بەھەڵەبردنی لۆژیکی

(لە هەڵەی لۆژیکیەوە ڕەوانە کراوە)

بەھەڵەبردنی لۆژیکی یا ھەڵەی لۆژیکی یا ھەڵەوێژی یا سەفسەتە یا مەغڵەتە بریتییە لە بەکارھێنانی ئاکامگریی ناتەواو یا ھەڵە لە کاتی بنیاتنانی بەڵگەیەکی لۆژیکیدا. بەڵگەکە دەکرێت لە ڕواڵەتدا بێعەیب و بەبڕست دەربکەوێت، بەتایبەت ئەگەر بەوردی سەرنجی پێ نەدرابێت و ھەڵەکە بەر چاو نەکەوتبێ.[١][٢][٣] زاراوەی «بەھەڵەبردنی لۆژیکی» بەرھەمی ھزری ڕۆژاوایە و یەکەمجار لە کتێبی ئۆرگانۆن بەشی De Sophisticis Elenchis -دا ئاماژەی پێدراوە.[٤]

هەڵەی لۆژیکی
لقیبیانوو، error
بەکارھێنانpsychological manipulation، persuasion
هۆکاری ناڕاستەوخۆnegligence، ignorance
Handled, mitigated, or managed byبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://philosophy.stackexchange.com/tags/fallacies
پێڕستlist of fallacies

ھەندێک لە ھەڵە لۆژیکییەکان بە ئەنقەست ئەنجام دەدرێن بەمەبەستی فریودان یان قەناعەتپێھێنانی بەرامبەر لە ڕێگەی فێڵکردنەوە. ھەندێکی دیکە بەبێ مەبەست ئەنجام دەدرێن بەھۆی سنوورداربوونی توانایییەکانی مرۆڤەوە، وەکوو وردنەبوونەوە یا بایەسی کۆگنیتیڤ یا بایەسی کۆمەڵایەتی یا نەفامی.[٥]

ھەڵە لۆژیکییەکان بەگشتی دابەش دەکرێن بۆ دوو جۆر: «شێوەیی» و «ناشێوەیی». ھەڵەی لۆژیکیی شێوەیی بریتییە لە ھەڵەیەک لە پێکھاتە و شێوەی بەڵگەی دیداکتیڤدا کە سەرئەنجام بەڵگەکە بەتەواوی بێ سوود دەکات. لە کاتێکدا، ھەڵەی ناشێوەیی لە ناوەرۆک و تانوپۆی بەڵگەکەوە سەرچاوە دەگرێ نە لە پێکھاتە و ڕواڵەتی.[٦] ئەو بەڵگانەی کە ھەڵەی ناشێوەیییان تێدایە لەوانەیە لە شێوە و ڕواڵەتدا تەواو بن، بەڵام ھێشتا ھەر بە ھەڵەی لۆژیکی حیساب دەکرێن.[٤]

جۆرەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ van Eemeren, Frans; Garssen, Bart; Meuffels, Bert (2009). Fallacies and Judgments of Reasonablene Empirical Research Concerning the Pragma-Dialectical Discussion Rules. Dordrecht: Springer. doi:10.1007/978-90-481-2614-9. ISBN 978-90-481-2613-2.
  2. ^ Gensler, Harry J. (2010). The A to Z of Logic. Rowman & Littlefield. p. 74. ISBN 978-0-8108-7596-8.
  3. ^ Woods, John (2004). "Who Cares About the Fallacies?". The Death of Argument. Applied Logic Series. Vol. 32. pp. 3–23. doi:10.1007/978-1-4020-2712-3_1. ISBN 9789048167005.
  4. ^ ئ ا Dowden, Bradley. "Fallacy". Internet Encyclopedia of Philosophy. Retrieved 17 February 2016.
  5. ^ Bustamente, Thomas; Dahlman, Christian, eds. (2015). Argument types and fallacies in legal argumentation. Heidelberg: Springer International Publishing. p. x. ISBN 978-3-319-16147-1.
  6. ^ Garns, Rudy (1997). "Informal Fallacies". Northern Kentucky University. Archived from the original on 2017-02-01. Retrieved 2013-09-10.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری