نەیاری چیڕۆک یان شەڕانگێزی چیڕۆک ئەو کەسایەتیەی نێو چیڕۆکە کەوا دژی پاڵەوانی چیڕۆک دەوەستێتەوە.[١]

پاڵەوانی چیڕۆکەکان زۆربەی کاتەکان لەلایەن شەڕانگێزی چیڕۆکەوە بەرپەرچ دەدرێتەوە. کەسایەتیە شەڕانگێزەکەی چیڕۆکەکە بەربەست و ئاڵۆزی دەخاتە بەردەم پاڵەوانەکە کەوا پاڵەوانەکە تاقیدەکاتەوە و لە ئەنجامدا بەھێزی و لاوازی پاڵەوانەکە دەردەخات.

وشەڕەتناسی دەستکاری

وشەی ئەنتاگۆیست (نەیاری چیڕۆک) لە وشەی یۆنانی ἀνταγωνιστής – antagonistēs، "ڕکابەر، پێش بڕکێکار، پیاو خراپ، دوژمن" ھاتووە. anti- ("دژ") و agonizesthai (ڕکابەریکردن بۆ خەڵاتێک").[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ About.com, Literature: Contemporary "Antagonist." Online. 18 October 2007. ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Antagonist". Online Etymology Dictionary. Retrieved 28 November 2010.
  3. ^ داڕێژە:OED