وتووێژ:تیرە (ڕوونکردنەوە)

برای چالاکم، سپاس بۆ بەدەمەوە بوونت!

بە داخەوە چۆن ھێشتا کۆڕێکی لێزان و چالاکمان لە زمانی کوردیدا نییە، لە زۆر بابەتدا سەلیقە بڕیار دەدا و ئاواش دیارە زمانەکەمان بۆ کوێوە دەڕوا. من بۆ خۆم جاران پێم وابوو کە دەبێ کاتێک دەمانەوێ ناوێکی لێکدراو بنووسین؛ لە سەر یەک و بێ سپەیس بینووسین. وەک چۆن لە ئینگلیسیدا وایە.

بەڵام ئێستا لە سەر ئەو باوڕە نیم و ڕێسای ڕینووسی فارسیم لەم بابەتەدا پێ نزیکتر و گونجاوترە لە زمانی کوردیدا:

  • لە وشەی تێکەڵ: ئەگەر لە دوو وشەی سەربەخۆ پێک ھاتبوون و واتا نوێکە تەعبیر لە ھەر دوو وشەکە بکات دەبێ لە نووسیندا نیو سپەیس بکەوێتە نێوانیان و لە شوێن یەک نەنووسرێن.

سپاست دەکەم بۆ سەرنج و تێبینییەکانت لە ڕابردوو و داھاتوودا!Aminijian (لێدوان) ٢٢:٣٧, ١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

سپاس بۆ تۆش کاک ژیان بەڵام ئەگەر لە ویکیپیدیادا ھەر کەسێک بێت و بە پێی بۆچوونی و سەلیقەی خۆی شت دابنێ و شت بگۆڕێ شتەکە دەبێتە شەلەم شۆرباوێک کەس خەتی کەس ناخوێنێتەوە! بۆ برگری لەمە و گەییشتن بە شێوازێکی ستاندارد دەبێ واز لە سەلیقە و بۆچوونی خۆمان بھێنین تەنانەت ئەگەر بەدڵمان نەبێ. منیش ڕەنگە زۆر ئەو شێوازە ستانداردەم بەدڵ نەبێ بەڵام پەیڕەوی لێ دەکەم. نەک من بەڵکوو ھەموومان دەبێ پەیڕەوی لێ بکەن. سەرێکی شێوازی نووسینی ستاندارد لە ویکیپیدیا حەتمەن بدە: وپ:نووسینی کوردی.--چالاکWьтуwеж (٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ٢٢:٤٦, ١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "تیرە (ڕوونکردنەوە)".