وتووێژی داڕێژە:خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا

کۆتا لێدوان: ١٠ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Zhyar Afc

@Calak: مامە چالاک گیان،بۆ گواستەوە؟! ئەم داڕێژەیە ڕاستە لە ویکی ئینگلیزی‌دا هەموو ساڵێک گۆڕانکاری تێدا دەکەن و نوێێ دەکەنەوە بەس بەڕای من وا باشترە هەموو ساڵێک داڕێژەی خۆی هەبێ زۆر زۆرباشترە و گونجاوترە! بۆ نموونە من یانەکانی ئەمساڵ هەمووی تەواو دەکەم بەس کێ دەڵێ من دەتوانم چەندساڵی داهاتوو بتوانم بێمە ویکی و ئەوکارە بکەم؟!! ئینجا ئەگەر هەر هی ساڵەکە بێت ئەوا زۆر باشترە هەموو ساڵێک من بم یان هەرکەسێکی تر بێت داڕێژەی تازەی بۆ دروست بکرێت، چونکە ئەگەر ساڵێکی تر نوێ نەکرێتەوە ئەوا هەر ئەمەی ئێستا بۆ ئەوکاتە کۆن دەبێ و هەڵە دەردەچێ چونکە یانەکان دەگۆڕدرێن. مەرج نیە ویکی ئینگلیزی چۆن بێت ئێمەش ڕێک ڕێک وەک ئەوان بێت! ،سوپاس --Zhyar Afc Witûwêj  ‏١٤:٥١، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکە ژیار ویکی ئینگلیزی کار لەسەر داتای زۆر دەکات ئێستا ڕەنگە زۆرمان ناوی هەر ٣٢ تیپ بزانین کە لە وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ لە قۆناغی ٣٢ چییان بەسەر هات بەڵام پاش ١٠ ساڵی دیکە کەس بیر نایە و ڕەنگە هەندێک کەسیش بەدوای دا بگەڕێن بزانن خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا چۆن بووە لەو ساڵە بۆیە گەر بمانەوێت شتێکی وەک ویکی ئینگلیزی بکەین ئەوا دەبێت ٢٠ کەسمان هەبێت یان زۆرتر بەڵام لێرە لە هەموو بەشەکان تەنیا دووان و سییانن بۆیە جارێ ئەوەی لەبەشی تۆپی پێ کاردەکات با لەو پاڵەوانییەتییانە درووست بکات کە مێژووەکەی کەمن وەک من تەواوی پاڵەوانییەتی جامی جیهانییم تەواوکرد کە ١٦-٢٠ پاڵەوانییەتی بوو نازانم چەند بوو من هەموویم دروستکرد تۆش گەر بۆ شتی وا حەز دەکەیت دەتوانیت جارێ لە جامی ئەوڕووپا ی هەڵبژاردەکان یان جامی کیشوەرەکان هتد... دەست پێبکەیت چوونکە گەر بمانەوێت هەموو مێژووی خوولی پاڵەوانانی ئەوڕووپا وەرگێڕی ئەوا کاتێکی زۆر دەوێت لانی کەم یەک مانگی بە تەواوی دەوێت! بۆیە بۆ ئەوەی بێزار نەبیت لێرە با لەشتی بەسیت دەستپێبکەیت باشترە! ، چوونکە پڕۆژەکانت کۆتایی پێ بهێنیت باشترە لەوە بە نیوە چڵی بەجێیی بهێڵیت! > kushared (لێدوان) ‏١٦:٢٦، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک موحەممەد گیان ، قسەی تۆش جوانە بەڵام من خۆم پێم خۆشە لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا کار بکەم و هەمووی تەواو بکەم هەرکاتێکی بوێت قەیچێکە خۆ ئەگەرمن ئێستاش نەیکەم خۆ هەردەبێ رۆژی یەکێک بیکات چونکە خولێکی زۆر گرنگە لە تۆپی پێدا! ، وە من وا بەنیازم کەدەستم کرد بەکارێک تەواوی بکەم نەک بەنیوە ناچڵی بێت کاتیش چەندی بوێت کێشە نیە :) ،بەس برا جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ زۆری نەماوە پێت خۆشە پێکەوە کاری لەسەر بکەین؟وەرگێڕان و ئامادەکردنی وتارێکی باش و پوخت و داڕێژە و ئامار و هەموو شتێک! ،سوپاس --Zhyar Afc Witûwêj  ‏١٩:٠٠، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: کاک چالاک وەڵامت نەبوو؟! پێت باشە بیگەڕینمەوە بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٣-١٤؟ چی بکەین؟! --Zhyar Afc Witûwêj  ‏٢٠:٠٩، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Zhyar Afc: نا مەیگەڕێنەوە. تۆ ئەگەر بتەوێ بۆ نموونە بۆ ھەر ساڵێک داڕێژەیەک دروست بکەی دەبێ ھەموو ساڵێ ناوی داڕێژەکە لە ناو ھەموو یانەکاندا بگۆڕی. بەڵام وەکی تر تەنیا پێویستە داڕێژەکە نوێ بکەیەوە (لەگەڵ یەک دوو یانە). یانی نوێکردنەوە باشتر و ئاسانترە (چون ڕاستەوخۆ لە ویکی ئینگلیزی کۆپی دەکرێ).--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٢، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک ژیار سەبارەت بە جامی جیهانیی ٢٠١٤ ، ڕاستە زۆری نەماوە ، بەس من تەنیا بۆ سێ چوار ڕؤژە لێرە دەمێنم گەر حەزم کرد لەم ماوە کورتە شتێکی لێ دەکەم ، من کاتم زۆر نییە چوونکە پۆلی ١٢ەم > kushared (لێدوان) ‏٠٤:٣٩، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: باشە کاک چالاک کێشەنیە بابەو شێوەیە بێت، بەس من وا بەباشتر دەزانم.. --Zhyar Afc Witûwêj  ‏٠٨:٢٢، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Kushared: ئەها مادام پۆلی ١٢یت ناتوانین پێکەوە هەمووی بکەین ، بەس تۆ ئەم چەند ڕۆژە چەندت توانی بیکە تا ئەوشوێنەی توانیت خەریک ببە و چەندت کرد ئاگادارم بکەرەوە و منیش دوای دەست پێدەکەم چەندم توانی دەیکەم. دەی برا سەرکەوتوبیت إن شاءلله --Zhyar Afc Witûwêj  ‏٠٨:٢٢، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا".