جوانی نازانم مانای پووکانەوەی چ بێ بەڵام بۆ خاڵی بوونی زیاتر پووچانەوە دەڵێن ھەتا پووکانەوە نازانم ڕەنگە مانای تریشی ھەبێ.--چالاکWьтуwеж (٣ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٧:٠٧, ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک کاتی خۆی بەکوردی بەم شتەیان دەووت (شیبوونەوەی تیشکاوەری) ئەم خوێیانە ناپووکێنەوە بەڵکو شی دەبنەوە و تیشکیان لێدەردەچێت(پڵۆتۆنیۆم یان یۆرانیۆم) وە "تیشکەچالاکی"ش زۆر ڕاستە خۆی ئەم کردارەش کردارێکی خودکارییە لە لایەن تیشکەکانەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٩ پەڕەو(مەنھەج)ی خوێندنی ھەرێم لە لایەن کۆمپانیایەک بە ناوی جیۆپرۆجێکتس وەکو ستانداردی جیھانی لێکرا و زۆر دەستەواژە گۆڕانی بەسەرداھات لەوانەیە ئەمەش یەکێک بێت لەوان بۆیە نووسەری بابەتەکە وای نووسیوە. وە "شیبوونەوەی تیشکاوەری" یان "تیشکەچالاکی" ھیچ جیاوازیان نیە، بە ئینگلیزیش دەڵێن "ڕادیۆئەکتیڤیتی" یان "ڕادیۆئەکتیڤ دیکای"، ڕادیۆ واتە تیشک؛ ئەکتیڤیتی واتە چالاکی/ ڕادیۆئەکتیڤیتی:تیشکەچالاکی.
پێشنیاری منیش ئەوەیە بنووسرێت "تیشکەچالاکی" و "شییبونەوەی تیشکاوەری" بکرێتە ڕەوانەکراو بۆی. سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٣٤, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "تیشکەچالاکی".