وتووێژ:ئەشکەوتی قوڕەقەڵا

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ناو دەستکاری

بۆ ھەر چتێکی تر بێ دەتوانم قەبووڵی بکەم بەڵام ئاخۆ ماقووڵە ناوی لادێکانی خۆمان بە فارسی بنووسین؟ ئەمە قوڕە قەڵایە (یانی قەڵایەک کە بە قوڕ دروست کراوە) نەک قووری قەڵا 20 ساڵە لەم ناوچەدا دەژیم کەسم نەدیوە بڵێ قووری قەڵا. ناوی ھەموو شار و لادێکانمانیان فارسی کردووەتەوە و ئەمانیش وەک پەز بەدوایان دەکەون. ڕەنگە سبەی کرماشانیش بکەن بە کرمانشاھ. تکایە چاکی بکەن. Kardo Jaf (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ٩ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئاساییە جنابت ناوی کوردیی شوێن و شوێنەوارەکانی لای ئێمە نەزانی و بتەوێ وتارێکی لەسەر دابنێی بە ھەڵە بچی و ناوە فارسییەکەی دابنێی. ھەڵبەت ئەم وتارە دۆستێکمان ھەر خەڵکی ئەو مەڵبەندە بەکارھێنەر:Ismail.Sharifi تاوتوێی کردووە [١] و قووری قەڵا-ی پێ دروستتر بووە. من سەیری فەرھەنگی باشووریشم کرد کە زۆرینەی ناوە کوردییەکانی ئەو مەڵبەندەی تێدایە نووسراوە «قووڕی قڵا» و پێناسەکەشی «دیەکە و ئشکەفت ئاوی گەوراێ دنیا ک ها لە شار جووانڕو». یانی ئەم کابرایەش بە ھەڵە چووە و ناوەکەی بە فارسی نووسیوە؟ زەحمەتە. خۆیشم دڕدۆنگم قوڕ بێ چون خەڵکی ئەو ناوچەیە قوڕ-یان نییە و بە قوڕ دەڵێن ھەڕگ.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٣٣، ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  1. بەڵێ ھەڕگ/ھەڕوو باوە و لە کەڵھوڕییەوە ھاتووە (خەڕگ)، بەڵام قوڕ وشەیەکی ڕەسەنە کە ھێشتاش ھەر ماوەتەوە ئەگەر چی کەمتر بەکار تێ و زۆرتر لەلایەن پیاوپیران و پیرەژنانەوە بەکار تێ.
  2. کاکە گیان ئاخۆ تۆ چ کوردێکت دیوە کە بڵێ (قووری)ئەم وشەیە سەدی سەد فارسییە تەنانەت ئەگەر ھەر مانای (قوری) فارسی ھەبێ دەبێ قۆڕی تەلەفوز بکرێت نەک قووری
  3. ھەر وەک گوتت ڕەنگە ئەگەر من بۆ نموونە وتارێک لەبارەی لادێیەک لە موکریان بنووسم ئەگەری ھەڵە زۆرە چونکە بەڵگەنامەکان زۆربەیان فارسین و کوردییە ڕەسەنەکەی لە بەرداستدا نییە، کاک ئاکۆش (نووسەری فەرھەنگی باشوور) خەڵکی ئیسلام ئاوایە و کەڵھوڕ و زۆر لە ئێمە دوورن و ئەم ھەڵەیەش چاوەڕوان کراوە. ھەر چەندە کە ئەمە تەنیا ھەڵە نییە لە فەرھەنگی باشووردا و پڕە لە ھەڵە، ئاساییشە چونکە سەرەتای دەست پێ کردنی نووسین بە کوردیی باشوورە. ھەڵەی ڕێنووسیشی زۆر زۆرە بۆ نموونە ھەر وەک خۆت لە سەروودا ھێنات: لەجیاتی جوانڕوو (بە کەڵھوڕی) جووانڕو نووسراوە و لەجیاتی گەورای نووسیویە گەوراێ. کە بەداخەوە ئەمە ھەر بووە بە ڕەسم لە کوردیی باشووریدا و زۆر جار دەنگداری ێ لەجیاتی یێی بێدەنگ باکار دەبەن. ھەرچەندە کە ئەم نووسەرە بەڕێزە کارێکی کردووە کە ھیچ کەس نەیتوانیوە بیکا و جێی ڕێزە.
  4. ھەروەھا کە لە فەرھەنگی باشووردا ھاتووە: قۇڕی قڵا نووسراوە کە بە ئاشکراییی دیارە وەرگێڕانی فارسییەکەیەتی و "قوری" لە فارسییەوە کردووەتە قووڕی لە کەڵھوڕیدا. بەڵام ئێمە (جافی جوانڕۆ) کە قوڕەقەڵاش ھەر سەر بە جافی جوانڕۆن دەڵێین "قۆڕی" بە ڕێی قەڵەو و ۊ. بەڵام ئەمەی کە وتارەکەی نووسیوە بە واوی درێژ و رێی ناسک نووسیویەتی کە سەدی سەد تەلەفوزە فارسییەکەیەتی.
  5. فارسەکان دەڵێن قەڵایەک لەم گوندەدا هەبووە کە لە قۆڕی چووە هەر بەم بۆنەیەوە ناو نراوە (قوری قلعه)، بە ھەر حاڵ ئەمە چتێکی بەڵگەنەویستە لە ھەر پیاوێکی سەروو 50 ساڵ بپرسی لەم ناوچەدا ئەڵێ قوڕە قەڵا. ئەمانەش ھەندێ ئەنجامی گووگڵە بۆ بەکار ھێنانی ئەم وشەیە:
بەکار ھێنانی ئەم وشەیە لە (جام کردی)دا کە وێبگەیەکی ڕەسمی حکوومییە و هەر لەم پەڕەیەشدا ئاماژە دەکا کە هۆکاری ناونانی ئەم گوندە بوونی قەڵایەک بووە کە لە قۆڕی چووە و ... بەڵام ناڵێ کە قوڕ چ پەیوەندییەکی لەگەڵ قۆڕیدا هەیە
بەکار ھێنانی لە وێبگەی خەڵکدا.

Kardo Jaf (لێدوان) ‏٠٩:٣٠، ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سەبارەت بەو فەرھەنگە کە باس کرا منیش لەگەڵتم ھەڵەی تێدایە و نەم وتووە و ناڵێم ھەر چی وتوویەتی ڕاستە.
دوو شت: ھەر وەک دەزانین لە سۆرانیدا پیتی /ی/ نوێنەری دوو دەنگی بزوێنی /î/ و نیوەبزوێنی /y/یە و پیتی /و/یش نوێنەری دوو دەنگی بزوێنی /u/ و نیوەبزوێنی /w/یە. دەبێ ئەمەش بزانین لە شێوەزاری کەڵھوریشدا پیتی /ێ/ و /ۊ/ نوێنەری دوو دەنگن! /ۊ/ نوێنەری بزوێنکە کە لە جافیشدا ھەیە (بە لاتینی Ü) بەڵام نوێنەری نەبزوێنێکیشە کە لە جافیدا نییە وەک دەڵێن تاۊ (taẅ) ناوی دارێکە یان قەۊ یانی گەورە یا زەۊ یانی زەوی (ئەمانە لە فەرھەنگی باشووریشدا ھەر ئاوا نووسراون بەبێ ئەوەی ئاماژە بکرێ ئیتر ئەمە ھەمان بزوێنی Ü نییە). /ێ/یش ھەروەھا نوێنەری دوو دەنگە یەکیان بزوێنە ھەر ئەوەی لە سۆرانیدا ھەیە /ê/ وەک دەڵێن ئێوارە و یەکیانیش لە سۆرانی و جافیدا نییە و نەبزوێنە ھەر وەک ئەوەی جنابت لەسەرەوە ئاماژەت پێکرد و ئەمانە ھەڵە نین. لە لەکیشدا ئەمانە ھەیە بۆ نموونە بە گەورە دەڵێن قەۊین یان دەنووسن ماێ یان پاێار (پایدار) ئیتر /ۊ/ و /ێ/ لێرەدا نەبزوێنن! (بۆیە وتم ئەوەی لە وتاری ۊدا ھاتووە ھەڵەیە)
بۆ ناوی ئەم وتارەش ئەگەر بزانین خەڵکی گوندەکە بە گوندەکەیان دەڵێن چی کێشە نامێنێ. چون بەڕاستی کەس نازانێ. ئەگەری ھەیە ناوە کۆنەکە قوڕ نەبووبێ شتێکی تر بووبێ. دوایی ئەم وشەیە لە کوردیدا فەوتابێ و خەڵک بە بۆچوونی خۆیان قوڕیان بۆ دانابێ. ئەمە شتێکی زۆر ئاساییە و پێی دەڵێن Folk etymology. بۆ زانیاریی زیاتر fa:ریشه‌شناسی عامیانه بخوێنەوە بەتایبەت وشەی bridegroomی ئینگلیزی. بۆیە دەبێ وریا بین بە ھەڵە نەچین. سپاس. -- چالاک وتووێژ ‏١٨:٢١، ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
مام چالاک سپاس بۆ زانیارییەکانت:
چوارچت: یەکەم: سپاس بۆ زانیارییەکانت لەبارەی ۊـەوە، تێبینیم کرد دروستە ۊ نوێنەری دوو پیتە، پێشتریش بۆم پرسیار بوو کە بۆ چی ۊ دەتوانێ لە گوتندا لە وشەی زەۊۊدا بێ بەڵام لە نووسیندا هەڵەیە، کە جەنابت وەڵامت :::دامەوە. هەلە لە من بوو کە وام دەزانی یەک پیتن. دووەم: لەبارەی ئەمە کە دەفەرمووی ۊی دەنگدار لە جافیدا هەیە، لە ڕاستیدا هەژمارێکی زۆر کەم لە جافان و ئەویش هەژمارێکی زۆر کەمتر لە وشەکاندا ئەمە بە کار دەبەن. :::دیارە ئەمە لە شێوەزارە باشوورییەکانەوە هاتووەتە نێو ئەم بەشە لە جافی، هەر بۆیە زۆر باش نییە بڵێین لە جافیدا هەیە. سێیەم: یا من هەڵە دەکەم یان بەڕاستی هەر یەک ێ هەیە لە کەڵهوڕی و لەکیدا، زۆر سەرنجم داوە :::لەم وشەگەلەدا بۆ نموونە ئاێم (:ئادەم) دەنووسن و هەر وەک ئایم/ayim دەخوێننەوە یان لاێە لاێە دەنووسن و لایە لایە دەخوێننەوە من تەلەفوزێکی ترم نەدیوە، تا ئێستاش هیچ کەڵهوڕێک لە قسەکردنی من ڕەخنەی نەگرتووە کە بڵێ :::بۆ نموونە ئاێم نادروست دەر دەبڕی.
چوارەم: کە سەبارەت بە وتووێژە سەرەکییەکەمانە، دروستە خەڵکی ئەم ناوچە کێشەکە چارەسەر دەکەن، ڕۆژانە دەیان کەسیان دەبینم، و هەروەها خۆشم خەڵکی ئەم ناوچەمە ئەگینا تەعەسوبم پێی نەبوو ڕەنگە دروست بێ کە وشە :::کۆنەکە قورە قەڵا نەبێ و لە درێژەی مێژوودا گۆرابێ، بەڵام کوردییەکەی کە ئێستا لەسەر زمانی خەڵکدایە ئەمەیە و قووری فارسییە. وا نازانم بابەتێک مابێ؛ دەیگوازمەوە. سپاس.Kardo Jaf :::(لێدوان) ‏٢٠:٤٣، ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
دەبێ ئەم جیاوازییە ھەبێ. سەیری فەرھەنگی باشوور بکە. نووسراوە خوەێ یانی "خۆی (خوەی)" بەڵام خوەی یانی "دەخۆی (ئەخوەی)". ئەوەی یەکەمیان بە ŷ نووسراوە و ئەوەی دووەم بە y. ئاشکرایە ئەمە لەخۆوە نەنووسراوە. رەنگە جیاوازییەکە زۆر ورد بێ و ئێمە ھەستی پێ نەکەین. بەڕاستی من نازانم ئەم ŷیە نوێنەری چ دەنگێکە لە IPAدا دەنا شیم دەکردەوە. -- چالاک وتووێژ ‏١٦:١٢، ١١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵا من سرنجی فەرهەنگی باشوور و دەقەکانی ئەم بەڕێزانەشم داوە وا دەزانم ئەم کابرا (ڕەنگە لە هەندێ شوێندا) بۆ ڕوونکردنەوەی کێشەیەکی ڕیزمانی وای کردبێ نەک بەهۆی ڕێنووس و زانستی دەنگناسییەوە چونکە لە فەرهەنگەکەدا هاتووە: برشیاێ/birşyaê: فا: برشته شده و برشیای/birjyay: فا: برشته شدی. من تەلەفوزی ئەم دوو وشەمە بیستووە هەر یەکێکن. هەروەها نووسراوە بایم/bayim (یانی بادەم) و باێم تیەڵە/baêim tyeleĺe (بادەمە تاڵە)، ئەم دوانەش هەر یەک وشەن بە یەک ماناوە بەڵام "ی" بە دوو شێوە تێیاندا بەکار هاتووە، ڕێنووسە لاتینییەکەشی پڕ لە هەڵەیە و بێڕێسا، هیچ قاعدەیەکی نییە تا دەر بکەوی بۆ چی وای کردووە. ئەم بابەتەم لەگەڵ برادەرێکی ئیلامیدا باس کرد ئەویش هاوڕایە، تەنیا یەک ڕێگە هەیە و ئەویش پرسیار لە خۆیانە، لە تەلگرام و وێبگەی هسارەدا ئەم پرسیارەم لێیان کردووە تا نها وەڵامیان نەداوەتەوە. تا بزانین چی ئەڵێن. سپاسKardo Jaf (لێدوان) ‏١٨:١٦، ١١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من ھەڤالێکی قوڕوەییم ھەیە دەنگێکیان ھەیە تایبەتی خۆیانە. لە شێوەزاری ئەو دۆستەمدا زۆربەی /گ/یەکانی جافی و ئەردەڵانی دەبوو بە ئەم دەنگە. بۆ نموونە نەیان دەوت برژیاگ (وەکوو جافی و ئەردەڵانی) و لە جیات /گ/یەکە شتێکی دەوت ھەر خۆی دەی توانی بیڵێ. وشەی ئاگریش ھەروا /گ/یەکەی فەرقی دەکرد. ھەر /گ/ نەبوو یانی. ئیتر ئەمە شتێک بوو بە گوێی خۆم بیستوومە. جا لەوانەیە کە ئاماژەت بە برشیاێ کرد ئەم دەنگەش ھەر ئەوە بێ یان شتێکی وەک ئەمە بێ. ڕێی تێ دەچێ ھەموو شێوەزارەکان ئەمەیان نەبێ و لە بەشێکیاندا ئەمە لەگەڵ /ی/ ادغام کرابێ.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٧، ١١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
لە دوای ئەو ھەموو وتووێژە تێنەگەیشتم بەڵگە بۆ گوێزانەوەی چ بوو؟ وترا خەڵکی نزیکی ئەوێ دەڵێن قوڕەقەڵا، دەی بەڵگە چییە کە خەڵکی گوندێکی ئەو دیوییەوە ناڵێن قووری قەڵا؟ قەرار نییە حەتمەن دووھەمەکەیان فارسی بێت، چون ڕیشەکەی دیار نییە. زۆر جار ناوەکان لە ناوچەیەکی بچووکیشدا بە چەن جۆر دەوترێن، چەن ناوی ناوچەی مەریوان و ھەورامان: وەک زرێبار و زرێوار، ھۆرامان و ھەورامان، یا کوڕەمیانە (لە ھەندێک کۆڕەمیانە و کوڕەی میانەشم بیستووە). ھیچیشی فارس نەیکردووە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٥٨، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بیرم دێت لە ویکیپیدیای فارسی شەڕی ئەوەمان دەکرد ناوەکەی لە قوری قلعەوە بکرێت بە قوری قلا! نەماندەزانی ڕۆژێک یەکێ دێت دەڵێت من خەڵکی ئەوێم و خەڵکی ئەوێ دەڵێن قوڕەقەڵا! ھێندە ئاخێوەرانی کورد لێک پچڕاو و لە یەک بێخەبەرن کە لە سەردەمی سۆشیاڵ میدیاشدا شتی ئاوا ڕوو دەدات! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٠٤، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من وتم و نووسیومە بەڵگە نییە قوڕەقەڵا کوردییەکەی بێ و ئەوی تر فارسییەکەی. وتیشم ڕەنگە ئەوەی پێمان فارسییە کوردیتریش بێ چون کەس نازانێ. لە ئاکامیشدا وتم ئەوەی کە خەڵکی گوندەکە دەیڵێ مەرجە. یانی ناوێک ھەر دەبێ دابنرێ جا ١٠٠ جۆریش بوترێ بەڵام ئەوەی خەڵکی مەڵبەندەکە خۆیان دەیڵێن دەبێ ببێتە ناوی سەرەکی. جا دەڵێن چی بەڕاستی من نازانم.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٨، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ قسەیەت کاک چالاک کە وتت هەڤاڵێکی قوروەییت هەیە، بەڵێ ئێمەش خەڵکی جوانڕۆ و ئەم ناوچەیە بە گشتی (نەک گشتمان) بەڵام زۆر کەس ئەم پیتە بەکار دەبەن کە بە بنچینە لە هەورامییەوە هاتووە و لە نووسیندا حەرفی "ﮆ"ێی بۆ بەکار دێنن. بەڵام ئەم پیتە لە ئەسڵدا بۆ پیتێکی تر بەکار دێ و لە پاکستانەوە هاتووە. سەربڕینی ئەستەمە خەڵکی ناوچەکانی تری کوردستان (بێجیا لە هەورامان) ناتوانن دەری ببڕن یان بە سەختی دەری دەبڕن. ئەم پیتە لە وشە هەورامییەکاندا هەیە و لەم ئەم زاراوەکاندا دەبێتە پیتی "د" بۆ نموونە: سەﮆ، بەﮆ و هتد کە دەبنە سەد، بەد. ئەم پیتە یەکێکە لە ٨ پیتە بنچینەیییەکانی ئاڤێستاش، لە لای ئێمە بۆ نموونە لەم وشەگەلە دا بەکار تێ: ئاﮆەم (ئادەم)، بەﮆەن (بەدەن)، ئاﮆر (ئاگر[لەکی، کەڵهوڕی، سۆرانی]، ئادر(زازاکی)، ئار، ئاور)، پیری خ‍ﮆر (پیری خدر)، کریاﮆە (کراوە(سۆرانی)، کریایە[کەڵهوڕی، لەکی]، کریاوە؛ کردﮆە (کردووە(سۆرانی)، کرییە(کورمانجی)، کردییە (کەڵهوڕی، لەکی). ئەم پیتە جیاوازە لە ئەمەی کە بەڕێز ئاکۆ بەکاری هێناوە. وەڵامێکی بچووکیان دامەوە لە تەلگرامدا بەڵام وتووێژەکەمان بەردەوامە ئەنجامەکەی لیرەدا بەڵاو دەکەمەوە.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٣:٣٠، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵام وەڵامی جەنابت پیرەهەڵۆ: ئەو نموونانەی کە هێنات هۆرامی و هەورامی یان زرێبار و زرێوار، ئەمە چتێکی زۆر سادەیە ئەمە پەیوەندە بە ڔێساکانی زمان و شێوەزارەوە، هەزاران نموونەمان هەیە بۆ گۆڕانی "ەو" یان "وە" بە "ۊ" بە تایبەت لە هەورامیدا. بۆ نموونە لای ئێمەش (جاف) کە پەیوەنییەکی زۆر پتەومان هەیە لەگەڵ شێوەزاری هەورامیدا نموونەکانیشی مەولەوی و خانای قوبادی و ئەمانەن کە لە ڔێگەی ئەدەبیاتەوە کاریگەرییەکی قووڵیان لەسەر ئەم ناوچە داناوە. ئێمە لە جوانڕۆدا پێچەوانەی شێوەزارەکانی تر "ە" لەگەڵ "و"دا ئەگەر لەپاڵ یەکدا هاتبن بە "ۊ" دەخوێنینەوە وەک: هاتەوە: هاتۆ ئەمە لەکاتێکدایە کە کەڵهوڕی، لەکی و ئەردەڵانی بە هاتەو دەیخوێننەوە یان بردەوە: بردۆ، قەومان: قۆمیان و هتد. سەبارەت بە گۆڕینی "ب" بۆ "و"ێیش کە وتنی نییە هەموومان دەزانین ک ئەمە عادەتێکی زمانی کوردییە و زۆرتر و شەدیدترە لە شێوەزارە باشوورییەکاندا: وەهار، وە (بە)، وەر (بەر) و هتد. ئەمانە هەموویان لە ناوخۆی زماندان. زۆرجار وشەکان لە ناوچەیەکی بچووکدا بەچەن جۆر دەردەبڕێن: ئەم قسەی جەنابتە دروستە نموونەی ھەر لە جوانڕۆدا ھەندێ جار ھێندە جیاواز قسە دەکەن کە تێگەیینی سەختە. قوڔەقەڵا لەم ناوچەدا تەنیا بە دوو شێوە تەلەفوز دەکرێ یەکەمینیان قوڕەقەڵا و دووەمینیان قوڕی قەڵا بە واوی کورت و ڔێی قەڵەو. بەڵام من لە چەندین پیرەپیاوی ئەم ناوچە پرسیارم کردووە کە وەڵامی ھەموویان ئەمەیە کە قوڕەقەڵا دروستە. بۆ دووەمینیان قوڕی قەڵا کە جیاوازی لەگەڵ یەکەمیندا یێیەکە وەڵا لە دەمی گەنجان نەبێ لە کەس نەم بیستووە و لێش دەڕوا ھەر بە تەئسیری نوسینەکەی بێ وەک ئێستا خەڵکێکی زۆر کەڵھوڕ دەڵێن کرمانشا لەبری کرماشان بەڵام بەڵگە پیرەمێردانن کە زۆربە نەخوێنەوارن و مێشکیان تێکەڵی فارسیگەری نەبووە، چەندین وتاریش لەم بارەیەوە لەسەر وێبدایە دەتوانی تێبینی بکەی. پێشتر (سەرەتاکانی شۆڕشی ئێران) دەیان ویست کرمانشاھ بکەنە باختران، تاکو بە ھەوڵی دەیان چالاک نەکرا، ئەگەر بە پێی بەڵگە قسە بکەی کرمانشاھان لە ھەموویان دروستترە چونکە لە سەدان بەڵگەی عوسمانی و سەفەویدا ئەمە ھاتووە، بەڵام ئێمە ئەم شارە بە ناوی کرماشان دەناسین و ھەر ئەمەش دروستە ئەگەر کرمانشاھانیش دروست بێ، کە جێی متمانە نییە بە سەدان دەلیل، ھەر نابێ کرماشان لاببەین و وشەیەکی کۆن لەبری دابنەین. ئەگەر بەڵگەشت ئەوێ دەبێ لە میدیاکانی سەفەویی بپرسی، ئەگەریش لەمن دەپرسی خەڵکی ئەم لادێیە (قوڕەقەڵا) و بەگشتی ئەم ناوچەیە (ھەورامان و جوانڕۆ) دەڵێن قوڕە قەڵا.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٤:٠٧، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kardo Muradi: سپاس کاکە. نا ئەو شتەی فەرمووت ئەمە نییە کە من مەبەستم بوو. ئاگاداری ئەو دەنگە ھەم لە ھەورامیدا خۆیشم بە گوێی خۆم بیستوومە. لە کوردیدا زیاتر ئەو دەنگە ھی مەڵبەندی ھەورامان تەختە و تا دێتە خوارتر کەمتر دەبێتەوە یان شێوازی وتنی دەگۆڕدرێ. وای لێ دێ ھی وایە دەیکاتە د یان ڵ. بۆ نموونە لە ھەورامان تەختدا دەڵێن کەرﮆەی کە چی لە ھەورامی پاوەییدا زیاتر دەڵێن کەردەی. خولاسەی کەمەوە ئەوەی ئەو دۆستە قوڕوەیییەم دەیوت ئەمە نییە و خۆیشی نەی دەتوانی بڵێ ﮆ.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٧، ١٢ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @Calak:، گەلێک چاوەڕوانیان بووم، وتتوێژێکی تەلەفوونیم لەگەڵیاندا کرد، وتیان دوو جۆر ێ لە کەڵهوڕیدا هەیە دەنگدار و نیمچەدەنگدار، بەڵام وتیان سەرچاوەی زانستی و ستانداردی IPA و هتدم بۆ دەنێرین کە نەیان نارد، من هەر ئەمەم دەست کەوت. بەو جۆرەش کە گوێبیستی بووم جیاوازییەکی بچووکیان هەیە لە دەربڕیندا.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٠:٢٦، ١٨ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Kardo Muradi: سڵاو و سپاس بۆ ئاگاداریت. کەمێک بەدوایدا گەڕام تووشی ئەم پی دێ ئێفە بووم. وەک لە بیرت بێ باسم کردبوو /ۊ/ نوێنەری دوو دەنگە؛ لەم وتارەدا باسی ئەمەی کردووە و تەنانەت وشەی زەۊ-یشی (کە باسمان کردبوو) بۆ نموونە ھێناوەتەوە. ئەمەیان بە نیوەبزوێن گرتووە و IPAەکەی ɥ.
دەی نیوەبزوێنەکان چوار دانەن، سێ دانەمان کە زانی: /ی/، /و/، /ۊ/. ئەوەی تریش وەک ئەوانە دەڵێن نیوەبزوێنە ھەر دەمێنێتەوە ɰ. وا بزانم ئەو دەنگەی لە گەڕۆسیشدا ھەیە ھەر ئەمە بێ.-- چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٣، ١٨ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆت مام چالاک، وەڵا نازانم ئەمە بێ یان نە بەس من هەڵەیەکم کرد، ئەو بەڕێزە لە وەڵامی پرسیارەکەی مندا ئەمەی نووسا:"سڵاو و ڕێز

مامە گیان ئێمە لە شێوەزاری کەڵهۆڕی پیتی [ ێ ] هەم بەشێوەی دەنگدار و هم بە شێوەی بێدەنگمان هەس" من بە هەڵە وتم نیمچەدەنگدار لەگەڵ ۊدا بەهەڵە گرتم. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏١١:٠٥، ١٩ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئەشکەوتی قوڕەقەڵام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٣:١٤، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئەشکەوتی قوڕەقەڵام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٦:٤٢، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئەشکەوتی قوڕەقەڵا".