ھەسارەی ٥١

(لە هەسارەی ٥١ەوە ڕەوانە کراوە)

ھەسارەی ٥١ (بە ئینگلیزی: Planet 51) ئەنیمەیشنێکی سێ ڕەھەندی کۆمیدی و زانستی خەیاڵییە لە دەرھێنانی جۆرج بلانکۆ و نووسینی جۆ ستیلمان. ئەکتەرە دەنگییەکانی بریتین لە دوین جۆنسۆن و جێسیکا بیل و جەستن لۆنگ و گاری ئۆڵدمان و شۆن ویلیام سکۆت و جۆن کلیز. ئەنیمەیشنی فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیاکانی ئیسپانی و بەریتانی و ئەمریکی و ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی ئیلیۆن لە مەدرید و فیلمی Handmaid Films بە ھاوبەشی بەرھەم ھێنرا.[١] لە سەرەتادا فیلمەکە بۆ دابەشکردن بوو لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای نیولاین سینەما، بەڵام دواتر گواسترایەوە بۆ کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز پێش تەواو بوون. فرۆشرا.[٢] ئەنیمەیشنی فیلمەکە کە لە سەرەتادا ناوی ھەسارەی یەک[٣] بووە و بە بوودجەی ٧٠ ملیۆن دۆلار تەواو بووە، بەمەش بووە گرانترین فیلم کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە ئیسپانیا بەرھەم ھێنراوە.[٤] فیلمی ھەسارەی ٥١ لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ لەلایەن کۆمپانیای تریستار پیکچەرزەوە بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hopewell, John (27 November 2007). "New Line lands on 'Planet 51′". Variety. Retrieved 17 December 2013.
  2. ^ Siegel, Tatiana; McNary, Dave (8 July 2008). "'Planet 51′ heads into Sony +orbit". Variety. Retrieved 17 December 2013.
  3. ^ *"Planet One Poster" from TrailerAddict, 12 December 2007.
  4. ^ Adler, Tim (4 April 2010). "New Spanish Film Law Bad for Hollywood". Deadline. Retrieved 17 December 2013.