وتووێژی پۆل:خودا ڕۆمییەکان

بەڕێزینە ویستم ڕای ئێوەش لە ئەم بارەوە بزانم.

یەکەم؛ ناوی پۆلەکە بە خودا ڕۆمانییەکان، نووسراوە، ئایا ڕۆمانی دروستترە یان ڕۆمی؟ چونکە ئەمە وەرگێڕاوی Romanە کە خۆی ئاوڵناوە. من ڕۆمیم پێ دروستترێکە، لە وێژەی کۆنی کوردیشدا ھەر ڕۆمی نووسراوە.

دووھەم؛ خودا ڕۆمییەکان، ناوی یۆنانیشیان ھەیە، لە ڕستیدا ھاوسەنگی یۆنانیشیان ھەیە، کە سەرنجی پێنەدراوە؛ وەکوو ڤینووس و ئافرۆدیت یان ژووپیتەر و زیئوس و...


سێهەم؛ خودا نێرینە و مێینەکان (god & goddesses) لە یەکتری جیا نەکراونەتەوە، بە ڕای ئێوە بۆ خودا مێینەکان چ ناوێک بە کار بهێنین؟

پیرەھەڵۆوتووێژ

پیرەھەڵۆ گیان ئەمە شتێکی پسپۆرانەیە. وەکی بزانی لە ویکییەکانی تردا بۆ ئەم مەبەستە چییان کردووە؟ (ئینگلیزی، فارسی و ...)--چالاکوتووێژ ١٤:٣٨, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
ئەرێ کۆدی واژووکەشت ھەڵەی تێدایە تکایە </sup> بە دوای کۆدی واژووکەت زیاد بکە. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٤:٤٢, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
دەست خۆش کاک پیرەھەڵۆ تێبینی یەکەت لە جێی خۆیەتی بە ڕای من ناوەکەیان بگۆڕدرێت بۆ (خواکانی ڕۆم) جوانتر و دروستترە چونکە وشەی (خودا) فارسەکان زۆر بە کاری دەھێنن، ھەرچەندە بەشێکی زۆری ناوچە کوردیەکان ھەمان وشە بەکار دەھێنن بەڵام دانانی وشەی (خوا) لە جێی (خودا) باشترە و ھەروەھا کوردیترە، حاجی قادری کۆییش ھۆنراوەیەکی ھەیە لەسەر ئەم باسە کە لە قۆناغی ناوەندی خوێندوومە بەڵام بەداخەوە ئێستا ھەرچەندم کرد بیرم نەکەوتەوە، تەنھا ئەوەم بیر ماوە مامۆستاکەمان گووتی مەبەستی حاجی لێرەدا ئەوەیە (خودا) بەکارمەھێنن خۆمانە نیە (کوردی نیە) (خوا) بەکاربێنن خۆمانەیە (مەبەستی ئەوەیە کوردییە)،

ئەگەر (خواکانی رۆم) یشتان بەدڵ نەبوو دەکرێ بیگۆڕن بۆ (خواوەندەکانی رۆم) ئەمەش دەبێت. بۆ خوای نێرە و مێ یەش بە ئەمە تا ئێستا لە کوردی دا نەبووە، بەڵام دەتوانین خۆمان دروستیان بکەین، بە بڕوای من بۆ نێرە ھەر (خوا) بێت باشە بۆ مێ یەش (ماخۆ) بێت کە لە (مێ یە خوا)وە وەرمگرت، چونکە ئاسان دێتە سەر زمان وە لە کوردی کۆندا زۆر جار بە مانای (دایک و باوک،باوان،باپیران) ھاتووە، بە بەڵگەی ئەم پەندە کوردیە (مار بە ماخۆی نەچی حەرامە) کە لە ھەولێر و کۆیە زۆر باوە، واتە ئەگەر مار بە باوانی خۆی نەچێت دیارە بە حەڵاڵی لە دایک نەبووە، خواش لەبەر ئەوەی زۆر میھرەبانە بۆ مرۆڤ زیاتر لە دایک و باوک دەکرێ بۆ (مێ یە خوا) (ماخۆ) بەکاربھێنین. --Ferxwaz (وتووێژ) ١٤:٥٢, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


بەڕێزینە چالاک و Ferxwaz سپاسی فراوان، بۆ دەرخستنی بۆچوونەکانتان،

لە بارەی دروست کردنی ھاوسەنگ بۆ goddess ئەو وشەیەم (ماخۆ) بە لاوە جوانە، بەڵام با چاوەڕوان بکەین بزانین کەس لە تێکستێکدا وشەیەکی دیکەی نەبینیوە پێمان بڵێت. چون ئەو شتانەی کە لە ویکیپیدیادا دەینووسین، دەبێتە سەرچاوە بۆ ھەموان، بۆیە حەز ئەکەم ھەموان لە سەری قسە بکەن.

بەڵام سەبارەت بە گواستنەوەی پەڕەکە بۆ خواکانی ڕۆم یان خواوەنەکانی ڕۆم لەگەڵتان نیم، چونکە لە ھەموو زمانەکاندا ڕۆمی بوە ئاوەڵناوە بۆ خودا، واتە خودایانێک کە لە ڕۆمن (خەڵکی ڕۆمن)، نە خودایانێک کە خودای ڕۆمن! بۆیە من خودا ڕۆمیەکانم پێ باشترە. لە بارەی وشەکانی خودا و خواشەوە، من ھەردووکیان بە یەک ئەندازە بە کوردی دەزانم و جیاوازیەکەیان لە زاراوەدا دەبینم. بە بڕوای من ئەم جیاوازیە ھەر دەگەڕێتەوە بۆ ساوینی پیتی د لە زاراوە کوردیەکاندا، بە تایبەت لە لای ئەردەڵانیەکان. ئەوەی کە ئاشکرایە کوردەکان کۆمەڵێک وشەی ھاوبەشیان لەگەڵ فارسەکاندا ھەیە کە تایبەت بە ھیچ کامیان نیە و بە ڕاستی ھاوبەشە. حاجی قادریش خۆی زۆرێك لە ئەم وشانەی بە کار ھێناوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٧:٢١, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


بە یارمەتی خۆتان دەیگوێزمەوە بۆ خودا ڕۆمیەکان.Pirehelokan (وتووێژ) ٢٠:٥٢, ٢٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "خودا ڕۆمییەکان".