ھاوڕێیە چاکەکان

(لە هاوڕێیە چاکەکان (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)

ھاوڕێیە جاکەکان (بە ئینگلیزی: Goodfellas) فیلمێکی تاوانکاری، ژیانامەیی ئەمریکییە کە لەلایەن مارتن سکۆرسێزیەوە دەرھێنراوە. چیڕۆکی فیلمەکەش لە کتێبەکەی نووسەری تاوانکاری نیکۆلاس پیلێجیەوە وەرگیراوە لەژێر ناوی (Wiseguy). چیڕۆکی فیلمەکە لەشاری نیویۆڕک دەست پێدەکات و باسی ژیانی مافیای ئەمریکی ھێنری ھیڵ دەکات کە لەساڵانی ١٩٥٥٠١٩٨٠ ئەندامێکی چالاکی مافیایی بووە.

ھاوڕێیە چاکەکان (Goofellas)
دەرھێنەرماڕتن سکۆرسیز
بەرھەمھێنەرئیروین وینلەر
نووسیننیکۆلاس پیلێگی
مارتن سکۆرسیز
سەرچاوەی چیڕۆک(Wiseguy)
نووسەر: نیکۆلاس پیلێگی
کاستڕەی لیۆتا
ڕۆبێرت دێ نیرۆ
جۆ پێشی
پاول سۆرڤینۆ
لۆڕەین بڕاکۆ
دەستکاریسێلما شونمەیکەر
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوارنەر برەدرز
ڕێکەوتی دەرچوون١٩ی ستێۆتێمبەری ١٩٩٠
ماوەی فیلم١٤٦ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٥ میلیۆن دۆلار
داھات٤٦ میلیۆن دۆلار

فیلمەکە شەش جار پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار. و توانیشی یەک دانەیان بەدەستبھێنی بۆ باشترین ئەکتەر پشتگیریکار (جۆ پێشی). زۆربەی ڕەخنەگران فیلمەکەیان لەلا نایاب بوو و بەفیلمێکی مێژوویی لەقەڵەمی دەدەن، و لەوکاتەوە لە زۆربەی لیستی باشترین فیلمەکانی مێژوو بەدی کراوە.

کەسایەتییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری