وتووێژی داڕێژە:دەربارە

کاک ئازا دەستخۆش، ئەو رەنگە رەساسییە خراپ نییە وەک پاشبنەما بۆ قاڵبەکە، بەڵام دەکرێت باشتر بکرێت. بۆچی هەوڵ نەدەین Border ـێکی بۆ دابنێین؟ مەرجە وەک ویکیپیدیاکانی تر بکەین؟ --برووسک ١١:٤٣, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

هیچ مەرج نیە، ئێستە قەراخی بۆ دائەنم.--Aza ١٢:١١, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئێستا زۆر جوانە، دەستخۆش و هەربژیت. --برووسک ١٢:٢١, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئەمجارەیانیش نازانم بۆچی قاڵبەکان دووبارە ئەکەیتەوە کاک ئازای بەڕێز، ئەگەر پێت وایە قاڵبەکەی دیکە باش نییە ئەتەوانی زۆر بە ئاسانی بیگۆڕی بەڵام تێناگەم لە درووستکردنی قاڵبێک کە لە پێشدا هەیە وبە ناوێکی زۆر هەڵەوە.--barham ١٦:٥٣, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئەمەم تەنیا بۆ تاقیکردنەوە دانا. وتم با ڕای دیترانیش بزانم ئانجا بیگۆڕم. --Aza ١٧:٢٤, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ھەڵسوکەوت لەگەڵ قاڵبەکان دەستکاری

بەڕێزان
شێوازی پێشنیارکردنی سڕینەوەی قاڵبەکان جیاوازە لە وتارەکان. من وەک بەکارھێنەرێک کە دامەزرێنەری ئەم قاڵبە نیم، تاگی سڕینەوەی خێرام لابرد، لەبەر ٢ھۆکار؛ یەکەم- شێوەی دانانی تاگی سڕینەوە ھەڵە بوو. دووھەم- بە پێی پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا ئەم قاڵبە بۆ سڕینەوەی خێرا نابێت.(مەگەر دامەزرێنەری قاڵبەکە داوا بکات).--MarMzok لێدوان-- ١٩:١٣, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک مارمزۆک وەک دەبینی کاک ئازا ئەم قاڵبەی بۆ تاقیکردنەوە درووست کردووە. وئەگەر بڕوانیتە ئێرە {{نامەی ڕوونکردنەوە}} ئەبینی ناوەڕۆکی ئەم قاڵبە بە تەواوەتی گوێزراوەتەوە بۆ ئەو قاڵبە. بۆ ئەبێ ویکیپیدیای کوردی لە نێوان ٢٥٠ ویکیپیدیادا دوو قاڵبی نامەی ڕوونکردنەوەی هەبێت.--barham ١٩:١٩, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک بەرھەم؛ ھەبوونی قاڵب بە چەن ناو ھیچ کێشەیەک ساز ناکات بۆ ویکیپیدیا، بەڵام بە پێویستی دەزانم جارێکی دیکە بڕوانیتە خاڵی دووھەم لەوانەی لە سەرەوە بۆم باس کردی. کێشەیەک نەبێت بە زوویی دەسڕێتەوە ئەم پەڕە.MarMzoK
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "دەربارە".