وتووێژ:ئامەد

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ناو دەستکاری

باشە بەڕاس کوردەکانی ئەم شارە بە شارەکەیان دەڵێن ئامەد یان ئەمەش درۆیەکی حزبییە؟ لە ھەموو میدیایەکی کوردی جگە لەوانەی سەر بە پەکەکەن دەڵێن دیاربەکر. لە ویکیپیدیای زازاکیش دیاربەکرە. ئەگەر کەسێک زانیارییەکی ھەیە تکایە پێم بڵێت. سوپاس--ئاسۆ ١٤:٠٧, ٤ نیسان ٢٠١١ (UTC)

نە، ناوەکە خۆی ئامید بووە، لە سەردەمی ئاشوورییەکانەوە ئەو شارە هەبووە، تەماشای فارسی و عەرەبییەکە بکە تیا نووسراوە. مەملەکەتی زێڕینای ئامیدی لە مێژوودا بەناوبانگە، دڵنیاش نیم کە ئەو مەملەکەتە بەشێکی لە ئێراق بووە یان نە، چونکە لە باشووریش ئامێدیمان هەیە و قەڵایەکە بۆخۆی. --ئاراس نوری ٠٩:٣٤, ٧ نیسان ٢٠١١ (UTC)
من کارم بە مێژووەوە نییە. بە قسەی مێژوو بێت بە ھەولێریش دەبێ بڵێین ئەربائیلۆ! ئێستا خودی کوردەکانی ئەو شارە چی ئەڵێن؟ دیاربەکر یان ئامەد؟ --ئاسۆ ١٠:٥٣, ٧ نیسان ٢٠١١ (UTC)

کاک ئاسۆ کوردەکان هەر پێی دەڵێن ئامەد و دیاربەکریش ناوی فەرمییەتی لە دەزگاکانی دەوڵەتدا، لە برادەرێکی خەڵکی ئەو دەڤەرەم پرس کرد و ئەو وای گوت، (Le mêjû de, le kitêbekanî ashûrî da nûsrawe "Amîd" û "Amîda". Ew nav, "Amîd" û "Amîda" ta em ro hatiye û bûye "Amed" "Diyarbekir" be erebî ye û le serdemî dewletî osmanî da ev nav saz bûye. Dîroka Amedê zor kevnar e. Dîrokzan dibêjin şarî Amed le serdemî Hûrî-Mîtaniyan de saz bûye.) . --ئاراس نوری ١٠:٥٨, ٧ نیسان ٢٠١١ (UTC)

ئەم وتووێژە کۆنبووە! بەڵام ئێستا زۆربەی میدیایەکان ئامەد بەکاردێنن بەرحاڵ وتارێک لەویکی هەیە بەناوی پارێزگای دیاربەکر واتە لێرە ئامەد لەوێش دیاربەکر بەکارهاتووە تکایە ڕێکیبخەنەوە واتە بایەک ناو بێت >Kushared (لێدوان) ‏١٥:٤٩، ٢٥ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
کاتی خۆی ئەم وتارانە لە ویکیپیدیای کرمانجییەوە وەرگیراون. لەوێ ئامەد لە پارێزگای دیاربەکرە! لەسەر باسی ئامەد/دیاربەکریش من ھەر نەگەشتم بە قەناعەت. ئێستاش من ھەر پێم وایە دەبێت ئەم وتارە بیگوازینەوە بۆ دیاربەکر.--ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٤:٢٠، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
تا ئەو شوێنەی منیش بزانم خەڵکی شارەکە خۆیان ئیستە دەڵێن دیاربەکر. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٠٩، ٢٧ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئامەدم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٠:٣٢، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئامەد".