ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نەمسا

(لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی نەمساەوە ڕەوانە کراوە)

ھەڵبژداردەی تۆپی پێی نەمسا (بە ئینگلیزی: Austria national football team) نوێنەرایەتی وڵاتی نەمسا دەکات لە پاڵاوانێتییەکانی تۆپی پێی نێودەڵەتی، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی نەمساوە سەرپەرشتی دەکردێت.[١] یەکێتی تۆپی پێی نەمسا لە سالی ١٩٠٤ دامەزراوە و یەکەم یاری نێودەوڵەتی لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٠٤ بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەجارستان ئەنجام دا بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە.[٢] حەوت جار بەشداری جامی جیھانی کردووە یەکەم بەشداری لە ١٩٣٠ بوو. باشترین ئەنجام لەم پاڵاوانێتییە بەدەستی ھێنابێت لە جامی جیھانی ١٩٥٤ بوو کاتێک توانی پلەی سێیەم بەدەست بھێنێت . سێ جار بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەورووپای کردووە (٢٠٠٨، ٢٠١٦، ٢٠٢٠).[٣]

یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نەمسا لە جامی جیھانی ٢٠١٤

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ÖFB – Österreichischer Fußball-Bund". oefb.at (بە ئەڵمانی). Retrieved 2021-06-24.
  2. ^ Strack-Zimmermann, Benjamin. "Austria (2021)". www.national-football-teams.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-24.
  3. ^ UEFA.com. "UEFA EURO 2020". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-24.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری