وتووێژ:ئەستێرەگەڕ

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Ozhin2721 لە بابەتی ناو

دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە دەستکاری

سەرچاوە زیاد کرا.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٣:٤٥، ٢١ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

شێوازی نووسینی ڕێکەوتەکان دەستکاری

سڵاو، کاک @کاردۆ جاف: تکایە لەکاتی نووسینی ڕێکەوتەکاندا پەیڕەوی لە شێوازی وپ:ڕوژ بکەن. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Aram:، ڕاستە پێشتریش پێمیان وتووە، بەڵام بەڕاستی ناوی مانگە ڕۆمییەکانم لەبەر نییە و لەکاتی وەرگێڕاندا پێم سەختە بۆ هەر ڕێکەوتێک سەیری بەرامبەرەکەیان بکەم و هەروەها دڵنیام کوردی ئەم دیو ژمارەی مانگەکە باشتر لە ناوە ڕۆمییەکەی تێدەگەن بەهەر حاڵ هەوڵ ئەدەم چاکی کەم. سپاس کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٢٢:١٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس کاک @کاردۆ جاف: دەتوانیت لێرە بڕوانیت. ھەوڵدەدەم کارێکی خۆگەڕانەش بۆ ئەم ڕێکەوتانە بکەم، بەڵام جارێ دەبێت بەدەست بیکەین. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٩، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ناو دەستکاری

ئەم ناوە بگۆڕن تکایە. ئاسمان فەزا (بۆشایی) نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٨، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بیکەین بە چی؟ پێشتر لەسەر بۆشایی و فەزایش وتووێژمان کرد ئەنجامی نەبوو. کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٩:١٩، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئاسمان یانی ئەو شیناییەی سەر سەرمان (sky)، مەعنای پیرۆزیشی ھەیە لە کوردیدا وەک گەلێک زمانی تر (heavens). ئەمە ناوێکی زانستییە. پێشتر لە وتووێژ:کەشتیی ئاسمانیدا باسم کرد بۆ لەگەڵ فەزام بۆ space نە بۆشایی. یەکەم، بۆشایی تورکییە. دووھەم، پەیوەندیی بە فەزاوە نیە یانی خاڵیایی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٣٠، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
مادامێک وشەیەکی ڕێک و جوانمان نییە منیش لەگەڵ فەزام کە ئەم دیو و ئەو دیو دەزانن چییە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٧، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

واتە ئەمەیان بکەین بە فەزاگەڕ؟ یان پاشگرێکی تری پێوە بلکێنین؟ کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٠٩:٢١، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

وشەکە لە ئینگلیزیشدا تەواو تازەیە وەک لێرە لە ئینگلیزیدا وشەکە یانی مەلەوانی ئەستێرەکان. لە کوردی و زمانە ھاوسێکانیدا دەبەسترێتەوە بە فەزا و ئاسمانەوە. بۆیە فەزاوان (وەک لەم ماڵپەڕەشدا نووسراوە)بە خراپ نازانم وەک باخەوان، مەلەوان و سەیدەوان و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٥٧، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆچی گیرتان داوە بە فەزا؟ astronaut خۆ ھەر فەزای تیا نییە. astronaut دوو پارە: astro واتە ئەستێرە + naut واتە کەشتیوان، گەڕۆک (ھاوڕیشەی وشەی «ناوە»ی کوردییە بە مانای کەشتی، بڕوانن بۆ فەرھەنگی تۆفیق وەھبی). وشەکە بە ئەستێرەوە دەست پێ بکا جوانتر ئەبێ و لەگەڵ وشە ئینگلیزییەکەشدا گۆکردنی نزیکتر ئەبێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٢٦، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر وام دەزانی خۆ بێ ئەعسابم :) نا کاک ئازا فەزا بۆ وشەی space بوو.
لە ئاڵمانیشدا وشەی Raumfahrer دانراوە یانی فەزا-ئاژۆ. یان Raumpilot یانی فرۆکەوانی فەزا. یان Weltraumfahrer, Weltraumpilot کە ئەوانیش یانی فەزا-ئاژۆ و فرۆکەوانی فەزا.
ناوە-یش بە مانای کەشتی نییە. بەڵێ لە ناو بە مانای کەشتی وەرگیراوە بەڵام شتێکی ترە بە ئنگیلیزی hod. بە بڕوای من فارسییە و لە فارسیشدا زۆر کۆنە [١].
--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٢، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش نەموت فەزای تیایە. وتم بە فەزا لە ئاسمان گونجاوترە. چ لێرە چ لە وشەکانی تردا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٥٥، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس بۆ ئێوە، وەڵڵاهی فەزاوان پێم وایە خراپ نەبێ، قسەکەی کاک ئازایش جوانە ئەستێرەوانیش باشە بەڕای من. مەرجیش نییە هەر کوتوپڕ لە ئنگلیزییەوە وەریگێڕین، لەم بابەتەیا ئەگەر بمانەوێ کاری واش بکەین ئەوە مافی ڕووسییە.کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٠٠:٤١، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ (Astronomy)ی ئەستێرەناسی دانراوە، ڕەنگە باشتر بێت لێرەش وشەی ئەستێرە ھەبێت. من لەگەڵ «ئەستێرەوان»م، ئەگەر ئەمە گونجاو بێت، دەکرێ بۆ ناوی زانستەکەش ئەستێرەوانی لەبارچاوبگرین لەباتی ئەستێرەناسی. سەرچیا‏٠٠:٥١، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر بە Astronaut بڵێین ئەستێرەوان ئاشکرایە ئەستێرەوانی دەبێتە Astronautics نەک Astronomy. لە Astronaut و Astronauticsدا بە گشتی باس لە سەفەر بۆ فەزا دەکرێ بۆیە پاشگری -وان لێرەدا ناتوانێ جوان مەبەستی وشە ئینگلیزییەکە بپێکێ. ھەر بە گشتی -وان ناتوانێ بەرامبەرێکی تەواو بۆ پاشگری -naut بێ. لە فارسیدا بۆ ئەم پاشگرە -نورد/-پیما-یان داناوە لە فیعلی نوردیدن/پیمودن بە مانای پێوان (بە مانای ئەندازەگرتن نا؛ وەک چۆن دەڵێن ڕێ پێوان). بەڵام لە کوردیدا پاشگری -پێو بە مانای ئەندازەگرتن باو بووە و ناتوانین بە مانایەکی تر بە کاری بێنین. لە ناوی ئەم بابەتەدا ھەر ئێستا ئاسمانگەڕ ھاتووە و پاشگری -گەڕ بەکارھێنراە کە بە -naut نزیکترە. بە بڕوای من ئەستێرەگەڕ دەتوانێ بەرامبەرێکی گونجاوتر بێ.-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢٢، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆشایەوان ‌astronaut فەرهەنگی ڤەژین لێکس Ozhin2721 (لێدوان) ‏٠٧:٤٠، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئەستێرەگەڕ".