وتووێژی پۆل:مۆبایلە ھۆشمەندەکان

کۆتا لێدوان: ٨ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Sarchia Banokay

کامەیان ببێت بە پۆلی سەرەکی؟ ئەمە یان (پۆل:مۆبایلە ژیرەکان)؟ - سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٣٨، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

من ژیرەکانم لاباشترە، بزانین ئەوانەی دیکەش چ بیرووبۆچوونێکییان هەیە >Kushared (لێدوان) ‏١٧:٤٣، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
لەم ماوەیە کۆمەڵێک وتار زیاد بوون بۆ ئەم پۆلە، بەم شێوەیە ناکرێ، دەبێ تەنیا یەک پۆل ھەبێت. ئێوەش شتێک بڵێن. من لەگەڵ مۆبایلی ژیرم. سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٢٨، ٢٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
با ژیرەکان بێت یان زیرەک, هۆشمەند زۆرتر بۆمرڤە نەک ئامێر لەڕووی گونجانەوە >Kushared (لێدوان) ‏١٧:١٢، ٢٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ژیرەکان باشترە، منیش لەگەڵم. --(کۆڤان زەکەریا) ,وتوو وێژ ‏٠٦:٥٥، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش هاوڕاتانم، --(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٧:٢٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێستا کە زۆربەتان لەگەڵ مۆبایلی ژیرن، من پێشنیازێکم ھەیە کە بیکەین بە یەک وشە و ببێتە ژیرەمۆبایل بەرانبەر بە (Smartphone). نازانم تا چەند گونجاو بێت، بەڵام بەڕای من لە مۆبایلی ژیر یان مۆبایلی ھۆشمەند باشترە، و وەکوو ئینگلیزییەکە یەک وشەیە. --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٥:٠٢، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵڵا من ھەر لەگەڵ مۆبایلی ژیرم چون زۆر باوە و درۆ نەبێ یەکەم جارە ژیرەمۆبایل دەبیسم.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٨، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستییەکەی منیش لە کەسم نەبیستووە، بەڵام وەک گوتم پێشنیازە. لەبەرەوەی ھەمان واتایان ھەیە ژیرەمۆبایل یان ژیرمۆبایل لەگەڵ مۆبایلی ژیر، و باشترم دەبینی گەر ئەویان بەکاربێنین. بۆ نموونە کاتێ دەڵێین (ئایفۆن ژیرمۆبایلێکی کۆمپانیای ئەپڵە) باشترە، بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی کە بڵێین (ئایفۆن مۆبایلێکی ژیری کۆمپانیای ئەپڵە). نازانم گەر گونجاونەبێت با ھەر مۆبایلی ژیر بێت. --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٤٢، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
پێشنیازەکەی کاکە سەرچیام نەبیستووە، بەڵام بەرای من وشەیەکی جوانە، کورت و ڕێک ئیدی حەز دەکەن بیخەنە دەنگدان بۆ هەردووک هەڵبژاردەکە-- دیاکۆ ماد(با بدوێین) ‏١١:٢٣، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
من دژی وشەی ناباوم. شتێک بێ خەڵک تاقە یەک جاری بیستبێ. ئەرکی ئێمە دانانی وشە نیە. تەنیا لە ناو ئەوانەیدا کە کەم و زۆر باون دەتوانین یەکیان ھەڵبژیرین.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٧، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستە ئەوە ئەرکی ویکیپیدیا و ئەندامانی نییە کە وشەی نوێ بۆ ناوی وتارەکان دابنێن یان بی تاشن. بەڵام کە ناوەندێک، دەزگایەک ئەم ئەرکەی نەخراوەتە ئەستۆ (یان نەی گرتووەتە ئەستۆ) بۆ دانان و ھەڵبژاردنی وشەی لەبار، بەتایبەتی بۆ ئەو وشانەی تازە ھاتوونەتە ناو زمانەوە، ئایا دەبێت ئێمەش لێرە ھەر وشە باوەکەی نێو خەڵکی بەکاربێنین؟ تەنانەت گەر ناگونجاو و ھەڵەش بێت! --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٤:٠٩، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێمە تەنیا دەتوانین لە ناو ئەم وشانەی وا ھەیە باشترینیان ھەڵبژێرین بەڵام ئیتر داتاشتین کاری ئێمە نیە. بۆ نموونە لە تۆپی باسکە و تۆپی سەبەتە من ڕام تۆپی سەبەتە بوو چون ھەر دووکیان ھەیە بەڵام دووەمی دروستترە. ئیتر ناتوانم بڵێم با بیکەین بە تۆپەسەبەتە چون راحەتترە!--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٠، ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: شتێکی تر، پێم وابێ لێرە ھەڵەیەکی ترمان ھەیە، لەجیاتیی وشەی (تەلەفۆن)، مۆبایلمان بەکارھێناوە، لە ئینگلیزی (Smartphone)، لە فارسیش (تلفن هوشمند)یان بەکارھێناوە، لەبەرەوە (تەلەفۆنی ژیر) دروستترە. پێشنیازێکیشم ھەیە؛ لە زمانی ئینگلیزی تەواوی وشەی تەلەفۆن نەنووسراوە، نیوەی (تەنیا فۆن)یان بەکارھێناوە، ئێمەش دەتوانین شتێکی وا بکەین، ژیر بەرانبەر (Smart) و فۆنیش بەرانبەر (Phone)، کە دەبێتە (ژیرفۆن)، بەڕای من وشەیەکی زۆر گونجاو و خۆش لەسەر زارە، تەنیا لە چەند ڕاگەیاندراوێک بەکاربێت، لەوانەیە زوو جێگای خۆی بکاتەوە. --سەرچیا (وتووێژ) ‏٠٩:٥٨، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مۆبایلە ھۆشمەندەکان".