ھیۆکا

ڕۆمانێکی نھێنی ژاپۆنی لەلایەن ھۆنۆبو یۆنێزاوا
(لە هیۆکاەوە ڕەوانە کراوە)

ھیۆکا[٢] (بە ژاپۆنی: 氷菓، بە ڕۆماجی: ھیۆکا، وەرگێڕانی وشەبەوشە: «ئایسکرێم/شیرینیی بەستوو») ڕۆمانێکی ڕازامێزی ژاپۆنیی ٢٠٠١ە لە نووسینی ھۆنۆبوو یۆنێزاوا، یەکەم بەرگی زنجیرەی یانەی وێژەی کلاسیکی (古典部، کۆتێن-بوو)یە. پێنج بەرگی دیکەش لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ و ٢٠١٦ بڵاو کراونەتەوە، لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ بڵاو کرایەوە. گونجاندنی مانگاکە بە نیگارکێشی لەلایەن تاسکۆھنا لە گۆڤاری شۆنن ئەیسی کۆداکاوا شۆتێن لە ئازاری ٢٠١٢ەوە کراوەتە زنجیرە و لە ١١ بەرگ پێک ھاتووە، لەلایەن کیۆتۆ ئەنیمەیشن زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێی لێ بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن یاسوھیرۆ تاکێمۆتۆ دەرھێنراوە، ئەنیمێیەکە لە ٢٢ی نیسان تا ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٢ پەخش کرا. فیلمێکی لایڤ-ئەکشن بە ناوی ھیۆکا: نھێنییە قەدەغەکراوەکان، لە دەرھێنانی ماری ئاساتۆ و لە ڕۆڵگێڕانی کێنتۆ یامازاکی و ئاڵیس ھیرۆسێ لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بڵاو کرایەوە.[٣][٤]

ھیۆکا
بەرگی ڕۆمانی ھیۆکا
氷菓
(ھیۆکا)
چەشننادیار
پارچەیەک لە ژیان[١]
ڕۆمان
نووسەرھۆنوبوو یۆنێزاوا
بڵاوکەرەوەکادۆکاوا شۆتێن
دێمۆگرافیانێر
چاپمەنکادۆکاوا سنیکەر بونکۆ
بڵاوکراوەتەوە٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١
مانگا
نووسەرتاسکۆھنا
بڵاوکەرەوەکادۆکاوا شۆتێن
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزیکادۆکاوا گێمپاک ستارز
دێمۆگرافیاشۆنن
گۆڤارشۆنن ئەیس
وەشانی ڕەسەن٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ – ئێستا
بەرگەکان١٤
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێ
فیلمی لایڤ ئەکشن
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

کەسایەتییەکان دەستکاری

کەسایەتی ئەکتەری دەنگی ژاپۆنی[٥]
ئۆرێکی ھۆتارۆ یویچی ناکامورا
کەسایەتییە سەرەکییە نێرە گاڵتەجاڕەکەی نێو زنجیرەکە.
ئێرو چیتاندا ساتۆمی ساتۆ
کەسایەتییە سەرەکییە مێیە کونجکۆڵەکەیە کە لە یانەکە لەگەڵ ئۆرێکی کار دەکات.
مایاکا ئیبارا ئای کایانۆ
چوارەمین ئەندامی یانەکەیە؛ کە پێک نایات لەگەڵ ئۆرێکی.
ساتۆشی فوکوبێ دایسوکێ ساکاگوچی
سێیەمین ئەندامی یانەکەیە؛ ھاوڕێیە لەگەڵ ئۆرێکی و ھەستی سۆزداری بەرامبەر بە مایاکا ھەیە.
تۆمۆیێ ئۆرێکی ساتسوکی یوکینۆ
خوشکە گەورەکەی ھۆتارۆ.
فویومی ئیریسو یوکانا
تەوژمی پشت بەرھەمھێنانی فیلمی پۆلی ٢-ف.
یۆکۆ ئیتۆیگاوا مامی کۆیاما
مامۆستا-کتێبخانەوانی خوێندنگەکەیە، و ئەندامێکی پێشووی یانەی وێژەی کلاسیکی بووە.

چیرۆکەکە دەستکاری

چیرۆکەکە لەسەر ھۆتارو ئۆرێکی دەسوڕێتەوە، گەنجێکی تەمبەڵ و بێباک و وزەکەی پاشەکەوت دەکات، پێدەچێت بێ بایەخ و بێباک بێت، تەنھا ئەوە نەبێت کە بە شێوەیەکی پەرجوو ئامێز مەتەڵەکان چارەسەر دەکات، و لەسەر لۆژیکی "ھیچ کارێک ناکەم گەر ناچار نەبم بیکەم و ئەوەی دەبێت بیکەم بە خێرایی ئەنجامی دەدەم" دەژی. ڕۆژێک، لەسەر داوای خوشکە گەورەکەی دەچێتە یانەیەکی ئەدەبی کلاسیکەوە ، لەوێش کچێک بە ناوی چیتانادا ئیرۆ دەناسێت کە ئەویش پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە و داوای لێدەکات ھاوکاری بکات لە چارەسەرکردنی کەیسێک کە ٤٥ ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە، و پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات ھەروەھا فوکوبێ ساتوشی و ئیبارا مایاکا لە یانەکە بەژدار دەبن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Paul Jensen (September 18, 2017). "Shelf Life Hyouka Part 1". Anime News Network. Archived from the original on October 21, 2017. Retrieved November 5, 2017.
  2. ^ "Hyouka". Funimation. Archived from the original on November 8, 2017. Retrieved November 8, 2017.
  3. ^ Inc, Natasha. "氷菓 | あらすじ・内容・スタッフ・キャスト・作品情報". 映画ナタリー (بە ژاپۆنی). Retrieved 2023-01-14.
  4. ^ Reileen (2017-11-11). "Box Office Charts 11/4 – 11/5: Thor: Ragnarok #1, IT #2, Last Recipe #3, Hyouka #12". ARAMA! JAPAN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-01-14.
  5. ^ "氷菓|アニメ声優・キャラクター・登場人物・2012春アニメ最新情報一覧 | アニメイトタイムズ". 氷菓|アニメ声優・キャラクター・登場人物・2012春アニメ最新情報一覧 | アニメイトタイムズ (بە ژاپۆنی). Retrieved 2022-05-19.