ھەیفا زەنگنە

(لە هەیفا زەنگەنەەوە ڕەوانە کراوە)

ھەیفا زەنگنە یان ھەیفا زەنگەنە (Haifa Zangana؛ لەدایکبووی ١٩٥٠ لە بەغدا، عێراق - ) نووسەر، ڕۆماننووس، ھونەرمەند و چالاکوانێکی سیاسیی کوردی عێراقییە،[١] کە بە نووسینی ڕۆمانی ژن لە گەشتێکدا: لە نێوان بەغدا و لەندەن (Women on a Journey: Between Baghdad and London) ناوبانگی دەرکرد.[٢][٣] ھەیفا نووسەر و ھونەرمەندێکی سوریالی بوو.

ھەیفا زەنگنە
لەدایکبوون١٩٥٠
نەتەوەکورد
خوێندنگەزانکۆی بەغدا
پیشەنووسەر، ڕۆماننووس، ھونەرمەند و چالاکوانێکی سیاسی
حیزبی سیاسیحیزبی شیوعی عێراقی

سەرەتای ژیان دەستکاری

ھەیفا لە ساڵی ١٩٥٠ لە باوکێکی کوردی کەرکووک و دایکێکی عەرەبی کەربەلا لە دایکبوو. ماڵەکەیان بەردەوام پڕبووە لە خەڵکی کوردی باشوور، ھەیفا تەمەنت حەوت ساڵان بوو کاتێک شۆڕشی ١٤ی تەممووز ڕوویدا و عێراق لە ساڵی ١٩٥٨ سەربەخۆیی وەرگرت، ھەروەھا کاتێک تەمەنی گەیشتە میرمنداڵی ئەو ڕژێمی بەعس ھاتنە سەر دەسەڵات.

چالاکی سیاسی دەستکاری

لە حەفتاکان، ھەیفا پەیوەندی کرد بە حیزبی شیوعی عێراقی، بەھۆی چالاکییەکانییەوە لەلایەن حیزبی بەعسەوە لە زیندانی ئەبوو غرێب بەندکرا.

لە ساڵانی شەستەکان لە ڕێپێوانێک بۆ ئازادکردنی کەسایەتی و ژنە ئازادیخوازی جەزائیری، جەمیلە بوحیرد بەشداریی کرد. لەم بارەیەوە حەیفا گوتوویەتی، «لە جیھانی عەرەبی بۆ ئێمە ژنی جەنگاوەریی ئازادی زیاتر دەردەکەوێت و گرنگە، ئەو کەسە جەمیل بوو، نەوەک گۆرانیبێژێکی پۆپ و نمایشکارێکی جلووبەرگی بەناوبانگ بێت.»[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Haifa Facts". stateofnature.org. Retrieved 2007-08-27. ٢٨ی ئایاری ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Zangana, Haifa (2005-08-17). "Chewing on meaningless words". The Guardian. London. Retrieved 2010-05-04.
  3. ^ "Haifa Zangana". Archived from the original on 2007-09-27. Retrieved 2007-08-27. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Zangana, H. , City of Widows: An Iraqi Woman's Account of War and Resistance, [Author's Biographical Notes], Seven Stories Press, 2011 [E-book edition], n.p.