وتووێژ:ئاڵگی ئەدریناڵ

دوایین لێدوان: ٩ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aminijian لە بابەتی ڕژێن یان ئاڵگ

ڕژێن یان ئاڵگ دەستکاری

سڵاو.. ئایا ڕژێن دروستتر نییە لە ئاڵگ؟ لەکاتێکدا ئێمە دەڵێین بەشێکە لە کوێرە ڕژێن.. ڕاتان چییە -- «محمد طە لێدوانی محمد طە ٢١:٤٦, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو. مام محەممەد ڕاوەستە بزانین بەڕێز مین نیل ڕای چییە چون سەبارەت بە پزیشکی پسپۆرە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١١:٠٣, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
سڵام. سەرەتا دەستخۆشی لە بەڕێز محەممەد تاھا دەکەم بۆ چالاکیەکانی لە بواری پزشکی دا، کاکە یەخوا دەستەکانت خۆش بن. دواتر دەبی بڵێم کە وشەی "gland" لە زمانی ئینگلیزیدا بە دوو واتایە: ١. ئەو شتەی کە ھەندێک ماددە درووست دەکات و دەیکاتە نێو خوێن(وەکوو پەنکریاس و تایرۆئید) یان بۆریەکانی تەن(وەکوو ئاڵگەکانی لیک یان دیسان پەنکریاس"پەنکریاس دوو بەشی ھەیە بەشێکی پرۆداکتەکانی دەکاتە نێو خوێن و بەشەکەی دیکە دەیکاتە نێو ڕیخۆڵە باریکە"). ٢.واتای دووھەم بۆ ھەندێک ئەندام بە کەڵک دێت کە ئەرکی ڕژاندنی ھیچ شتێکیان لە ئەستۆ نیە. جا ئێستا دەڵێم ڕژێن، جۆرێکە لە ئاڵگ. مادیوتووێژ (٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٦:٢٤, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ئەوەی باوە و ڕەنگە دروست تریش بێ، ئاڵگ پارچە شانەیەکی خڕیڵانەیە کە بڕێکیان ماکێک لە خۆیان دەڕژێنن و ناوی "ڕژێن" دەگرنە خۆ، واتە "ئاڵگی ڕژێن"، کەوابوو بەکارهێنانی "ئاڵگ" بۆ "ڕژێن" کارێکی گونجاو نییە. جوان وایە بێژین "ڕژێن" یان "ئاڵگی ڕژێن کە درێژە.." Aminijian (لێدوان) ‏١٥:٠٩، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئاڵگی ئەدریناڵ".