وارینا حوسێن (لە دایکبووی ٢٣ی شوباتی ١٩٩٩ لە کابول، ئەفغانستان) خانمەکتەری بۆلیوود و نمایشکارێکی جلوبەرگە. وارینا لە خیزانێکی کوردی عێراقی-ئەفغانی لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٨، بۆیەکەمینجار لە فیلمی (Loveyatri) لەپاڵ ئەیوش شارما دەرکەوت. لە کۆتایییەکانی ٢٠١٩، لە فیلمی دەبەنگ ٣، لە گۆرانی (Munna Badnaam Hua) لەپاڵ سەلمان خان دەرکەوت.

وارینا حوسێن

لەدایکبوون٢٣ی شوباتی ١٩٩٩
نیشتەجێیمومبای، ھیندستان
پەروەردەپەیمانگای ئەکادیمی فیلم لە نیویۆرک
پیشەئەکتەر، نمایشکاری جلووبەرگ
چالاکبوون٢٠١٨ - ئێستا (وەک ئەکتەر)
ئایینئیسلام

سەرەتای ژیان دەستکاری

وارینا لە ساڵی ١٩٩٩ لە باوکێکی کوردی عێراقی و دایکێکی ئەفغانی لە دایکبووە. ئەو لە ئەمریکا گەورەبووە، تاکوو تەمەنی ١٢–١٣ ساڵی لەگەڵ دایکی ڕوو دەکەنە ھیندستان. وارینا لە پەیمانگای ئەکادیمی فیلم لە نیویۆرک خوێندوویەتی. دواتر لە ھیندستان ڕووی کردووەتە کاری نمایشکردنی جلووبەرگ.[١]

لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، وارینا ڤیدیۆیەکی لەگەڵ باوکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە، لە ڤیدیۆیەکەدا باوکی چەند ڕستەیەکی کوردی فێری وارینا دەکات بۆ پیرۆزباییکردن لە ساڵی نوێ.[٢][٣]

ژیانی ئەکتەری دەستکاری

وارینا بۆیەکەمینجار وەک ئەکتەر لە فیلمی ڕێگای خۆشەویستی (Loveyatri) دەرکەوت لەپاڵ ئەیوش شارما،[٤] ھەردووکیان یەکەمجاریان بوو وەک ئەکتەر دەربکەون، فیلمەکە لە بەرھەمھێنانی سەلمان خان، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە واتە ئەیوش شارما زاوای سەلمان خانە. فیلمەکە لە ڕۆژی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە سینەماکان نمایشکرا، فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس تەنیا ١١٫٢٤ کرۆری کۆکردەوە[٥] کە دەکاتە کەمتر لە ٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، لەلایەن ڕەخنەگرانیشەوە فیلمەکە پێشوازییەکی ناوەندی لێکرا.[٦]

دواتر لە فیلمی دەبەنگ ٣، وارینا لە گۆرانی (Munna Badnaam Hua) دەرکەوت لەپاڵ سەلمان خان، گۆرانییەکە دەنگدانەوەی ھەبوو لە ناو میدیاکانی بۆلیوود و ھیندستان.[٧][٨][٩] بەگوێرەی ھەواڵێکی ماڵپەڕی بۆلیوود ھەنگاما، وارینا لە داھاتوودا لە فیلمێکی دیکەی ھیندی لەپاڵ کاران دیۆل (کوڕی سەنی دیۆل) بەڕۆڵی سەرەکی دەردەکەوێت.[١٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Warina Hussain: Interesting facts about the 'Loveratri' actress، ماڵپەڕی تایمز ئۆف ئیندیا، ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ some #kurdish lesson from dad، پەڕەی فەیسبووکی وارینا حوسێن لە فەیسبووک، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ خانمە ھونەرمەندێکی ھیندستان: من کوردم ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی زەمەن، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ "Salman Khan Changes Warina Hussain And Aayush Sharma's Loveratri Title. It's Loveyatri Now". ndtv.com. Retrieved 7 October 2018.
  5. ^ داھاتی فیلمی لۆڤیاتری، ماڵپەڕی بۆلیوودھەنگاما، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ پێداچوونەوەی فیلمی لەڤیاتری، ماڵپەڕی بۆلیوود ھەنگاما، ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ Warina Hussain Went on a Keto Diet for Salman Khan's Dabangg 3 Song Munna Badnaam Hua، ماڵپەڕی نیوز١٨، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  8. ^ 'Dabangg 3' song 'Munna Badnaam Hua': Salman Khan dances like there's no tomorrow with Prabhudheva and Warina Hussain، ماڵپەڕی تایمز ئۆف ئیندیا، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  9. ^ Dabangg 3 new song Munna Badnaam Hua: Salman Khan matches steps with Prabhudeva, Warina Hussain makes a surprise appearance. Watch video، ماڵپەڕی ھیندوستان تایمز، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٠ نوێکراوەتەوە.
  10. ^ EXCLUSIVE: Karan Deol and Warina Hussain to pair up for Indra Kumar’s next، ماڵپەڕی بۆلیوود ھەنگاما، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.