وتووێژ:توێ

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

@Paraw: ئەمە ھەر گێمڕ یان قەیماغ (کە دەزانم ئەمەیان بۆنی تورکیی لێ دێت) نییە؟ یان تەنیا مەبەست لێی توێژە کە کاتێک شیر یان ماس دەمەیەت، لەسەرەوەی چینێکی تەنک دروست دەبێت کە ئێمە پێی دەڵێین توێژ. کامەیانە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٣، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:یەکەمییەکە مەبەستە، تورکەکان پێدەڵێن قەیماغ، عەرەبەکان دەڵێن قيمر. وابزانم وشەی گێمڕ ئاشووری بێت. بە کوردی دەبێتە تۆ یان توێ.پەڕاو (لێدوان) ‏١٤:١٦، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Paraw: بڵێم چی! باشترە ئەو ناوانە بکرێنە ڕەوانەکەر. ھەرچۆنێکیش بێت، کاتێک وتاری en:You لێرە دروست کرا، دەبێت ئەمە بگوازرێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٧، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram:ئەو ناوانە دەکەم بە ڕەوانەکەر، بەڵام en:You دەتوانێت ببێت بە ئێوە (وشەکە هەم بۆ تاکە و هەم بۆ کۆمەڵ). لە فارسیش بوو بە شما، نەک تو. لەگەڵ ڕێزم.پەڕاو (لێدوان) ‏١٤:٣٢، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لای ئێمە پێی دەڵێن توێ، تۆم نەبیستووە. Şûşe وتووێژ ‏١٤:٣٦، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Paraw: بۆ گۆڕینی You بۆ ئێوە (بەجێی تۆ) لە دەستی من نییە. بڕوا ناکەم کۆمەڵگە بەوە ڕازی بن. ڕێزمانی کوردی (ھیچ نەبێت ئەوەی لە باشوور لەسەری نووسراوە) تۆ بۆ You دانراوە. ھەرچەندە ئەوەش ناشارمەوە کە ئێستاش لە باشوور (کە بەڕای من بەھۆی فیلمە فارسییەکانەوەیە) تۆ کراوە بە ئێوە و خەریکە فراوانتریش دەبێت. دەی، ئەو خەمە بۆ ئەو دەمە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٢، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: گوازرا بۆ توێ. لەگەڵ ڕێزم.پەڕاو (لێدوان) ‏١٤:٤٩، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

لای ئێمە بەمە دەڵێن قەیماغ کە تورکییە. بیستوومە لە ئەردەڵان دەڵێن تۆشک (توێژ + -ک) کە ئەمە کوردییەکەیەتی. خۆم توێ-م نەبیستووە. لە سلێمانی چی پێ دەڵێن؟-- چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٢، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: لە سلێمانی دەڵێن «قەیماخ» (کە من خۆشم وا دەڵێم). شتێ تریش ئەوەیە کە لە ھەولێر «تۆشک» بە ڕشکی ناو سەر دەڵێن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٦، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرتوێژم بیستووە، پێم وایە بۆ ناسینەوەی ناوێکی گونجاوترە. سەرچیا‏١٦:٣٤، ١٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێمە دەڵێین سەرتوێ کە دیارە ھەمان سەرتوێژە بەڵام بە چەوراییی سەرەوەی ماست دەڵێن نەک ئەم وتارە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٦، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "توێ".